فەتحوڵا گولەن دەگەڕێتەوە بۆ تورکیا

وتار/ 19/07/2016 777 جار بینراوە

یەحیا نەوزەر جاف

مامۆستا فەتحوڵا گولەن، ئەو ناوەی لەم دوو ڕۆژەدا زۆربەکارهێنرا لەگەڵ کودەتاکەی تورکیا، مامۆستا دامەزرێنەری بزافی خزمەت کە یەکێکە لەبزوتنەوە ئیسلامیەکان کە لەسەر ئاستی جیهان کار و ڕێکخستنی هەیە و بەڕێوەبەریەتیەکی کارگێڕی و دارایی و پەروەردەیی وردی هەیە و ئێستا نیشتەجێی ئەمریکایە و تاوەکو ئێستا هاوسەرگیری نەکردووە و تەمەنی تەرخان کردووە بۆ کارەکەی.
ئەوەی نوسینەکانی مامۆستای خوێندبێتەوە ناتوانێت بڕوا بەوە بکات کودەتایەکی ئاوا بەفەرمانی ئەو جێبەجێ بکرێت، هێشتا نەدۆستانی و نە ئەمریکاش بەڵگەی پێویست نەخراوەتە بەردەستیان کە وتەکانی ئەردۆگان بسەلمێنێ بەتاوانبارکردنی ڕاستەوخۆی ئەو پیاوە کە ساڵانێک لەمەوبەر ئەردوگانیش بەڕێزەوە و مامۆستا ناوی دەبرد ئەوەی دیارە یەکلایی بونەوەی ئەردوگانە بۆ لێدان بەتوندی لەبزوتنەوەی خزمەت و نەوەستانە لەئاستی دەست گرتن بەسەر بانک و ڕۆژنامە و قوتابخانەکانیدا بەتەنها و دەستبردنە بۆ داخستنی سەرجەم دامەزراوە خێرخوازییەکان و نانبڕاوکردنی هەزاران فەرمانبەر و پاککردنەوەی سوپا و دەزگا ئەمنیەکان لەهەرکەسێک کە بەلایەنگری گولەن تۆمەتبار دەکرێت.
ئەمە قۆناغێکی هەستیارە لەمێژووی تورکیا کە ئەردوگان و دەسەڵاتەکەی هەموو توانایان بۆ ڕیشەکێشکردن و وشککردنی سەرچاوەکانی بزوتنەوەیەک بخەنەکار کە خزمەتی زۆری بەئەردوگان پێش هەموو کەس و بەئیسلام و ئیسلامی کردووە، ئەوەی دەبێت ئیسلامیەکان تێی نەکەون بریتیە لە سەیرنەکردنی بزوتنەوەی خزمەت لەچاوی ئەکەپە و ئەردوگانەوە دوور نیە لەکۆتاییدا ئەردوگان تاکە کارێک کردبێتی پاککردنەوەی دەزگا و دامەزراوە مەدەنی و سەربازیەکان بێت لە بزوتنەوەی خزمەت و لەبەرامبەردا خزمەتێکی بەلاش بەهاتنەپێشەوەی لایەنە شۆڤێنی و عەلمانیە توندڕەوەکانی لێبکەوێتەوە و ئەمەیش مەترسیە ڕاستەقینە و ستراتیجیەکەیە لەسەر بناغەی حوکمڕانیەکەی ئاکەپە.
ئەوە بۆچونی منە کە ئەگەر ئەمریکاش مامۆستا فەتحوڵا گولەن تەسلیم نەکاتەوە ئەوا مامۆستا خۆی دەچێتەوە بۆ تورکیا و دەچێتە بەردەمی دادگا لەبەر ئەوەی وەک خۆی دەڵێت، هیچ تاوانێک شک نابات بەتایبەت لەدۆسیەی کودەتاکەدا و ئەبێتە هۆی دامرکاندنەوەی توڕەیی و کەفوکوڵی ئەردوگان و ڕزگارکردنی دەیان هەزار ئەندام و لایەنگری لە سزای دەسەڵات و نانبڕاوکردنیان و ڕزگارکردنی بزاڤی خزمەت لە کێشەیەکی گەورەی تێوەگلانی و لەسەروو هەمو ئەوەیشوە ئەکرێ بێتە دەرگایەکی چارەسەری کێشە شەخسی و نەفسیەکان و ڕاستەوخۆ و لەنزیکەوە کەوتنە گفتوگۆ و چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانیان و هاوشێوەی گفتوگۆکانی ئۆجەلان و پرۆسەی ئاشتی چونکە ئەوەی لەکۆتاییدا ئەردوگان وحکومەتی تورکیا دەجوڵێنێت بەرژەوەندیەکانە و ئەگەر بەرژەوەندیەکانی لەگەڵ ڕوسیا و ئێران و ئیسرائیل ڕێکی بخەنەوە ئەوا لەگەڵ دۆست و هاوپەیمان و مامۆستاکەی ئاسانترە.

نوێترین نوسینەکانی یەحیا نەوزەر جاف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌