ئه‌وه‌ی به‌عس پێی نه‌كرا وا حكومه‌تی كوردی خه‌ریكه ده‌یكات..
وتار/
15/03/2017
725 جار بینراوە
سامان سه‌مه‌د
ئه‌وه‌ی به‌عس پێی نه‌كرا وا حكومه‌تی كوردی خه‌ریكه ده‌یكات..
(بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردن و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی قو تابیان و خویندكاران، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تۆێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بڕیاری دا به هه‌ژماركردنی ئاره‌زوو مه‌ندانه‌ی نمره‌كانی وانه‌ی كوردی و عه‌ره‌بی له تاقیكردنه‌وه‌ی دوانزه‌ی ئاماده‌ی بۆ به‌شه‌كانی بزیشكی و ئه‌ندازیاری و زانست )
ئه‌مه وته‌ی وه‌زاره‌تی خویندنی به‌ناو باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی فه‌نته‌ڵۆسی كوردستانه...
واته له‌مه‌ولا له تاقیكردنه‌وه‌ی كوردی كه‌جێگه‌ی سه‌ره‌نجی منه ته‌نها په‌نجای ڕوت بهینیت ئه‌توانیت ببیته دوكتۆر و ئه‌ندازیار به‌ومه‌رجه‌ی نمره‌كانی ترت به‌رز بێت و بگاته ئاستی ئه‌و كۆلیژه‌ی كه ئه‌ته‌ویت.
ئاخر پێم ناڵێن ئه‌م بڕیاره له‌كوێدا ئاستی زانستی قوتابیان به‌ره‌و پێش ئه‌بات؟
ئه‌م بڕیاره سوكایه‌تیه به خوێنی شه‌هیدو به زمان و كلتور‌و فه‌رهه‌نگ و ئیدیۆم و پێشینیان و ڕابردو و داهاتوی كوردیش...
نازانم بۆ بڕیاری واده‌رئه‌كه‌ن؟
ڕەنگە كه‌شتبیتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی دوكتورو مهندیس پێویست ناكات ڕێزمان و ئه‌ده‌ب و ڕەوانبێژی كوردی بزانن...
زۆر زوتر قه‌رارتان دابوو وانه‌ی ئاینتان به‌م ده‌رده‌ی ئیسته برد به ئاسای سه‌یرمان كرد چونكه ئیوه ئه‌ڵین ئیمه حكوموته‌كه‌مان عه‌لمانیه‌و خوشمان سیكولارین...
ئه‌ی خو سه‌رو بنی زمانتان پڕه له وشه‌ی كورد‌و كوردایه‌تی و ڕۆژی سه‌د جار ئه‌یده‌نه‌وه به‌و ناوچاوه چرچەماندا...
وانه‌ی ئینگلیزی دو هێنده‌ی جاران به‌شه‌وانه‌كانی زیاد ده‌كرێت و جارێك به بیركاری و جارێك زانستیش هه‌ر بە ئینگلیزی ده‌خوینرێت ،ماشه‌ڵا مه‌كته‌بی توركی و ئه‌لمانی چی و چیمان زۆر زۆره ، كه ئه‌مه‌ش كاریكی خراپ نابێت ئه‌كه‌ر له‌سه‌ر حسابی وانه‌ی كوردی نه‌كه‌ویت، چونكه ئێمه كوردین و خاوه‌نی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی خۆمانین..
ئه‌ی له‌مه‌ولا له‌كوێوه ئه‌ده‌ب و شیعر‌و پەخشانی كوردی بخوینین؟
به‌ڵام كوردبون لای ئیوه بوه به عه‌یبه و كوردایه‌تیشتان بۆ بزنس و بازرگانی ئه‌ویت..
چونكه ناهێڵن فێرخوازه‌كانمان جلی كوردی بۆ زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن بپۆشن و خۆشتان بێتان عه‌یبه له په‌رله‌مان و كۆبونه‌وه حیزبیه‌كانا له‌به‌ری بكه‌ن..
ئاخر له‌كوێی دنیایا سوكایه‌تی ئاوا به زمانی دایك ئه‌كریت؟
پیویسته هه‌موان ریگری بكه‌ین له‌م بڕیاره نادروستەی كه ئاسه‌واری ترسناك له داهاتودا جێده‌هیلیت...
ئیتر بو پێشه‌وه به‌ره‌و ده‌وڵەتی كوردی له‌م به‌هاره‌یا..
سامان سمد
نوێترین نوسینەکانی سامان سه‌مه‌د