بارزانی... سێرەکەی مالیکی

وتار/ 31/05/2017 706 جار بینراوە

ئاری محەمەد ھەرسین

بارزانی... سێرەکەی مالیکی

ھەندێک لە شیعەکانی عێراق کە حەماوەی دژایەتی کردنی کوردستانیان ھەڵ دەستێت و بەلەسە دەبن، بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاک مەسعود بارزانیەوە دەیانگرێت. ئیتر ھەر لە مەسەلەی ناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمەوە بگرە، ھەتا کێشەی نێوان بەغداو خەڵکی کوردستان و چی و چی... لە کاک مەسعودا وێنا دەکەن.

زێدەڕەوی ئەم سیاسسیە موفلیسا نە دەگاتە ئاستێک کە لووت لە کاروباری ناوخۆی ھەرێمی کوردستانیشەوە دەژەنن. ڕێگە بە خۆیان دەدەن قسە لەسەر شتایەک بکەن کە تەنیا پەیوەندی بە بەرژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستان و داھاتویەوە ھەیە.
ئەمانە بە دەرھێنانی نەوتی کوردستان و فرۆشتنی قەڵسن، چاویان بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ھەڵ نایەت، مافی چارەنوس و ڕێفراندۆم بە خیانەتی گەورە لە عێراق دەزانن، بەشە بووجەی ١٧% خەڵکی کوردستان بە خێرو سەدەقە دەزانن کە پێمانی دەکەن و تا دوایی...
ھەموو جارێکیش کە لێدوا نی توند و دوژمنکارانە بەرامبەر خەڵکی کوردستان دەدەن، ڕوی دەمیان لە کاک مەسعودە و کەسیتر نا. دیارە چاکیشیان دۆزیوەتەوە. ئەوان پێیان وایە لێدانی سەرۆکی ھەرێم واتە لێدانی مافی چارەنوس و، لێدانی ئیرادەی خەڵکی کوردستان. زۆر مەخابن ھەندێک لە کاربەدەست و نوێنەرا نی کوردیش لە پارلەمانی عێراق بە دەپەنجە بۆیان مۆر دەکەن و ئەشھەدو بیللایان بۆ دەسەننەوە.
مالیکی و ئەو تاقمەی خەریکی ئەم جۆرە لە بازرگانی سیاسیە شۆڤێنیستانەن، لەبری ئەوەی بچن بیر لە چارەسەری قەیرانی ئەمنی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئینجا سیاسی بەشە عێراقەکەی خۆیان بکەنەوە، دێن و پەلاماری قاچی کاک مەسعود دەدەن و، دەیکەنە سێرە. لە ڕاستیا زەمی خەڵکانی دوور لە ئەخلاق مەتحێکی ئێجگار زۆرە، ھەر بۆیەش ھەتا ئەو کاتەی مالیکی شۆڤێنیست و خەڵکانی وەک ئەو ھێرش بکەنە سەر سەرۆکی ھەرێم، مانای ئەوەیە کاک مەسعود لەسەر (صراط المستقیم)ە.
واتە ئەگەر دوژمن زەمی کردیت، مانای ئەوەیە تۆ کەسێکی چاکیت.
بەڵام جارێکیتر زۆر مەخابن، کەمینەیەکی (بە ناو) سیاسەتمەداری کورد، وەک بڵێی بەکرێگیراوبن، مالیکی ھەرچی لەسەر ھەرێمی کوردستان و مافە ڕەواکانمان بڵێت و بە سووک سەیری بکات، ئەمانە بە کۆرس لە دوایەوە دەیڵێنەوە، بەمەرجێک ھێرشکردنی بۆسەر سەرۆکی ھەرێم تێدابێت. ئەگەر خەڵکی کوردستان ھەر گلەو گازندەیەکیان لە سەرۆک و لە حکومەتەکەی خۆیان ھەبێت مافی خۆیانە. بەڵام عەرەبێکی شۆڤێنی ڕقاوی بۆی نیە خۆی بکاتە محامی و دەمڕاستی خەڵکی کوردستان.
وابزانم دوبارە ئەم پارچە شیعرەی شاعیری فارس فیردەوسی وەڵامێکە پڕ بە پێستی خۆی بۆ مالکی و سەرجەم شۆڤێنیستە عەرەبەکانیتر:

زشیر شتر خوردن و سوسمار
عرب را بە جایی رسیدەاست کار
کە تاج کیانی کند ارزو
تفو بر ای چرخ گردون تفو

ئاری محەمەد ھەرسین

نوێترین نوسینەکانی ئاری محەمەد ھەرسین

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌