بەرەو ریفراندۆم و سەربەخۆیی یان چەواشەكردنی خەڵك
وتار/
16/06/2017
1023 جار بینراوە
یوسف محهمهد پێنجوێنی
بەرەو ریفراندۆم و سەربەخۆیی یان چەواشەكردنی خەڵك
یوسف محهمهد پێنجوێنی
بەدرێژیی تەمەنی فەرمانڕەوایی هەرێمی خێرلەخۆنەدیوی هەرێمی
كوردستان لەلایەن هەردوو حیزبی دەسەڵات بەبەردەوامی و زۆر ژیرانە كاریان لەسەر هەست
و سۆزی جەماوەر بەشێوەیەك كردووە كە هەرچیەك ئەوان وتبێتیان هەرئەوەبووە و هەرجارەی
بەناوێكەوە ئەبدەیتی نیشتمان پەروەری و سنەگەری نەتەوییان لە هزری خەڵكدا كردوەتەوە
لەوكاتەی رژێمی لەناوچوی بەعس لەحكومدابوو بەردەوام بەمەترسیەكانی ئەو هاوڵاتیانیان
چەواشەكردبوو كەئەگەر ئەوان نەبن ئەوا گورگ دەیانخوات, دواترباسكردن لەشەری بەدەست
هێنانی مافەنیشتمانی ونەتەوەییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ,
تائێرە شتێكی باش و ئاسایی و مایەی رازیبونی خەڵك
بووە بەڵام بەئەزمونكردنی هەوڵەكانیان لەماوەی چەند هەڵبژاردنێكی یەك لەدوای یەك لەبەغدا
هەموو ئەو قسەوباسانەی دەكران بۆ خەڵك روونبویەوە كە تەنها بۆ وەرگرتنی پۆست و پارە
بووە كەهەرحیزبێك بۆخۆی لەخەمی رێژەی حیزبەكەیدابووە,
هەمووئەو مافەنەتەوەیی و نیشتمانیانەی ئەوان باسیان
دەكردخۆی لە گەڕانەوەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بینیەوە بەناوی
مادەی 140 و لەماوەی چەندین ساڵی رابردوو هەردوو حیزبی دەسەڵاتی كوردستانی بەشداربوو
لەبەغدا مادەكەیان كردە سەرینی ژێرسەریان و بەدیار خواردنی كێكی دەسەڵاتەكەی جەعفەری
و مالیكییەوە كەوتنە پرخەی خەوێكی قوڵ كە تائێستاش بەئاگانەهاتونەتەوە,
دواترو لەكاتی هێرشی داعش بۆ سەرشاری موسڵ ودوای كشانەوەی
سوپای عێراق ئەگەر بەفێڵ وتەكتیك بوو یان نەتوانینی شەربوو لەگەڵ چەكدارانی تیرۆریستی
داعش ئەو شەرەگەورە یەخەی خاك و خەڵكی كوردستانیشی گرتەوە كە باجێكی زۆری لەسەردرا
كە ژمارەیەكی زۆری شەهیدبوو لەهێزی پێشمەرگە و برینداربوونی هەزارانی دیكە كە ئەو
خەمێكەو ئازارەكەی لەبیرناكرێت بەڵام بوە دەرفەتێكیش بۆ گەرانەوەی تەوای ئەو
ناوچانەی بەناوچەی جێناكۆك نازەددەكران بۆ ژێر دەسەلاتی كوردیی و بارودۆخی گەلی
كورد پێینایە قۆناغێكی ترەوە.
هەرچەندە لەوكاتەی لەسەنگەرەكانی بەرگرییەوە بەخوێنی ئەو
سەدان پێشمەرگە بەسەدان داستان سەركەوتنی مەزن تۆماردەكران بەڵام لەناوخۆی هەرێم تادەهات نێوان لایەنەكان ناتەبای زیاتر دەیگرتەوە
كەبە پەخستنی پەرلەمان و برسیكردنی خەڵك و ئیفلیج كردنی حكومەتی لێكەوتەوە .
دوای پەكخستنی پەرلەمان وكۆتایهاتنی شەرلەگەڵ داعش چی؟؟
لەماوەی چەندساڵی رابردوو قۆناغی ململانێ لەگەڵ حكومەتەكەی
مالیكی لەلایەن دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمەوە دەستی پێكرد كەتا ئێستا لەگەڵ حكومەتەكەی
عەبادیش بەردەوامە كە بوە نەگبەتیەكی دیكە بۆ نانبرین و قەیرانی دارایی كە یەخەی خەڵكی
كوردستانی گرتوە كە زۆرێك لەنوخبەی رۆشنبیر و بەئاگایانی سیاسیش تەنها بەیارییەك پێناسەی
دەكەن كەوای بۆدەچن بۆ كردنەوەی ئەو دەرفەتەبوو بەبیانوی برینی بودجە لەلایەن بەغداوە
بەناوی فرۆشتنی نەوت و پەیداكردنی موچە بكەونە تاڵانفرۆشكردنی نەوت و دزینی داهاتی
وڵات كە دنیایەك قەیرانی بۆ تاكەكانی كۆمەڵگە هێنایە پێش وەك برسیكردن و تێكدانی ریزەكانی
خێزان و ترازانی پێگەی كۆمەڵایەتی و توشكردنی تاكەكان بەچەندین نەخۆشی دەرونی و
لاشەیی ,
دوای وپەخستنی پەرلەمانی كوردستان بریارەكان كەدەبوایە لەوێبدرانایە بەڵام ئێستا
لە ناو دیوەخانەكەی حكومەت بە بریاری تاكلایەنانەی سەرۆك و جێگرەكەی و بەوەڵامی بەڵێ
بەڵێی وەزیرە رازیەكانی دیكە دەردەچێت بەبریاری دزینی موچەی موچەخۆرانیشەوە, دوای
هەموو ئەو ماوەیە كە ئەندامانی پەرلەمان بە پەكخستنی ماڵەكەی دەنگی هاوڵاتیان و بێدەنگ
بونی ئەوانیش لەبەرخاتری موچەكانیان و بێهیوابونی خەڵك لەدەنگدان .
لەسەرەتای هاتنی ساڵی 2017 دوای بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكی
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە گۆرانكاری لە هەرسێ سەرۆكایەتیەكە هاوڵاتیان بە
هەندێك هیواوە دەیانراونیە بارودۆخی سیاسی و چاكبونی دۆخی دارایی بەڵام بەناوی پرۆژەو
نەخشەرێگا گۆرینەوە چارەكێكی ئەمساڵیشیان لەهیوای خەڵك بردە ناوگۆرەوە,
بۆیە پێش كۆتای هاتنی شەرلەگەڵ گروپی داعش جارێكی تر دەسەڵاتی
كوردی بەناوی هەڵكردنی ئاڵاو خۆئامادەكردن بۆ ریفراندۆم كە ئاواتی هەرتاكێكی كۆمەڵگەی
كوردییە دەوڵەتی سەربەخۆی خۆهەبێت هەردوو حیزبی دەسەڵات كەوتنەوە موزایەدە و لەبیربردنەوەی چاككردنی سیستەمی
پاشەكەوتی موچەو دەمبەستنی لایەنەكان كە لەوانەبوو جورئەتی سیاسیان بجوڵایەو كشەیەكیان
لە حكومەت بكردایە للایەك لەخەمی دەنگەكانیان بۆ هەڵبژردنی ئایندە و لەلایەكی تریش
تا لەخەو بەئاگابێتەوە بەڵام دیسان بە بۆنی تلیاكەكەیان بەناوی دروستكردنی لیژنەوە
كەوتنەوە مەستكردنی حیزبەكان وبەبرسی هێشتنەوەی جەماوەر ؟
سەرەتا لە هەردوو یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامیەوە
دەست پێدەكەم كە بۆ خۆیان چەندین ساڵە خاوەنی پرۆژەیەكی ئیسلامی نیشتمانیی نەبوون بۆ چاكسازی لە سیستەمی حوكمرانی و سیاسی و ئیداری
و رزگاركردنی دۆخی كۆمەڵایەتی و شیرازەی خێزانی لەو ئاستەی تێی كەوتوەكە بەرەو
داروخان دەچێت بەردەوام لەگەڵ پرۆژەی خەڵك دابوون یان بەڵێیان بۆكردووە یان لێی بێدەنگ
بوون كە بەرای بەندە بۆ دووخاڵ دەیگەرێنمەوە
لەوانە:
1ـــــ
خراپی دۆخی رابوونی ئیسلامی لەئاستی جیهان و وڵاتانی ئیسلامیش بەتایبەتی دوای راپەڕینەكان
و شۆرشی وڵاتانی عەرەبی كە لەبەرژەوەندی ئیسلامیەكان تەواو دەبوو بەڵام بەدەستی هەڵگرانی
پرۆژەی دیموكراسی بارودۆخی ئەوڵاتانە بەشێوەیەك تێكدرا كە پێش راپەرینەكان بۆ ئیسلامیەكان
بەقەد ئێستە ناخۆش نەبوو چونكە رۆژئاواییەكان ئەگەر دیمكراسی بۆ هاتنە پێشی عەڵقە
لەگوێكانی خۆیان نەبێت نایەنەوێت و خۆیان بەئاگروئاسن لەرێی حاكمە دیكتاتۆرەكانەوە
رووبەری دەبنەوە كەلەوانەیە ئەوە رێگربوبێت لەنەبونی جورئەتی پێویست و هەڵوێستی
جوامێرانە كەلەگەڵ دۆخاكەدا بگونجێت.
2
ـــــ یان ئیسلامیەكان نەیان ویسبێت ببنە بەشێك لە شەری ناوخۆی هەرێم كە ئەگەری تەقینەوەی لێدەكرێت لەهەركاتێكدا خوێندنەوەی
لە بێدەنگیان لە پرسی كشانەوە لەحكومەت بەبزوتنەوەی گۆرانیشەوەو
دواتر بزوتنەوەی گۆرانەوەدەیەوێت چیبكات كە رێكەوتنی لەگەڵ
یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەیە پێم وابێت لەو رێكەوتنەیان باسیان لەراپرسی كردبێت
كەچۆن مامەڵەی لەگەڵدا بكەن بەڵام ئێستا وەڵامیان بۆ بەشداری یەكێتی نیشتمانی
كوردستان چییە لەو لیژنە هاوبەشە؟
من وای بۆدەچم بەختی هەستانەوەی باڵانسی جەماوەری بزوتنەوەی
گۆران و هەردوو حیزبە ئیسلامیەكە كە لەئاستێكی زۆری دابەزیندایە كە هیواكانی دەنگ
دەران و جەماوریان نایە ناو گۆرەوە بە خۆبە دەستەوەدان و متمانە پێكردنی دیوەخانی
لیژنەكەی پارتی و یەكێتی ناگەرێتەوە شوێنی خۆی چونكە دەسەڵاتی كوردی هەرچییە بكەن
ناتوانن متمانەی خەڵك بەدەست بهێننەوە بەبرسی هێشتنەوەی خەڵك وگاڵتەكردن بەدەنگەكانیان
بەهەوڵدان بۆ وەها ریفراندۆمێك لەدەرەوەی دەزاگەیەك كەئەندامەكانی بەئیرادەی خەڵك
هەڵبژێردراوە.
ئەی لیژنەی ریفراندۆم و راپرسی چی ؟
دەسەڵاتی كوردی بەردەوام یارییەكی جوانی بە هەست و سۆزی
هاوڵاتیان و حیزبەكانیش كردووە كە خۆیان باش دەیانناسن بۆیە لەوانەیە لەمجارەیەشدا
بیەوێت بكەوێتەوە بێدەنگردنی خەڵك بەوەی ئەوە ریفراندۆم دەكەین و ئاڵا لەكەركوك هەڵدەكەین كە ئەگەر هەركەسێك دژی بێت ئەوە دژی سەروەریەكانی
خەڵكە لەكاتێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش باش ئەو
راستیە دەزانن كە لەبەرانبەر هەڵكردنی ئاڵایەك ئەو هەموو دوژمنە بەخەڵك و خاكی
كوردستان هاتبنە دەنگ وەك ئەوەی شیعەو سونە لەسەر ئاستی عێراق و سوریاو یەمەن شەری
لەناوبردنی یەكیانە كەچی بونەتە یەك تیم و بەئاشكرا دژی وەستانەوە تا دەگاتە مەترسیەكانی
حكومەتی توركیاو ئێران,
بۆیە من وای بۆدەچم وەك كوردوتەنی هەموو هەوڵەكانی ریفراندۆم
و دەوڵەتی كوردی ببێتە خشەی بن دەوەنەكە, چونكە ئەوەتە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت
بەرپرسانی كورد پێیان وتوین ئێمە نامانەوێت ئاڵا هەڵبكەین بەڵكو سەپێنراوە بەسەرماندا
؟
پرسیار ئەوەیە ئایا كێ سەپاندویەتی بەسەریاندا ؟
نوێترین نوسینەکانی یوسف محهمهد پێنجوێنی