بۆنی ده‌م له كاتی ره‌مه‌زاندا ، گرفتێكی بــاو
وتار/
01/06/2017
1221 جار بینراوە
د. خالد حمه صالح
بۆنی ده‌م له كاتی ره‌مه‌زاندا ، گرفتێكی بــاو
د. خالد حمه‌صالح - پزیشكی ددان
پزیشكی پسپۆڕی ددان / سلێمانی
له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیروَزدا موسوڵمانان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به روَژوو ده‌بن، هه‌ركه مانگی ره‌مه‌زان ده‌ستپێده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی خوَڕسكانه روَتینی ژیانی روَژانه‌ی خه‌ڵكی ده‌گوَڕێت به چه‌شنێك هه‌موو به‌زوَری له بیری ئه‌وه‌داین كه زوَرترین جوَری خواردن و خواردنه‌وه له‌م مانگه‌دا ئاماده بكه‌ین و به‌كاری بهێنین به‌تایبه‌تی بابه‌تی شیرینیه‌كان!! به‌لاَم ئایا چه‌ند كه‌س له ئێمه بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه كه ئاخوَ به‌كارهێنانی ئه‌م هه‌موو خواردنه زوَرو جوَراوجوَرانه چه‌ندێك كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستی مروَڤ به گشتی و ته‌ندروستی ده‌م وددان به تایبه‌تی به‌جێده‌هێڵێت یان چه‌ندێك بایه‌خ و گرنگی به ته‌ندروستی ده‌م وددانمان ئه‌ده‌ین له‌پاش خواردنی ئه‌م خواردنانه؟؟
یه‌كێك له‌و گرفته هه‌ره‌باوانه‌ی مروَڤی روَژوه‌وان له‌م مانگه‌دا دوچاری ده‌بێت بریتیه له بوَنی ناخوَشی ده‌م، كه به‌زاراوه پزیشكیه‌كه‌ی پێی ئه‌وتریت (Halitosis ).
گرنگه بزانین ئه‌و هوَكارانه‌چین ئه‌بنه هوَی دروستبوونی ئه‌م حاڵه‌ته؟
وه چوَن خوَمانی لێ به‌دوربگرین؟
وه چاره‌سه‌ر بوَ ئه‌م حاڵه‌ته چیه ؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هوَكاره‌كانی دروستبوونی بوَنی ناخوشی ده‌م دوو جوَرن:
1/هوَكاره گشتی یه‌كان (Systemic factors)
2/هوَكاره تایبه‌تیه‌كان (Local factors)
هوَكاره گشتی یه‌كان ئه‌و هوَكارانه‌ن كه په‌یوه‌ندیان به له‌شی مروَڤه‌وه هه‌یه به‌گشتی بوَ نموونه:
*هه‌ندێك جوَری نه‌خوَشی (شه‌كره-نه‌خوَشی گورچیله‌كان- تێكچوون و هه‌وكردنی سورێنچك و گه‌ده).
*جگه‌ره‌كێشان و مه‌یخواردنه‌وه.
*هه‌ندیك جوَری خواردن وه‌كو پیازو سیر.
ئه‌و هوَكارانه‌ی له‌ناو ده‌مدان پێیان ئه‌وترێت هوَكاره تایبه‌تیه‌كان كه‌ئێمه باسه‌كه‌مان زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه.
هوَكاره تایبه‌تیه‌كان:
له‌ناو ده‌می مروَڤدا ژماره‌یه‌كی ئێجگار زوَر له جوَری به‌كتریا هه‌یه كه به‌هوَی سروشتی ژیانیانه‌وه روَژانه‌جوَره‌ها ئه‌نزیم و ده‌ردراو ئه‌رَێژنه ده‌مه‌وه له گرنگترینیان هه‌ردوو ماده‌ی (سه‌لفه‌یت و ئاموَنیایه) كه به هوَكاری سه‌ره‌كی بوَنی ناخوَشی ده‌م هه‌ژمار ئه‌كرێن ، ئه‌م به‌كتریایانه به‌هوَی خانه‌كانی به‌رگی ده‌ره‌وه‌یانه‌وه خوَیان ئه‌نووسێنن به رووكاری مینای ددانه‌كانه‌وه‌و له‌وێدا ئه‌گیرسێنه‌وه‌و ورده ورده كوَئه‌بنه‌وه‌و چینێك له به‌كتریا له‌سه‌ر رووپوَشی ددانه‌كان دروستئه‌كه‌ن كه ئه‌بێته‌هوَی داخورانی ددانه‌كان و كونبوونیان و پاشان تێكشكاندنی شانه‌كانی پووك و ده‌وروبه‌ری ددانه‌كان.
هه‌ندێك له هوَكاره تایبه‌تیه‌كان:
*پشتگوێخستن و بایه‌خنه‌دان به ته‌ندروستی ده‌م وددان به هوَی نه‌شتن یان شتنی ناته‌واو (poor oral hygiene).
*پاك رانه‌گرتنی رووكاری سه‌ره‌وه‌ی زمان (dirty tongue).
*بوونی كلوَری گه‌وره له ددانه‌كاندا كه ده‌بێته‌هوَی گیرسانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی خوَراك تیایدا‌و ترشانی ((deep cavitated caries.
*هه‌وكردن ونه‌خوَشی پووك و به‌سته‌ره‌شانه‌كانی ددان به‌هوَی كوَبونه‌وه‌ی به‌كتریاو دروستبوونی كلسی ددانه‌وه (gingivitis & periodontitis).
* هه‌وكرن و برینی شانه‌كانی ناوپوَشی ده‌م و زمان (ulcers, mucositis & glossitis)
*پاك رانه‌گرتنی تاقمی ددان و ته‌لی راستكردنه‌وه‌ی ددان و كیف و ددانی سابت یان نازانستیانه‌و خراپ دروستكردنیان له‌لایه‌ن كه‌سانی ناشاره‌زاوه.
*هه‌وكردنی له‌وزه‌تێن (tonsillitis).
دوای ئه‌وه‌ی له هوَكاره‌كان تێگه‌یشتین ئێسته پێویسته به‌دوای رێگه‌چاره‌دا بگه‌ڕێین كه چی بكه‌ین بوَئه‌وه‌ی هه‌میشه بوَنی ده‌ممان خوَش و ته‌ندروستی ددانه‌كانمان پارێزراو بێت؟
ئاینی ئیسلام شوێنكه‌وتوانی هانئه‌دات بوَپاك وخاوێنی و بوَنخوَشی و رووخوَشی و زه‌رده‌خه‌نه جا پێویسته موسوڵمان به‌هوَی بوَنی ناخوَشی ده‌مه‌وه به تایبه‌تی له‌م مانگه پیروَزه‌دا نه‌بێته مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی و بێزاری كه‌سانی ده‌وروبه‌ری و به‌شێك له‌كاته‌كانی روَژانه‌ی ته‌رخان بكات بوَ گرنگیدان به‌پاك و خاوێنڕاگرتنی ده‌م وددانه‌كانی ئه‌ویش:
1/شتنی ددانه‌كانی له پاش هه‌موو ژه‌مه‌خواردنه‌كان(Tooth brushing after every meal )
شتنی ددانه‌كان ئه‌بێته‌هوَی راماڵینی ئه‌و به‌كتریاو پاشماوه‌ی خوَراكانه‌ی كه‌له‌سه‌ر رووكاری ددانه‌كان كوَبونه‌ته‌وه‌و به‌مه‌ش ددان و پوك له كاریگه‌ری خراپی ئه‌و به‌كتریایانه ئه‌پارێزرێن و رێگه به ترشاندنی خوَراك و ده‌ردانی ئه‌و ماددانه نادرێت كه له‌لایه‌ن به‌كتریاكانه‌وه ده‌رئه‌درێن و ئه‌بنه‌هوَی ناخوَشی بوَنی ده‌م .. یه‌كێك له فرمانه‌كانی لیكی مروَڤ شتن و راماڵینی به‌كتریاو پاشماوه‌ی خوَراكی ناو ده‌مه به‌لاَم له‌كاتی خه‌وو روَژوودا پروَسه‌ی ده‌ردانی ئه‌م لیكه له‌لایه‌ن لیكه رژێنه‌كانه‌وه له‌ناوده‌مدا كه‌م وخاو ئه‌بێته‌وه‌و ده‌م وشك ئه‌بێت بوَیه له‌م كاتانه‌دا به‌كتریا ئه‌توانێت زوَرتر زیان بگه‌یه‌نێت به ددانه‌كان ئه‌گه‌ر بێت‌و پێشوه‌خت ددانه‌كانت نه‌شتبێت هه‌ربوَیه شتنی ددان شه‌وانه پێش نووستن وله‌و كاتانه‌شی كه به‌روَژوویت زوَر پێویسته به‌بێئه‌وی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر دروستی روَژووه‌كه‌ت هه‌روه‌ك زانایانی ئیسلام ئاماژه‌یان پێداوه..
2/روَژانه به‌كارهێنانی ده‌زووی ددانDental floss)) بوَ پاككردنه‌وه‌ی نێوانی ددانه‌كان به تایبه‌تی ددانه‌كانی دواوه چونكه ئه‌و پاشماوه‌ی خوَراكانه‌ی كه له‌و شوێنانه‌دا ئه‌مێننه‌وه له‌لایه‌ن به‌كتریاكانه‌وه ئه‌ترشێنرێن و هوَكارێكی سه‌ره‌كیه بوَ دروستبوونی بوَنی ناخوَشی ده‌م و به فڵچه لاناچن.
3/به‌كارهێنانی زمان پاككه‌ره‌وه (ئه‌توانیت هه‌مان فڵچه‌ی شتنه‌كه به‌كابێنیت) بوَ خاوێن كردنه‌وه‌و سڕینی رووی سه‌ره‌وه‌ی زمان و لابردنی ئه‌و ره‌نگ و پیسیانه‌ی كه له‌سه‌ری نیشتوه.
4/روَژانه غه‌رغه‌ره كردن به‌و شلانه‌ی كه بوَ پاككردنه‌وه‌و ته‌عقیم كردنی ناوده‌م به‌كاردێت و له‌لایه‌ن پزیشكی تایبه‌ته‌وه ئه‌نوسرێت یان به ئاو و خوێی ئاسایی.
5/خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زوَری ئاو (2-3په‌رداخ) به‌تایبه‌تی له‌كاتی پارشێواندا بوَئه‌وه‌ی هانی چاك روَیشتنی لیك بدات و هه‌میشه ناوده‌م ته‌ڕو شێ‌دار بكات و پاشماوه‌ی خوَراكه‌كانیش راماڵێت.
6/هه‌وڵبدرێت ئه‌و جوَره خواردنانه نه‌خورێت كه ئه‌بێته‌هوَی په‌یدابونی بوَنی ناخوَشی ده‌م وه‌كو خواردنی سیر‌و پیاز و جگه‌ره‌و هتد...
*ئه‌م 6 هه‌نگاوه‌ی باسمانكرد زوَر زوَر كارێكی ئاسانه‌و هه‌موو كه‌سێك روَژانه ئه‌توانێت لای خوَیه‌وه جێ به‌جێیان بكات ئه‌كه‌ر بیه‌وێت ده‌م و ددانێكی بوَنخوَش و ته‌ندروستی هه‌بێت و نه‌بێته هوَی بێزاركردن و ناره‌حه‌تكردنی دوَست وهاوه‌ڵه‌كانی ئه‌وه‌ی ئه‌مێنێته‌وه سه‌ردانی كردنی پزیشكی پشپوَری ده‌م و ددانه به‌مه‌به‌ستی دوَزینه‌وه‌و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و هوَكارانه‌ی كه ده‌بنه مایه‌ی دروستبونی بوَنی ناخوَشی ده‌م و چاره‌سه‌ركردنیان كه ئه‌ویش یریتین له:
7/پاككردنه‌وه‌ی ددان وپوكه‌كان له‌و ره‌نگ وئیلتیهاب و كلسانه‌ی كه له‌سه‌ری دروست بوه‌و به به‌كارهێنانی فڵچه‌و مه‌عجوونی ددانی ئاسایی لاناچن.
8/پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و ددانانه‌ی كه توشی كونبون و كلوَر بوون بونه‌ته‌وه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كین بوَ كوَبونه‌وه‌ی خوَراك و به‌كتریا تیایاندا‌و بوَنكردنیان.
9/كێشانی ئه‌و ددان و ره‌گه ددانانه‌ی كه بێكه‌ڵك و ڕزیون و به‌هوَی ئازار‌و هه‌وكردنه‌وه بونه‌ته‌هوَی دروستكردنی بوَنی ناخوَش.
10/چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی له‌وزه‌تێن له‌لایه‌ن پزیشكی پسپوَره‌وه.
له كوَتاییدا ئه‌مه‌وێت ئاماژه بوَ 2 بابه‌ت بكه‌م:
*ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئه‌فه‌رموێت (بوَنی ده‌می مروڤی روَژوه‌وان لای خوای گه‌وره له بوَنی میسك خوَشتره) تایبه‌ته به روَژوه‌وان چونكه ئه‌و بوَنه‌ی كه له گه‌ده‌وه ده‌رده‌چێت كاتێك كه به‌تاڵه‌و هیچی تیانیه (به‌هوَی روَژوه‌وه) ئه‌و بوَنه نیه كه له ده‌مه‌وه به‌هوَی پشتگوێخستن و كێشه‌كانی ده‌م و ددانه‌وه دروستئه‌بێت.
*شێخ ئبن باز له فه‌تاوه ره‌مه‌زاندا ژماره 2 لاپه‌ڕه 479 به ژماره فتوای 421 ئه‌ڵێت دروسته‌و ئاساییه كه‌سیێك به‌روَژوو بێت و سه‌ردانی پزیشكی ددان بكات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌پێشدا ئاماژه‌مان بوَ كردوون به‌بێ ئه‌وه‌ی روَژوه‌كه‌ی پێ بشكێت به‌مه‌رجێك له‌ماوه‌ی چاره‌سه‌ركدنه‌كه‌دا هیچ شتێك قووت نه‌دات...
نوێترین نوسینەکانی د. خالد حمه صالح