پارتى و گۆران و یەکێتى برسى کردن و شەڕى دەروونى

وتار/ 15/04/2017 1066 جار بینراوە

نەوزاد سەعید

پارتى و گۆران و یەکێتى برسى کردن و شەڕى دەروونى بە رامبەر خەڵک هە تاکەى ؟
نه وزاد سه عيد محمد
ئەوە بیست و پێنج ساڵە ئەم سێ لایەنە کوردیە علمانى وتۆزێک تێکە ڵە بە نە تەوەییە , حوکومڕانى سێ پارێزگا دەکەن  کە ناوى هه رێمى کوردستانە لەماوەى ئەو چارەکە سەدەیەدا بێجگە لە خوێن ڕشتنى سەدان کورد وئاوارە کردنى هه زاران هاورێ وخەباتگێریان بۆ زۆنى سەوزوزەرد وشەرى ڕاگەیاندنى شانکاندن وسوک کردنى سەرکردەو کە سایەتیەکان وبرسى کردن وترساندن وخۆسەپاندن دوولەت  کردنى کوردستان  بۆ سلیمانە یی  وهه ولیرى شتێکى ئەو تۆى نە بوو بۆخەڵک وهەرێمى کوردستان .لە چاو ئەوهه موداهاتەى کە لە بەردەست ئەم دوو هێزە علمانیه دابوون
دواى لە سێ دارە دانى صدام حسێن  سەرۆکى پێشوى عێراق  ڕۆژێکى نوێ ڕووى لە خەڵک وهەرێمى کوردستان کردن  لە ڕووى سیاسى و ئابورى وهەتاڕادەیەک کاڵ بونەوەى زۆنى زەرد و سەوز.
 بە راگەیاندنى بزوتنەوەى گۆران  کە کەسى یەکەم و سەرکردەکانى کە هه مویان کە سانى دەست ڕۆیشتوى ناو یەکێتى نیشتیمانى بوون ئومێدى زۆرى بۆخەڵک هێنا
بە تایبەت کە بزوتنەوەى گۆڕان  ترسى خەڵکى شکاند بەرامبەردەسەڵاتى سەربازى علمانى  پارتى و یەکێتى
 بە گشتى  ترسى خەڵکیان شکاندن لەبەرامبەردەسەلاتى ئەو دووهێزە عە سکریە کە بیست و پێج ساڵە حوکومڕانى ئەم هه رێمە دەکەن
.بیرکردنەوەى خەڵکیان گۆرى لە شەرى ئایدۆلۆژیاو حیزبیەوە بۆ شەرى خزمەتکردنى خەڵک  و هەرێمى کوردستان  . لە ڕێگاى راگەیاندن و سەرکردەو کادیرەکانیانەوە هە نگاوى گەورە و باشیان نا لە  ئاشکراکردنى سەدان مە لە فى گەندەڵى و دەرخستى سەدان ملیون دۆلارى دزراو و تەخشان و پە خشان کردنى   سەروەت و سامان وئەرزى خەڵکى  کوردستان
دابەش کردنى لە نێوان دووهێزودووبنەماڵ و بەکەم و زیادى دەست رۆیشتوانى ناو ئەودوو هێزە
 بەلام ئەوەى جێگەى نیگەرانیە بزوتنەوەى گۆرانی خاوەن نفوزوجەماوەر دواى ڕێگرى کردن لە سەرۆکى پەرلەمان و دەرکردنى وەزیرە کانى بێجگە لە بێدەنگ بوون ئامادە نیە دەست بەردارى پەرلەمان و حوکومەتێک ببێت کە دەرکراوە لە ئێستا ناتوانیێت خۆی دەربازو یەک لایى بکاتەوە بەلاى خەڵکدا یان بچیتەوە لاى هاوخەباتگێرە علمانیە سەربازیەکانى و دێژە بداتەوە بە برسى کردن وترساندنى خەلک یان درێژە بدات بە خەباتى مەده نى خۆی ومێژوى گەورە بۆخۆیان تۆماربکەن بەتەواوەتى بێنە ڕیزوبه ره ی  خەڵک و ببنە پێشەنگ بۆخەڵکى هه رێمى کوردستان . کۆتایی بێنن بە سیاسەتى برسى کردن وئه و شەرە دەروونیە کە خەڵک و هاونیشتیمانیانى تۆشى رەشبینی  کردوە ....دوورنیە دواجارهه موان پشت بکەنەوە بزوتنەوەى گۆران و ئەو ئۆمیدەى خەڵک هه یبوو بە بزوتنەوەى گۆران ماڵئاواى لێ بکە ن و ڕوو لە شوێن و بزوتنەوەیەکى تربکەن  ئاخۆ هەڵگرەکە ى کێ بێت.

نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌