قوڕئان و سوننەت دوو سەرچاوەو جۆگەلەى سازگار و ڕوونى ئیسلامن

وتار/ 21/04/2017 863 جار بینراوە

نەوزاد سەعید

قوڕئان و سوننەت دوو سەرچاوەو جۆگەلەى سازگار و ڕوونى ئیسلامن
نەوزاد سەعید
کەلامى خواى گەورە سەرچاوەوکانیاوى سازگاروئاسودەبەخەشە بۆتەواوى مرۆڤایە تى ..
فەرمایشتى پێغەمبەرمان صل الله علیە وسلم جۆگەلە ى ڕوون و ڕەوانى گەیشتنە بەسەرچاوە و کانیاوى سازگارونە جات دەرلە تاریکێانى ژیان بۆ ڕووناکى ژیان
هەرکەس بیەوێت ڕزگارکراوو سەلامەت بێت دەبێت لە ڕێگەى فەرمایشت و سیرەو ژیانی پێغە مبەرەوە صل الله علیە وسلم خۆى ڕزگار بکات و باشترو چاکتر دەستى بگات بە سەرچاوەوکانیاوە سازگارەکە کە کەلامى خواى گەورە یە
قوڕئان وفەرمودەکانى پێغە مبەرمان دوانە ى لە یەک دانە بڕاون .....
ئیسلام کۆکراوەتەوە لە قورئان وسوننەتى پێغە مبەرمان صل الله علیە وسلم بۆیە وەک خۆى بە فراوانى لێ تێبگە بۆئەوەى ئاسودەى هە ردوو ژیانەکە بیت
نابیت ئیسلام بکرێتە جێگەى تە راتێنى أجتیهاد و فتوا وبیرو بۆچونى زایانانى پایە بەرزچونکە ئەوەى پێویست بێت بۆ هه ردوو ژیانەکە لە قورئان و سوننەت زۆر بە ڕوون و رەوانى دەستت دەکەویت ....
پێویست ناکات بۆ هه موشتێک پە نا بۆ بیرکردنەوە و قسە ى هه رکام لە زانایانى پایە بەرزو موسڵمانان بەریت .
چونکە قورئان و سوننەت زۆر ڕوون و ڕەوان و ئاسانن بۆلێ تێگەیشتن مەگەر بۆ هەندێک شتى کەم نە بێت پێویستە زانایانى پایە بەرز قسەى لە سەر بکەن وە دەشبێت بۆقسە کردن لە سەرهەرچەمکێکى قورئان و سوننەت ڕەچاوى مێژو ژینگە و کلتوروزمان وقۆناغە بکرێت
قسە کە شیان گونجاوبێت بۆ تێگەیشتن لە ئیسلام ئەوە ڕێرەوى موسڵمانانە هه مومان خۆمان بە خاوەنى دەزانین
وە قسەى هەر زانایایەکى پایە بەرزلە هە رسەردەم وکە سێکەوە بێت ئەگەرگونجاو نە بێت بە ئەو سەردەمەى تێدا دە ژیت ئەوە بە س ئەجردەست زاناکە دەکەویت
مادەم جوهدو تاقەى خۆى سەرف کردبێت بۆئەوەى ئیسلام بە ڕوون وڕەوانى بگەیەنێت بە مرۆفەکان
بەلام بۆ ئێمە نیە بە گوێ بکەین چونکە لە دوو قۆناغى مێژووى و دوو بیئە وژینگە و زمان وکتلورى جیاوازدەژین

نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌