ئیسلامیەکان سیانن و دە بێت بگۆڕێن ! وەڵامێک بۆکاک ئارام قادر
وتار/
16/08/2016
1460 جار بینراوە
نەوزاد سەعید
ئیسلامیەکان سیانن و دە بێت بگۆڕێن ! بەناو و ناوەڕۆکى نوێیەوە وەڵامێک بۆکاک ئارام قادر
ئیسلامیەکانى کوردستان لە سەرەتاى بونیات نانیانەوە لە سێ دەیەى رابردوى حەفتاکان و هەشتاکان و نەوەدەکان چی وەک کارى ڕێکخراوەیی یان دەزگا و گروپ و شەخصیات و حیزب هەریەکەیان بە جۆرێک لە جۆرەکان هەنگاوى باشیان ناوە وە جێگەى دەست خۆشى لێ کردنە ئەگەرچێ دەکرا هەنگاوى ئیجابى تربنرێت پێ دە چێت ئەوەندە تواناى مرویی لە بەردەست نە بووبێت ئەگەرچى لە ڕووى داراییەوە دەتوانرا زۆرشتى باشترو چاکتر بکەن ...... بەڵام هەر سێ حیزبى ئیسلامى لە سالى ٢٠٠٠هەتا هەنوکە خەریکى مە لەوانى کردنى بێ ئامانجن لە کایە یی سیاسیدا بەڵکوهەندێک جارلە مەرگ گەڕاونەتەوە ..؟؟؟؟ ئیسلامیە کان هەڵى باشیشیان بۆ هاتوە پێشەوە بەلام نە یان زانیوە سود لەو هەلانە وەربگرن.. پێشتر بزوتنەوەى ئیسلامى یەکێک بوو لە ٧حیزبە حسێب بۆکراوەکەى سەر گۆڕە پانى عێراق ودواتریەکگرتوى ئیسلامى ئەندامى بالاى مجلیسى حوکوم بوون ئەم دوو پارتە نە یان توانى ببنە نوێنەرى ئیسلامیەکانى کوردستان چ جاى خەڵک بە لکو نوێنەرایەتى خۆشیان بە باشى پێ نەکراوە هەلە کانیشان لەدەست داوە ....
لە هەڵبژاردنەکانى ئەم دوایانەشدا فرسەتێکى جەماوەرى هاتە پێشەوە بۆ ئیسلامیە کان بەلام لە بەر حیزبگەرى و شخص و ترسنۆکى وشەرم کردن لە سیاسەتدا ..ئەو فرسەتە شیان لەدە ست دا ؟!بەلام گۆران لێزانانە فرە سە تى تورە بونى جەماوەرى بۆخۆى قۆستەوە لەگەڵ ئەوە ش هەزاران دەنگى دەنگەدەرى جێگرى ئیسلامیەکانیشى بۆ خۆى برد ئەمانیش وەک تەماشاکاریکى زۆر عاقڵ وفە قیرحاڵ سەیریان دەکرد ...ئیسلامیەکانیش بؤپیاهەڵدان ورازى کردنى ئەمریکاوئەوروپا لە گەل زەحمەت کێشان وحسک هاوپە یمانیە تیەکى فاشلیان ئەنجامداکە ئەوەندەى تر ئیسلامیەکانیان بچوک کردوە .....
لە ئێستادا ئیسلامیە کانى کوردستان هە م لە فەراغ وپەراوێزى سیاسیدا وەک مە لەوانیەکى نەزان دە یانەوێت مەلەى بێ ئامانج بکەنەوە ئەوەندەى تر ئیسلام دۆستان ماندوو بێ ئومێد بکەن هەموان دە بینین دەیان دەزگاو ڕێکخراوى بانگخوازى وسیاسى و زانستى سەربەخۆ و شخصى دروست بوون لە ئەنجامى دەستە پارچە بونى ئەوسێ حیزبە ئیسلامیە کارى ئیسلامیانەى خۆیان ئەنجام دە دەن وەک ئەرک و واجبى سەرشانى خۆیان کە دواتر ئەمە ش گرفت دروست دەکات بۆ ئیسلام دۆستانى کوردستان ....ئسسلامیەکانى کوردستان ئەوەندەى ئیشیان لە سەر عەتفى خەڵکى موسلمان کردوەتەوە بە س بۆکۆکردنەوەى دەنگ ئەوەندە بیریان لە وە نە کردوە تەوە خاوەن پرۆژەیی سیاسی واقیعى بن ..بۆیە لە ئێستادا ئیسلامیەکان خەریکى جۆرێکى ترى خەڵەتاندن بۆخۆڵ کردنە چاوى خەڵکى ئیسلام خوازى کوردستان بەناوى پرۆژەى یەکگرتن و یەک لیستى مزایەدە کردن بە سەریەکتریدا و چى وچی کە وەک سەرکردایەتى ئەو سێ حیزبە .کە خۆشیان باوەریان پێ نیە چونکە ئەوەندە لە بیرى بەرژەوەندى تەسکى شخص وحیزبە کانیاندان چارەکى ئەوە لەخەمى سەرخستنى لیستى ئیسلامیدانین بۆیە ئەم هەنگاوەیان خۆنمایش کردن نە بێت هیچى ترنیە ....
بۆیە ئیسلامیە کانى کوردستان بۆ ئەوەى لە ژمارەى حیساب بۆنەکراو پەراوێزخراو یان بەکارهێنانیان وەک میکیاژ پێویستە هەنگاوى کردەیی بنێن بۆ سەرخستنى کارو پرۆژەى ئیسلامى نەک حیزبى کێ سەردەکەویت وکێ ژێردەکەویت وەدەنگدەرانیش لەوە زیاتر ماندو بێ ئومێد بکەن ....
بە بۆچونى بەندە لە ئێستایا ئەگەر ئەو سێ حیزبە دەیانەوێت گۆرانکارى دروست بکەن لە سەر ساحەى کوردستان دەبێت هەنگاوى کردەیی و واقیعى بنین کە لە ئاست هە لو مەرجە سیاسیکاندابێت نەک یەکگرتنێکى ناڕاستانە بۆچاو بەست کردنى ئیسلام دۆستانى کوردستان چونکە ٢٠ساڵى رابردوى کارى ئیسلامى لە کورستان ئەوەمان پێ دەڵێت یەکگرتنى ئیسلامیەکان بە م فۆرم و عەقڵێتى کۆنکرێتى خۆویستیانە ى خۆمەبەست بوونى بەناوسەرکردەکانى بێجگە لەوەى هیچى لێ سەوزنابێت بەڵکو کارى ئیسلامى زیاتر توشى مە لە لو پەراوێزخستن دەکات ....بۆیە ١-دەبێت بەناو سەرکردە ئیسلامیە کان پێش هەموشت عەقڵیەتیان گەورە بکەن بە قەد ئەوقۆناغەى کە کارى سیاسی تێدا دەکەن ٢-ئەم سێ حیزبە دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە بە ناو ناوەرۆکى نوێ بزوتنەوەیەکى نوى بنیات بنرێت بە وردبونەوە ولە بەر چاوگرتنى واقیعى ناوچەکە وجیهان
٣-دەبێت بزوتنەوەیە کى سیاسى هاوچەرخ بنیات بنرێت دور بێت لە کاراکتەرى زانایان و بانگخوازان بە ڵکو سیاسیەکان لە چواردەورى کۆبکرێتەوە با لەم سێ حیزبەش نەبن
٤-ڕێکخستنەوەى پەروەردەوبانگەواز لە چوارچێوەى دەزگایەکى گەورەدا بۆ برەودان بە کارى پەروەردەوبانگەواز بە بێ ئەوەى تە داخول بکەن لە کارى سیاسیدا وەهەرچى بانگخوازانى کوردستان هه یە لە چواردەوەرى کۆبکریتەوە بە بێ جیاوازى
٥- گە ڕانەوە ى رۆڵى راستە قینە بۆ زانایانى ئاینى کە لە ڕێکخراویکەدا یان دەزگایەکدا ڕێکبخرێت بۆکارى زانستى وتەدریس وگرنگی دانیان بەمزگەوتەکان و پێگەیاندنى زاناى ئاینى بە بێ ئەوە ى سیاسیە کان تەداخول لە ئیش وکاریاندا بکەن ..
٦-جیاکردنەوەى ڕاگەیاندنەکان لە وتێکە ڵێی کە هە یە بکرێنە دەزاگاو دەمەزاراوە ى تەندرست و کارى گەرە
٧-لەکارى سیاسەتکردندا دەبێت واز لە عەتف بێنن بە ڵکو لە سەر پرۆژە کاربکەن لەگەل گۆرانى هەلومەرجەکاندا ئەوانیش گۆرنکارى لە پرۆژەکانیاندابکەن بە پێ ی قۆناغە کە
٨- ئاشت بونەوەى گشتى و ڕاستگۆیانە ڕابگەیەنین لەگەل سەرجەم موسڵمانانى کوردستان بە هه مو فکرە ودەزگاو مینبەرە جیاوازەکانەوە
٩-تە بنى کردنى هاوسەرۆکى لە ئێستادا کارێکى زۆر باش وگونجاوە بۆ ئیسلامیە کان
لەکوتایدا ئەوە ماوە بڵێم سەرخستنى پرۆژەى ئیسلامى لەکورستان خۆنەویستى وئازایەتى وماندونە بوون کارکردنى مەبدائیانەى دەویت لەگەل وردبینى و جێ نەمان لەواقیع و قۆستنەوەى هەلومەرجەسیاسەکانى دەویت .....
نەوزاد سەعید محمد
نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید
-
نەوزاد سەعید
12/09/2021
-
نەوزاد سەعید
07/08/2021
-
نەوزاد سەعید
29/07/2021
-
نەوزاد سەعید
26/07/2021
-
نەوزاد سەعید
20/06/2021
-
نەوزاد سەعید
17/05/2021