كورد وه‌ك گه‌لێكی شوینكه‌وته!
وتار/
19/02/2017
901 جار بینراوە
سه‌رمه‌ند حسێن
كورد وه‌ك گه‌لێكی شوینكه‌وته!
به‌ڕوانین له ناسنامه و مێژوو و ژیان و گوزه‌رانی هه‌ر گه‌لێك چه‌ندان سیما و تایبه‌تمه‌ندی جیاكه‌ره‌وه‌ی له‌كۆی تاك و كۆمه‌ڵگه‌كانی دی به‌دی ده‌كه‌ین كه ده‌شێت له‌ڕێیه‌وه مرۆڤی ئه‌و ژینگه و خودی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی پێبناسرێت ...
به‌بڕوای من یه‌كێك له‌هه‌ره دیارترین سیماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌درێژایی مێژوو تائێستاشی له‌گه‌ڵدابیت تایبه‌تمه‌ندی (شوێنكه‌وته‌ییه) به‌هه‌موو ماناكانی و له‌هه‌موو بواره‌كان و كه‌كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی گرتۆته‌وه , هه‌ر چه‌نده كۆمه‌ڵناسان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بۆ زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كان و ژێرده‌سته‌كان ئاماژه پێده‌كه‌ن به‌ڵام به‌دیدی من كورد جیاواز له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كانی تر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه زۆر تیایدا تۆخ و به‌رچاوه چ له‌ئاستی تاك و چ له‌ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ش.
گه‌ر به‌كورتی مه‌به‌ستی خۆم له‌م وشه‌یه ڕوون بكه‌مه‌وه (شوێنكه‌وته‌یی) ده‌بێت بڵیم
شوینكه‌وته‌یی واتا * شوێن كه‌وتنی ئه‌وی دی له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا جا ئه‌وی تر تاكه یان ژینگه‌یه‌كی تره * واتا تاقی كردنه‌وه‌ی تاقیكراوه له‌لایه‌نی ئه‌وی تره‌وه* واتا هه‌میشه ڕوانین بۆ ئه‌وی تر تا شتێك یان هه‌نگاوێك بنێت و ئه‌م دووباره‌ی بكاته‌وه* واتا لێڵی له‌تێگه‌یشتنی خودی بۆ ژیان و هه‌نگاونان بۆئاسۆیه‌كی نادیار
ده‌كرێت ئه‌مانه به‌شێك بن له‌مانا و مه‌دلولاتی چه‌مكی شوێنكه‌وته‌ییی له‌م بابه‌ته‌دا و بێگومان له‌ئاگابوون له‌وانی تر به تاك و به‌ژینگه‌كانی تریشه‌وه مرۆژ ده‌توانیت سودمه‌ند بێت و گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌و كردی ئه‌م دوباره‌ی نه‌كاته‌وه گه‌ر چه‌ند هه‌نگاوێك كه‌سێك بگه‌یه‌نێته ئامانج ئه‌م هه‌وڵی كورتكردنه‌وه‌ی بدات به‌ڵام ئه‌وه‌ی من تێبینیم كردووه له‌سه‌ر ئاستی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ش ئێمه نه‌مان توانیوه سود له‌به‌رامبه‌ره‌كانمان وه‌ربگرین و به‌ڵكو زۆر جار شوێنكه‌وتنێكی بێمه‌به‌ست و بێ ئه‌رزشمان هه‌ڵبژاردووه.هه‌میشه بابه‌ته‌كان و مه‌به‌سته‌كان زۆر جار به‌نمونه ڕونتر ده‌بنه‌وه و به‌رجه‌سته ده‌بن و له‌م بابه‌ته‌دا به‌نمونه‌یه‌ك زیاتر مه‌به‌سته‌كه‌م ڕونتر ده‌كه‌مه‌وه و نمونه‌ش به‌مێژوویه‌كی تاڕاده‌یه‌ك نزیك دێنمه‌وه كه‌باوه‌ڕم وایه له زیهنی زۆربه‌ماندا زیندووه ئه‌ویش ڕوداوه‌كانی چه‌ند ساڵ له‌مه و پێش و به‌دیاریكراوی ساڵی (2011) و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌بینین كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شوێنكه‌وته و كاریگه‌ر به هه‌موو گۆڕانكاریه‌كی ده‌ره‌وه‌ی خۆی , وه‌ك چۆن ده‌نگی ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی به‌شێكی زۆری وڵاتانی عه‌ره‌بی گرته‌وه و هه‌ندێكیان توانیان كه‌سی یه‌كه‌می وڵاتیش ناچار به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و ڕاكردن بكه‌ن له‌م نێوه‌نده‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش ده‌نگی ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی به‌رزكرده‌وه و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ستی پێكرد ئیتر پێ به‌پێی ڕوداوه‌كانی ناوچه‌كه دۆخه‌كه‌ی ئێره‌ش به‌رده‌وام بوو تا ئه‌وه‌ی به‌كۆتایی گه‌یشت و هه‌موان به‌كۆتاییه تراژیدیه‌كه‌ی ئاشنان . لێره‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر باسه‌كه , كاتێك دۆخی ئه‌وكاته‌ی كه‌ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دروست بوو له‌گه‌ڵ ئێستا به‌راورد ده‌كه‌ین و هۆكاره‌كانی شیده‌كه‌ینه‌وه ده‌بینین هه‌موو هۆكاره‌كانی ئه‌وكاته خه‌ڵكی هێنایه سه‌رشه‌قام و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان به‌رزكرده‌وه ئێستا به‌زیاده‌وه بوونی هه‌یه به‌ڵأم ئێستا بۆ ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه به‌رجه‌سته نابینرێت به‌و قه‌باره‌ی ئه‌وكات و به‌و به‌شدارییه فراوانه‌ی ئه‌وكاته كه‌هه‌موو چین و توێژه‌كانی گرتبۆوه ..گه‌ر به‌راوردێكی ئه‌وكات و ئێستاش بكه‌ین تاكه هۆكاری هاوبه‌ش و كاریگه‌ر و جه‌وهه‌ری كه‌ده‌توانین به‌زه‌قی هه‌ستی پێبكه‌ین ئه‌ویش (شوێنكه‌وته‌ییه) له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌وه زیاتر له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان .
لێره‌وه ده‌ڵێم بۆبونیادی هه‌نگاوی یه‌كه‌می دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كوردی ئازاد و ئازا و هۆشیار ده‌ربازكردنیه‌تی له‌م شوێنكه‌وته‌ییه و دروستكردنی ر ِوئیایه‌كی جیاواز و وێنه‌یه‌كی خودی باشتره كه‌هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی خودسازبێت نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه , كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك خود سه‌نته‌ر بێت نه‌ك به‌رامبه‌ر سه‌نته‌ر و شوێنكه‌وته ئه‌م ئه‌ركه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر خودی تاكه‌كان پاشان كۆمه‌ڵگه به‌گشتی چونكه له‌ساده‌ترین ئه‌نجامی سه‌ربه‌خۆبوون و بوونی تاكێكی سه‌ربه‌خۆیه و دواجار كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز له‌وانی تر...
نوێترین نوسینەکانی سه‌رمه‌ند حسێن