ته‌ڵاق و فه‌یسبووك ، دوانه‌ى لێك دانه‌بڕاو و ئافاتى كۆمه‌ڵگا...
وتار/
11/03/2017
786 جار بینراوە
ئه‌ندام عومه‌ر
ته‌ڵاق و فه‌یسبووك ، دوانه‌ى لێك دانه‌بڕاو و ئافاتى كۆمه‌ڵگا...
دوێنێ شه‌و ره‌نج سه‌نگاوى له كه‌ناڵى ئاسمانى ڕووداو به‌رنامه‌یه‌كى ئه‌نجامدا تایبه‌ت به چیرۆکی ئەو کچانەی بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی بڵاوبوونەوەی وێنەکانیان لێکراوە، كه ته‌واوى به‌رنامه‌كه جیگاى ده‌ستخۆشیه ...
كۆمه‌ڵێك بابه‌تى گرنگ و هه‌ستیار باس كرا ، كه گریانت بۆ حاڵى ئه‌م میلله‌ته داماوه ده‌هات ، دوێنێ شه‌و تێده‌گه‌یشتى كه چه‌نده خه‌ڵكێكى سه‌خیفمان هه‌یه و چۆن له بۆسه‌دان بۆ له‌كه‌داركردنى كه‌سایه‌تى خه‌ڵك ...
ئه‌وه‌ت بۆ ئاشكرا ده‌بوو كه چه‌نده ئافره‌تى نه‌زان و بێ ئه‌قڵمان هه‌یه كه به ٢ قسه‌ى خۆش چی نهێنى و وینه‌ى تایبه‌تیه بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى ناردوه ..
پێشتریش ئه‌و قسه‌یه‌م كردوه، ڕۆژێك دێت قه‌یرانى دارایى ته‌واو ده‌بێت ،شه‌ڕى داعش كۆتایى پێدێت ، به‌لام چی له قه‌یرانى ئه‌خلاق ده‌كه‌ن كه به‌رۆكى ئه‌م میلله‌ته‌ى گرتوه ؟
له یه‌كێك له داگاكانى كوردستان له كۆى ٩ دۆسیه‌ى ته‌ڵاق ، ٨ دانه‌یان به هۆى فه‌یسسبووكه‌وه بوه ، ئایا ئه‌مه جێگاى هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردن نیه ؟
سه‌دان دۆسیه‌ى خیانه‌تى هاوسه‌رگیرى تۆماركراون له دادگاكانى كوردستان ، ده‌یان كه‌س كوژراون ، هه‌زاران كێشه‌ى تر ، هه‌مووى به هۆى فه‌یسبووك و ئیسنتاگرام و ...هتد
زنجیره بابه‌تێكم نوسیوه له‌سه‌ر (ته‌كنه‌لۆژیا و ئابڕوچون و تۆماره سێكسیه به‌رده‌وامه‌كانى كورد)، تیایدا باسم له زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى ئه‌و كێشه‌یه كردوه ، ئه‌و ڕێگایانه‌ى خه‌ڵك به‌هۆیه‌وه تووشى ده‌بێت ، كێن ئه‌وانه‌ى تووش ده‌بن ، به‌لام گفتوگۆى ٢ رۆژى ته‌واو له‌گه‌ڵ "خه‌نده"،دواجار له‌به‌ر دڵى ئه‌و هیچ كام له بابه‌ته‌كانم دانه‌نا...
به حوكمى ئه‌وه‌ى "خه‌نده "ئاگادارى زۆرێك له‌و دۆسیه و بابه‌تانه‌یه كه خه‌ڵكى تووشى بون به‌هۆى تۆره كۆمه‌لایه‌ته‌كانه‌وه ، به تایبه‌تى تر ئه‌وانه‌ى كه به‌رده‌وام ته‌له‌فۆنیان بۆكردوم و داواى هاوكاریان لێكردوم ، چونكه ئه‌و پێى وابوو وورژاندنى ئه‌و بابه‌ته به‌و هه‌موو ته‌فاسیله وورده‌وه له‌وه‌یه كاریگه‌رى نه‌رێنى زیاتر بێت وه‌كو له ئه‌رێنیه‌كه‌ى ...
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم و گرته‌یه‌كى ڤیدیۆى سیكسیان بۆ ناردم كه هی كه‌سێكى ناسراوى كوردستانه ، داوایان كرد چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه بكه‌م و به هه‌رجۆرێك بێت ئه‌و ڤیدیۆیه لابده‌م ،منیش له‌كاتى كردنه‌وه‌ى ڤیدیۆكه فكرم له‌سه‌ر ئه‌وه‌نه‌بوو كه نیشانه‌ى راست له بۆشایى سه‌رووى ١٨ ساڵ بده‌م، به‌وهۆیه‌وه ئینته‌رنێته‌كه‌م ماوه‌ى ٣ رۆژى ته‌واو له كار كه‌وت و نامه‌ى كۆمپانیاش نوسرابوو " ته‌مه‌نت خوار ١٨ ساڵه و هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى ماڵپه‌رى سێكسیت داوه، بۆیه ئینته‌رنێته‌كه‌ت وه‌ستێندرا"،ئاخر لێره به یاسا ئه‌وه چاره‌سه‌ر كراوه و هه‌مو كه‌س ناتوانێت سه‌ردانى ئه‌و ماڵپه‌رانه بكات ، چه‌ندى كردم له رووم نه‌هات سه‌ردانى كۆمپانیا بكه‌م و بڵێم بۆم چاك بكه‌نه‌وه ، دواجار نامه‌یه‌كم بۆ كۆمپانیا نوسیى و پیم ووتن كه خۆم ئه‌ندازیارى كۆمپیوته‌رم و له به‌رحاڵه‌تێكى ئاوا ویستومه ئه‌و سایته سێكسیه بكه‌مه‌وه ، ئیتر ئینته‌رنێته‌كه‌یان بۆ چاك كردمه‌وه ...
پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه، باش له بیرمه مانگى ١٢ ى ساڵى ٢٠١٢ مه‌رحه‌له ٣ ى زانكۆ بووم ، ڕۆژێك هاتمه‌وه ماڵ بارانێكى ئیجگار زۆر بوو ، بینم چه‌ند منداڵێك كۆبونه‌ته‌وه و سه‌ریان ناوه به‌سه‌ر مۆبایله‌وه ، كه هه‌موویان قوتابى سه‌ره‌تایى بوون، دیمه‌نه‌كه‌م زۆر لا سه‌یر بوو كه بینم به‌و بارانه ئه‌و هه‌موه كۆبونه‌ته‌وه ، كه‌چووم بینیم هه‌مویان سه‌یرى گرته‌یه‌كى سێكسی ئه‌كه‌ن ....
داتایه‌كى زۆر مه‌ترسیدارترم لایه له‌سه‌ر ژماره‌ى ڤیدیۆ سێكسیه كوردیه‌كان كه بلاو بونه‌ته‌وه ، زۆر له‌وه زیاتر كه بیرى لێ ئه‌كه‌نه‌وه، به‌لام كه‌س خۆى به‌خاوه‌ن ئه‌و كێشانه نازانیت ؟
باشترین مۆبایل و خێراترین ئینته‌رنێتى بۆ منداڵه‌كه‌ى كریوه و به ناوى ئازادى و ئاقڵ كرانه‌وه ، بۆ ته‌نها جارێكێش لێى ناپرسێته‌وه كورم خه‌ریكى چیت ؟كچم چی ئه‌كه‌یت ئه‌وه‌نده له خه‌تیت ؟به‌لام كه تووشى كێشه ئه‌بن ئازایه بچیت بیكوژێت به ناوى قه‌زیه‌ى شه‌ره‌ف و ئه‌خلاق...
ئه‌خلاقى زۆرێك له چینى گه‌نج به تایبه‌تر چینى هه‌رزه‌كار به‌ره‌و داڕمان ده‌چێت و كۆمپانیاكانى ئینته‌رنێت و ڕاگه‌یاندنه‌كایش ڕێگا خۆشكه‌رن بۆ ئه‌مه، به‌ڵام ڕۆژێك دێت باجى ئه‌مه ئه‌ده‌ن ...ڕۆژێك دێت به ناوى فه‌راهه‌م كردنى ئازادى بۆ كور و كچه‌كانتان تێده‌گه‌ن چ ده‌رگایه‌كى بێ ره‌وه‌شتیتان به روویاندا كردۆته‌وه ...
مه‌ڵێ منداڵى من هه‌ڵه نه‌كه‌ن ، كه‌سانێك تووشى هه‌له و داوى سێكسى و بێ ره‌وه‌شتى بوون ، قه‌سه‌م به‌ره‌بولعاله‌مین من شه‌رم ئه‌كه‌م چاویشیان به‌رامبه‌ر به‌رزكه‌مه‌وه ، كه‌چى وه‌كو منداڵێكى ساوا به گریانه‌وه داواى هاوكارى و چاره‌سه‌ریان كردوه ..
منداڵه‌كه‌ت باش په‌روه‌رده بكه ، ئه‌وكات ئازادى پێبده ، خۆشت كه گه‌وره‌یت ئه‌وا بیر له ماڵ و منداڵت بكه‌وه و ئه‌وكارانه مه‌كه ....
زۆرى تر ، سه‌دان دۆسیه‌ى به‌دره‌وه‌شتى تر، هه‌زاران كێشه‌ى جیابونه‌وه و ئابروبه‌ر، به‌لام ده‌زانم هه‌رچه‌ند بنوسم سوودى نیه ...
وماعلى الرسول الا البلاغ
ئه‌ندام عومه‌ر
سه‌رۆكى ڕێكخراوى تێك ئاى بۆ ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى
نوێترین نوسینەکانی ئه‌ندام عومه‌ر