گۆشه‌گیری ... له مه‌ولانا خالیده‌وه بۆ سه‌ركرده به‌هه‌ڵوێسته‌كانی ڕاپه‌رین .
وتار/
10/06/2017
859 جار بینراوە
ئاكام كه‌مال
گۆشه‌گیری
... له
مه‌ولانا خالیده‌وه بۆ سه‌ركرده به‌هه‌ڵوێسته‌كانی
ڕاپه‌رین .
ئاکام کمال – تورکیا
دووركه‌وتنه‌وه
به پیری وه‌ك چاره‌سه‌ر, له مه‌ولاناوه بۆ شێخ عثمان و پاشان كاك نه‌وشیروان.
گۆشه‌گیری دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوی جیهانیه, هه‌ستى
خۆشاردنه‌وه و خۆحه‌شاردانه له واقیع, دابڕانێكی تاكانه‌یه له كۆمه‌ڵگا , خۆدزینه‌وه‌یه
له بڕیاره چاره‌نوسازه‌كان و ده‌رهاویشته‌كانی, به‌جێهێڵانی هاوكار و هاوپیشه و
هاولاتیانە.
مرۆڤ
گه‌لێكی زۆر تووشی حاڵه‌تی گۆشه‌گیری و که‌نارگیری ده‌بن له‌و پانتایه‌ی تێیدا ده‌ژین,
هه‌ندێك كه‌س له قوتابخانه و شوێنی كار و دامه‌زراوه‌كان ده‌بنه كه‌سێكی گۆشه‌گیر
و خۆپەرێز ئه‌مه وەک دیاردە و سروشتێکی خودی و تاکی هەژماردەکرێت , واته تاكێك ده‌بێت
گۆشه‌گیر و ده‌چێته په‌راوێزه‌وه, به‌ڵام گۆشه‌گیری سه‌ركرده‌یه‌ك و خۆدوورخسته‌وه
و چوونه خه‌ڵوه‌ته‌وه و له‌دووره‌وه سه‌یركردنی ڕووداوه‌كان , ته‌نها دیارده‌یه‌كی
تاكی نیه, هێنده‌ی كێشه‌یه‌كی گشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه و ئابووریه و له به‌ره‌نجامی
كۆمه‌ڵێك چالاكیه‌وه ئه‌و سه‌ركرده‌یه تووشی ده‌بێت و خۆی له ڕووداوه‌كان كه‌نارگیر
ده‌كات.
سه‌ركرده‌کانی
جیهان و له‌ناویشیاندا سه‌ركرده و ڕێبه‌رانی كوردی هه‌ریه‌كه و به‌جۆرێك له قۆناغه‌كانی
ته‌مه‌ن و لێپرسراوێتیدا تووشی گۆشه‌گیری بوون, په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ چوارده‌وردا
كۆتای پێهێناوه , پشتگیری هاوكارانیان نه‌بوون و ئاماده‌ی بینینیشان نه‌بوون, دابڕاون
له‌و فه‌زا ڕۆحی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی هه‌یانبووه, هه‌ستی دووری و بێده‌نگی و
كه‌نارگگیری به چاره‌سه‌ر و دواپه‌یامی خۆیان زانیووه. لێره‌دا ئاماژه‌یه‌كی كه‌م
ده‌كه‌ین به گۆشه‌گیری سه‌ركرده‌یه‌كی كورد و ڕابه‌رێكی رۆحی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی
مه‌ولانا خالید تا ده‌گات سه‌ركرده‌یه‌كی ڕۆحی ئیسلامی سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕین و له كۆتایدا
به گۆشه‌گیری و له‌كه‌نار ڕووواندنی سه‌ركرده‌یه‌كی ڕاپه‌رین و ڕێبه‌ری سیاسی گۆرانكاری
دوای ڕاپه‌ڕین كۆتای دێت.
هه‌ڵهاتنی
مه‌ولانا ..
مه‌ولانا
خالیدی نه‌قشبه‌ندی له‌ساڵی 1779ز له قه‌ره‌داغ-سلێمانی له دایك بووه, خوێندنی زانسته
عیلمی و نه‌قڵیه ئیسلامیه‌كانی ته‌واو كردووه, پاش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ری هیندستان ده‌كات
و ته‌ریقه‌ت وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ عبدالله ی ده‌هله‌وی , ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ سلێمانی و ده‌ست ده‌كات به خز‌مه‌تكردن, ناوبانگ په‌یدا ده‌كات و ده‌بێته كه‌سێكی
كاریگه‌ر و كاریزمی , مەولانا کەسێکی ناوازەبوو لە ئاکاریدا،تاک و بێوێنەبوو لە ئازایەتی
و پیاوەتی و سەخاوەتدا،توانای عەقڵی و پێشبینیکردنی بێ‌سنوور هەبوو، لە خۆڕاگری و ئارامیدا
بێکۆتابوو،توانا‌و دانایی تەواویی هەبوو له ژیاندا, ئه‌و توانایی و دانامه‌یه‌ی ده‌بێته
هۆی دژایه‌تی كردنی له سلێمانی, ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی بوختان و قسه‌ی زۆریان بۆ درووست
كردووه, هیلاكی ده‌كه‌ن, ئیهانه‌ی زۆری ده‌كه‌ن بۆیه به‌ناچاری به ماندوویه‌وه
له ساڵی (1813ز) بۆ جاری یه‌كه‌م سلێمانی به‌جی ده‌هێڵێت و ڕوودەکاتە بەغداد.
لەو
سەردەمەدا (مەحمود پاشای عەبدولڕەحمانی پاشای بابان) دەبێتە فەرمانڕەوا دەچێتە بەغداد
و تكای لە مەولانا خالید كرد بگەڕێتەوە سلێمانی بە قسەی ئەو گەڕایەوە بۆ سلێمانی خانەقایەكی
بۆ دروست كرد و كەوتەوە كاری ئیرشادەوە، تەریقەتەكەی پەرەی سەند مورید و سۆفی زۆر بوون
ئەمە بووە هۆی ئاژاوە و دوژمنكاری لە نێوان زانایانی ئایینی و خوێندەواران تا وای لێهات
هەوڵی كوشتنی مەولانا خالید بدرێ, كەسایەتی مەولانا خالید زۆر بڵند بوو بە هۆی ئەوەی
هەندێ مورید و سۆفی كردیانە شێخی خۆیان دەروێشی قادری لێكەوتنە تەقە ناخۆشی كەوتە نێوانیان
لەو ماوەدا شێخ مارفی نۆدەێ بەهێزتر بوو مەولانا خالید بەناچاری دیسان هه‌ڵهاته‌وه.
مەولانا هەستی كرد ناتوانێ بەرهەڵستی ئەم دژایەتیە بكات و ئاشووبێكی زۆر له سلێمانی
درووست بووه و بابانیه‌كان كێشه‌یه‌كی زۆریان تووش هاتووه بۆیه دووبارە ناچاربوو سلێمانی بەرەو بەغدا بەجێبهێڵت
له‌ساڵی 1820ز كه ئه‌مه دووه‌م كۆچ و هه‌ڵهاتن و گۆشه‌گیری مه‌ولانابووه له‌كه‌س
و ده‌ست و پێوه‌ندو نزیكه‌كانی خۆیی.!!
بەرهەڵستکارانی
ته‌نانه‌ت به‌غداشیان به ڕه‌وا نه‌ده‌بینی به‌مه‌ولانا , كێشه و ململانێی زۆریان
بۆ درووست كرد بۆیه به‌ناچاری و بۆجارێكی دیكه به‌یه‌كجاری هه‌موو عێراقی به‌جێهێڵا
به‌ره‌و دیمه‌شق و شام به‌ڕێكه‌وت و له‌وێ
نیشته‌جێ بوو, له شام پێشوازیه‌كی گه‌وره‌یان لێ كرد و قه‌در و حورمه‌تیان لێ گرت
و خانه‌قا و موریدی بێ‌شومار له خزمه‌تیدا بوون و لە ساڵی 1813 لە دیمەشق كۆچی دوایی
كرد.
وەك
ئەماژەی پێکرا، مه‌ولانا له‌چه‌ندین قۆناغی ته‌مه‌نیدا , تا له ژیاندا بوو ڕیِزیان
لێ نه‌گرت, دژایه‌تی زۆر كرا, هه‌وڵی كوشتنی درا , هێرش كرایه سه‌ری , له كه‌سایه‌تی
درا , به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵهاتن و گۆشه‌گیری و له دوور ڕوانینی هه‌ڵبژارد؟؟!! هه‌رچه‌ند
كه وه‌فاتی كرد ڕێبازه‌كه‌ی له هه‌موو ناوچه‌كەدا ده‌نگ و سه‌دایی په‌یدا كرد ,
له عێراق و سوریا و توركیا و ئێران تا ئێسته‌ش هه‌زاره‌ها شوێنكه‌وتووی هه‌یه.
دووكه‌وتنه‌وه‌ی
شێخ عثمان ..
شێخ
عثمان عبدالعزیز محمد له ساڵی 1922ز له پریس- هه‌ڵه‌بجه له دایك بووه, قۆناغه‌كانی
خوێندنی ئیسلامی به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واو كردووه, به‌هۆی كه‌سایه‌تی و زیره‌كیه‌وه
توانیویه‌تی چه‌ندین نه‌وه‌ی تێگه‌شتوو پێبگه‌یه‌نێت, خاوه‌نی ته‌فسیری قورئانی پیرۆزه
بۆ زمانی كوردی, به‌هۆی كاریگه‌ری و وتواناكه‌نیه‌وه چه‌ندین جار ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی
به‌عث دووری خستوه‌ته‌وه (نفی کردووە) بۆ باشووری عێراق, به‌ڵام كۆڵی نه‌داوه له
خزمه‌تی ئیسلام و دژایه‌تی ڕژێمی به‌عث, له ساڵی 1987ز بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان-عێراق
ی دامه‌زراند توانی تێكڕای شكڵ و شێوازی گروپه ئیسلامیه‌كان له ژیر چه‌ترێكدا كۆبكاته‌وه‌وه‌ك
سه‌له‌فی و سۆفی و جیهادی و میانره‌و ، توانی بزاڤێکی چەکداری ئیسلامی دوور لە
توند‌و تیژی و تیرۆر تا خۆی مابوو درووست بکات، شه‌ره‌فی به‌شداریبوونی ڕاپه‌رنی پێ
بڕا, ئه‌و كات بزوتنه‌وه‌ی ئیخوان له بری پاڵپشتی و هاوكاری دژایه‌تی زۆریان كرد و
پشتیان تێكرد, ته‌نانه‌ت چه‌ندین نامه‌یان بۆ هێنا له ئیخوانی عاله‌میه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
واز له بزاڤی چه‌كداری بهێنێت و دژایه‌تی به‌عث نه‌كات, به‌ڵام ئه‌و نامه‌كانی ئه‌دڕاند
و قسه‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه( قه‌سه‌م به‌خوا به ته‌نهاش بم ئه‌م جیهاده ڕاده‌گه‌یه‌نم
) بۆ دژایه‌تی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عثی عێراقی , گه‌ر مامۆستا مه‌لا عثمان ئه‌و
بزوتنه‌وه چه‌كداریه‌ی ڕانه‌گه‌یاندایه ئه‌وا بزاڤی ئیسلامی كه‌لێنی هه‌بوو وه شه‌رمه‌زاری
مێژوو ده‌بوو به‌وه‌ی هێزی دژی به‌عث به‌كارنه‌هێناوه ؟؟!!( جا له‌و سه‌رده‌مه‌دا
كه به‌عث كیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و ئه‌نفالی گه‌رمیانی ئه‌كرد و هه‌زاره‌ها ڕۆڵه‌ی
میلله‌تی كورد قڕده‌كران و له‌ناو ده‌بران ئیخوان هه‌ڵوێست و مه‌وقیفی گونجاوی نه‌بووه
ئێسته چی چاوه‌ڕێی هه‌ڵگرانی ئه‌و ڕه‌وته ده‌كرێت تا به‌هه‌لوێست بن دژی ده‌سه‌ڵاتی
گه‌نده‌ڵكار؟؟؟!!).
له‌قۆناغی
دوای ڕپه‌ریندا له‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی شێخ عثمان چه‌ندین جار ڕاستەوخۆ ددژایه‌تی
دەکرا, له‌بری هاوكاری دڵی دەڕەنجێنرا, له‌بری پاڵپشتی پشتیان تێكرد, له‌بری ته‌واوكردنی
ڕێگاكه‌ی سیخوڕیان به‌سه‌ره‌وه ده‌ركرد, له كاری هاوبه‌شیدا بژاڤی ئیسلامیان له‌ت
له‌ت كرد و وه بێئومێدیان كرد ,به‌تایبه‌تی له هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ
كه دژایه‌تی شه‌ڕی ناوخۆی ده‌كر ڕەخنەباران کرا, وه له كۆبوونه‌وه‌كاندا دوورده‌كه‌وته‌وه
وبه‌شدار نه‌بوو, به‌ڵام به‌رده‌وام دژایه‌تی ده‌كرا و لەژێرەوە گەلەکۆمەیان لێ
دەکرد و ئازاری دەروونیان دەدا , ئه‌و كه‌سانه‌ی
له ئێستادا خۆیان به‌سه‌رقافڵه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌زانن , وه‌ك ئه‌میری كۆمه‌ڵی
ئیسلامی دژایه‌تی گه‌وره‌ی ده‌كرد, شێخ عثمان له كۆتا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدا
ئاماده نه‌بوو به هیچ شێوه‌یه‌ك بیبینێت, ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌سه نزیك و هاوكارو
هاوخاباته‌كانی دژی وەستانەوە و كوده‌تایان به‌سه‌ردا كرد, ئه‌میش تا له ژیاندا بوو
رێز و قه‌دری وه‌ك پێوویست له ناو گه‌لی خۆیدا لێ نه‌گیرا, ناچار دووركه‌وتنه‌وه‌ی
به‌چاره‌سه‌ر زانی و گۆشه‌گیر بوو له 12/5/1999ز له دیمه‌شق كۆچی دوای كرد.
دووره په‌رێزی
كاك نه‌وشیروان..
نه‌وشیروان
مصطفی ئه‌مین له ساڵی 1944ز له سلێمانی له‌دایك بووه, پاش
ئه‌وه‌ی كۆلێژی زانسته سیاسیه‌كانی له زانكۆی به‌غداد ته‌واو كرد, ئه‌و كاته‌ی له‌ساڵی
1972 كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی دامه‌زراند,سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو به ناچاری
عێراقی جێهێشت و لە نەمسا گیرسایەوە و دەستی کرد بە خۆ پەروەردەکردن، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی
شۆڕشی نوێی كوردی بەئەرکی خۆی زانی له نه‌مسا وازی له‌خوێندن هێناو گه‌ڕایه‌وه بۆ
کوردستان, خاوه‌نی چه‌ندین نووسینی به‌پێزی مێژوویی و ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تییە, نه‌وشیروان
مصطفی له ژیانیدا چه‌ندین جار دووره په‌رێزی و خۆدوورخستنه‌وه
و كه‌نارگیری و گۆشه‌گیری هه‌ڵبژاردووه له بری ململانێی و كێشمه كێشمی سیاسی.
بۆ یه‌كه‌مجار
له دوای ڕاپه‌ڕین له ناوه‌رأستی ساڵی 1991ز له ڕۆژانی گفتوگۆی به‌ره‌ی كوردستانی
له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدادا, دوای ئه‌وه‌ی داواكاریه‌كانی جێبه‌جێ ناكرێت و خۆی گۆشه‌یر
ده‌كات و ده‌چێته له‌نده‌ن له كاتیكدا به‌شداری چالاكی هه‌بووه له ڕاپه‌ڕیندا و
به ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕین هه‌ژمار ده‌كرێت,بۆ جاری دووەم پاش كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تی نیشتمانی به‌هۆی بێ‌ئومێد بوونی
له ئاشته‌وایی و رأگیركردنی شه‌ڕی ناوخۆ و پشت كردن لێی و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی نفوزی
شه‌خصی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هاوڕێیانی شاخی له‌گه‌ڵ تاڵبانیدا ده‌چێته دیمه‌شق
وپاشان ده‌ڕواته‌وه بۆ له‌نده‌ن.
دوای
چه‌ند ساڵێك له له‌نده‌ن نه‌وشیروان مصطفی له‌ساڵی 1999ز گه‌ڕاوه‌ته‌وه
كوردستان, له ساڵی 1999ز بۆ ساڵی 2015ز نزیكه‌ی 16 ساڵ له كوردستان ماوه‌ته‌وه و
كاری سیاسی كردووه, ئه‌و وویستی له سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشه‌وه بێته شۆڕشگێرێكی ڕیفۆرمخوازی
نیشتمانی دژە گەندەڵ له ساڵی 2004 ڕه‌وتی ڕیفۆرمی له‌ناو یه‌كیه‌تی نیشتمانی ده‌مه‌زراندن,
نه یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت له چاكسازی له یه‌كیه‌تیدا و له‌ساڵی 2006 هاته ده‌ره‌وه
و كۆمپانیای ووشه‌ی دامه‌زراند, ساڵی 2009 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی راگەیاند.
هەرچەندە
نەوشیروان مصطفی لە کەناری دانووبەوە گەڕایەوە بۆ
کوردستان، بەڵا‌م بە درێژای کاری سیاسی و ڕۆشنبیری لەلایەن هاوڕێی کەپر و ڕۆژەکانی
سەختی خەبات دژایەتی بێوویژدانانە دەکرا، ئاشکرابوونی ئەو دژایەتیە بەئاشکرا و بێ پەردە
بۆ پاش دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەگەڕێتەوە، دژایاتیەک کە بە خوێنی سەری تینوو
بوون، تەواو پیچەوانەی بەرنامە و کارەکانی پەلیان دەهاوویشت، بەجۆرێک پشتیان تێکرد
کە ئامادەی سازشت کردن بوون بۆ هەموو کەس تا لە نەوشیروان مصطفی ڕزگاریان بێت،نەك
ئامادەی شکاندنی پەنچەی یەکتری بوون، بەڵکو پەنجە و دەستی هاوکارانی نەوشیروانیان
بڕی و تەنانەت لە کار و پیشە وەدەریان دەنان، تێکڕا لەگەڵ ململانێکەرانیدا یەکیان گرتبوو
بۆ لێدانی کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیری،، هەندێك لەوهاوڕێیانەی پێکەوە بزوتنەوەکایان
دامەزراند پشتیان تێکرد و ڕووبەڕڕوی بوونەوە ،تەنانەت لەناو بزوتنەوەی گۆڕانیشدا
دژایەتی دەکرا، بۆیە بەناچاری گەڕایەوە کەناری لەندەن نزیك کەناری دانووب ، کۆتا ساڵەکانی تەمەنی بە دوورەپەرێزیی
خودیی بەڕێکرد، بە درێژایی دووساڵی تەمەنی خۆی بە دوور دەگرت لە بەشداری ڕاستەوخۆی
ململانێکان، ئەو دەیزانی هاوڕێ کۆنەکانی بەردەوام بەدەم ڕێگاوە دڕکی بۆ دەچێنن، گۆشەگیری
و خۆ بەدوورگرتنی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەڵبژارد، دوورە پەرێزی بە باشتیرن چارەسەر دانا،
تا پێش هەفتەیەک لە کۆچی دوای گەڕایەوە و لە بەرواری (19/5/2017) کۆچی دوای کرد.
گەر
سەیری مێژووی سەرکردەو کەسایەتیە ڕۆشنبیری و هەڵکەوتووەکانی نیشتمان بکەین، دەبینین
پاش ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی دەیدەن ، لەدوای ئەو هیلاکیەی دەیچێژن ، پاش ئەو
تەمەنەی دەیبەخشنە هاووڵاتیان، لەگەڵ تەواوکردنی پێنووسەکانیان و قوربانیدان بۆ
گەلەکەیان ،دواجار غوربەت و گۆشەگیری دەرئەنجامیانە، دڵ ڕەنجاندن پاداشتیانە، بێ
ئومێدی دوا هەناسەیانە،تا ئەو ساتەی لە ژیاندان ناتوانن لەگەڵ دۆستەکانی خۆشیاندا لە
مەملەکەتی خۆیان ئاسوودەیانە هەوایەک هەڵمژن؟! پرۆسەی گۆشەگیری لە کلتور و پەروەردەی
ئێمە لە مەولاناوە تا شێخ عثمان عبدالعزيز و نەشیروان مستەفا
و عبدالکريمی مدریس و د.مستەفای زەڵمی هەبووە و بەردەوامیش دەمێنێت لە کۆمەڵگای
کوردی‌دا، پێدەچێت تاکی کوردی توانای گۆڕانکاریی فیکری و عەقڵی و سیاسی نەبێت و بەردەوام
بەرامبەر وەرچەرخانەکانی ڕۆژگاردا دەستەوەستان بێت!!.
نوێترین نوسینەکانی ئاكام كه‌مال