( نا ) بۆ ڕیفراندۆم ،،، ئهگهر
وتار/
05/04/2017
934 جار بینراوە
شـهمـاڵ عـهلـی
( نا ) بۆ ڕیفراندۆم
ئەگەر زەمینە سازی نەکرابێ بۆ ئەنجامەکەی ، بڕیاردانی ڕیفراندۆم بەبێ قراری پەرلەمان ناکرێ ، بڕواناکەم UN مامەڵە لەگەل ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە بکە ئەگەر لە مەکتەب سیاسیەکان قراری لێ بدرێ ، ئێمەش بێ پشت و پەنا و زامنیەتی UN ئەم تێستە نەکەین باشترە لەوەی بیکەین ،
UN پێشوازی لە ئەنجامی ڕیفراندۆمێك دەکا گەلەکەی جینۆساید کرابێ و لەژێر چەپوك ژیابن کە ئەم بنەمایانە لە هەرێم مەوجودن بەڵام بێ پەرلەمان مهحالە ، ئەمە وەکو ڕیکارە دیبلۆماتیەکان ،
بەلام واقیعی وایە ئەگەر ok لە ئەمریکا و تورکیا وەرنەگیرێت سوکە تەفاهومێ لەسەر بەرژەوەندیە ئابوری و کەمێ سیاسی لەگەل ئیران نەکرێ ئەوا باجی قورس دەدرێ ئەگەر مامەڵە لەگەل ئەنجامەکەی بکرێ ،
بۆیە هیوادارم لایەنە سیاسیەکانی هەرێم و لەسەرووی هەمویان پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانی کە خاوەنی دروشمی بەرەو سەربەخۆیین ئەوا دەبێ پەرلەمان کارا بکرێتەوە جا چ دەستە کۆنەکە بێ یا دەستەیەکێ نوێ هەڵبژێردرێ ( کەئەمەش حالی حازر مهحالە ) ، گرنگ ئەوەیە بێ زەمینەسازی دەست بۆ شتێکی وا نەبردرێ کە ئەنجامەکەی لە فەشەل زیاتر شتی تری لێ چاوەڕوان ناکرێ .
نوێترین نوسینەکانی شـهمـاڵ عـهلـی