هەڤاڵ لەنێوان گۆڕان و گۆڕانخوازاندا.!
وتار/
21/08/2016
696 جار بینراوە
عەلى فەتاح
هەمیشە وێنەو دیمەنێکى سیاسى چەندین دیوى ئاشکراو شاراوەى هەیە،
پسپۆڕانى بوارى سیاسى بۆیە پسپۆڕن چونکە مەرجە دیوە شاراوەکانى وێنەو دیمەنە سیاسیەکە
ببینن، زۆربەى پارتە سیاسیە پێشکەوتوەکانى دونیا لەئێستادا جگەلە ناوەندى
دروستکردنى بڕیار، ناوەندى پلانى سیاسى کورت خایەن و درێژخان تا بەناوەندى بیرکەرەوەو
پلانى ستراتیژیان هەیە، ئیدى ئەمانە دوا بڕیار لەسەر وێنەو دیمەنێکى سیاسى ئەدەن.
بە بڕواى من لەئێستادا گەورەترین گرفتى بزوتنەوەى گۆڕان ژمارەى
ئێجگار زۆرى دروستکەرى بڕیارو بیرکەرەوەى سیاسى نافەرمین، ئەوەى دەنگێکى بەم بزوتنەوەیەدابێت
وابیرەکاتەوە کە دەبێت بەشداربێت لە دروستکردنى بڕیارو هەڵوێستەکانى بزوتنەوەکەى،
گەر زۆر بە سادەیى بپرسین ئایا ئەکرێت زیاتر لەنیو ملیۆن دەنگدەرى ئەم بزوتنەوەیە
لە دروستکردنى بڕیارێکى سیاسیدا بەشداربن؟ ئایا وەزیفەى دەنگدەرو کادرى حیزب
دروستکردنى بڕیارى سیاسیە؟
بە بۆچونى من هاوکێشەى بەشدارى لەژیانى سیاسیدا زۆرجیاوازە لە
چەمک و پرەنسیپەکانى دروستکردنى بڕیارى سیاسى، هەموو هاونیشتمانیەکى هەر سنورێکى
جوگرافى مافى خۆیان بەشدارى سیاسى بەرچاویان هەبێت، ئەوانەى سەربەخۆو بێلایەنن لەرێگەى
مافەکانى ئازادى دەربڕین و چالاکى مەدەنى و سندوقەکانى دەنگدانەوە، ئەوانەى سەر بە
لایەنە سیاسیەکانن بیرو ڕاکانیان لەرێگەى کەناڵ و ئۆرگانەکانى حیزبەوە دەگەیەنن.
بە بۆچونى من ئێستا د.هەڤاڵ لەنێوان بەرداشى بزوتنەوەى گۆڕان
و گۆڕانخوازاندایە، ئەگەرچى تا ئێستا گۆڕان بە فەرمى راینەگەیاندووە کە د.هەڤاڵ
نابێتە پارێزگار.. بەڵام هەڵایەکى فراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باس لە مەزڵومى
د.هەڤاڵ دەکەن. ئایا ئەبێت بە پارێزگار؟ یان نا؟ ئەم شەو ئەوە رونەبێتەوە.
نوێترین نوسینەکانی عەلى فەتاح