كێ شايسته‌ی سزادانه له سه‌ر تاوانى شه‌نگال ؟
وتار/
06/08/2016
620 جار بینراوە
كوێستان محه‌مه‌د
جه‌ند نه‌نگیه ژن بیت و پارله‌مانتاربیت و خۆشت کاندید
کردبێت بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی که‌چی بێێت و له که‌ناڵێکی ڕاگه‌یاندنه‌وه داوای
له سێداره‌دان بکه‌یت . له سێداره‌دانێش بۆ کێ ؟ بۆ تێکۆشه‌رێکی میلله‌ته‌که‌ت .
هۆکاری له‌سێداره‌دانه‌که‌ش تاوانێک بێت که خۆت دڵنیا بیت ئه‌نجامده‌ره که‌ی که‌سانێکی
ترن که تۆ ئه‌ته‌وێت بیانپارێزیت . لێره‌دا نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر قێزه‌ونی له سێداره‌دان
بکه‌م ناشمه‌وێت باسی ڕۆڵ و چالاکی که‌سایه‌تی و ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و مرۆڤ دۆسته‌کان
بکه‌م بۆ نه‌هێشتنی سزای له سێداره‌دان له‌دادگاکانی جیهاندا ئه‌وه بابه‌تێکی
تره که پێویسته مرۆڤدۆستانێش له کوردستانی باشوور کار بکه‌ن بۆ قه‌ده‌غه کردنی
. ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێت لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌م چه‌واشه‌کاری و شاردنه‌وه
ی ڕاستیه‌کانه له لایه‌ن پارله‌مانتار ڤیان ده‌خیله‌وه سه‌باره‌ت به پاشه‌کشه‌ی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی له شنگال و جێهێشتنی ئێزدیه‌کان و دواتر جینۆسایدکردنیان
له لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه .
1/ به‌ڕێز مسته‌فای
سه‌ید قادر له ڕۆژی 21/6/2014 ده‌ست به‌کاربووه وه‌ک وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌ڵام
له ڕۆژی 3/8/2014 پارتی دیموکراتی کوردستان شه‌نگالی چۆل کرد به واتای ته‌نها
دوای مانگێک و دانزه ڕۆژ له‌ده‌ست به‌کاربوونی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌وه شه‌نگال
گورگانخواردوو کرا .
2/ بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان له ڕۆی درووست بوونیه‌وه تا ئێستا یه‌كێک له هه وڵه‌کانی یه‌کخستن و
چاکسازیه له ناوهێزه‌کانی پێسمه‌رگه‌دا . به هه‌مان شێوه وه‌زیره‌که‌ی له یه‌که‌م
ڕۆژی ده‌ست به‌کار بوونیه‌وه سه‌رسه‌ختانه هه‌وڵ وکۆششی بۆ ئه‌وه بوو هێزی پێسمه‌رگه
یه‌کبخات و له‌ده‌ستی حیزب ڕزگاری بکات . له‌شوێنی فه‌رمانده حیزبیه‌کان فه‌رمانده‌ی
به ئه‌زمون و شاره‌زا و ته‌کنۆکرات و پڕفیشناڵ دابنێت . ئه‌یویست هه‌هوو هێزه‌کان
به یه‌که‌ی حه‌فتا و هه‌شتاشه‌وه بخاته ژێر چتری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه به‌ڵام
هه‌وڵه‌کانی بێ ئه‌نجام بوون ڤیان خان ئه‌وه حیزبه‌که‌ی به‌ڕێزت بوو نه‌ی هێشت و
ناهێڵێت ئه‌م هه‌رێمه ببێته خاوه‌ن هێزێکی یه‌کگرتوو.
3/ پێش کاره‌ساتی
شه‌نگال جگه له هێزه‌کانی پارتی هیچ یه‌که‌یه‌کی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێچ هێزێکی
تر له ناو شه‌نگالدا بوونیان نه‌بووه .
4/ له‌ناو شه‌نگالدا
ئه‌م هێزانه هه‌بوون . یه‌که‌ی هه‌شتای سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان به فه‌رمانده‌یی
شێخ عه‌لۆ ، لیوایه‌کی زێڕه‌ڤانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ به فه‌رمانده‌یی لیواسه‌عید
کێسته‌یی ، پێشمه‌رگه‌کانی لقی 17 ی پارتی دیموکراتی کوردستان که به‌رپرسی لقه‌که‌یان
سه‌ربه‌ست بابیری بوو ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاساییش که سه‌ر به پارتی بوون به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌شیان
شه‌وکه‌ت کانیکی بوو ، پاراستنی پارتی و به ڕێوه‌به‌ره‌که‌شیان ئازاد میرانی بوو
له گه‌ڵ چه‌ند فه‌رمانده‌یاکی تری پارتی وه‌ک قاسم شه‌شۆ و قاسم ده‌ربۆ و سمێ بۆسه‌لی
و عه‌مید عه‌بدوڵا و قاسم سمێڵ . له دیوی سنونێش تا مشیوڤه چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌کی
تری پارتی دیموکراتی کوردستانی لێ بوو که هێچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
نه‌بووه .
ئه‌مانه‌کۆمه‌ڵێک ڕآستین ڤیان خان هیوادارم وه‌ک پارله‌مانتارێک
سوودیان لێ وه‌ربگریت و له‌م فه‌رماندانه‌ش بپرسیت خۆتان ئازا نه‌بوون و توانای
پاراستنی شه‌نگالتان نه‌بوو ؟ یان فه‌رمانتان پێ کرا ئێزدێه‌کان جێ بهێڵن .؟
بشپرسه کێ فه‌رمانی پێکردن ؟ وه‌زیری ناوخۆ ؟ یان فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه
؟ یان حیزب ؟ ئاخر تۆ پارله‌مانتاری ئه‌گه‌ر له‌م که‌یسه نه‌پرسیته‌وه هه‌موو
فرمێسکه‌کانی پارله‌مانیشت ئه‌که‌ونه ژێر پرسیاره‌وه با فه‌رمانده‌کانی ئه‌وێ ڕۆژی
شه‌نگالیش بناسیت بۆ ئه‌وه‌ی نه که‌ویته هه‌ڵه‌وه و له هیچ فستیڤاڵێک وێنه و
سێلڤیان له‌گه‌ڵ نه‌گریت تا له‌دادگایه‌کی نێوده‌وڵتیدا ( نه‌ک لیژنه حیزبیه‌کانی
پارتی دیموکراتی کوردستان )بێ تاوانیان ئه‌سه‌لمێنرێت . خۆ ئه‌گه‌ر به‌پرسیش بووبن
له‌و کاره‌ساته یه‌که‌م که‌سم داوا ئه‌که‌م سزای ڕه‌وا بدرێن به‌ڵام خاتوون من هه‌رگیز
وه‌ک تۆ دڵ ڕه‌ق نابم داوای له سێداره‌دانیان بۆ ناکه‌م . ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک ڕاستین
هه‌موو هاووڵاتیه‌کی خاوه‌ن ویژدانی ئه‌م باشووره ئه‌یانزانێت .
دوا قسه‌م ئه‌وه‌یه تۆ بڵێیت پارله‌مانتاره‌که‌ی پارتی
ئه‌م ڕاستیانه نه‌زانێت یان شتێک ئه‌شاریته‌وه . گله‌یی گه‌وره له پارله‌مانتاره‌که
نیه خه‌تا وسووچی ئه‌و حیزبانه‌یه که بۆ نوێنه‌ری پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌کان
کادیره حیزبیه‌کانی خۆیان ره‌وانه‌ی پارله‌مان و دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت ئه‌که‌ن
تاببنه نوێنه‌ری حیزب نه‌ک نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی پێکهاته‌که‌ن .
نوێترین نوسینەکانی كوێستان محه‌مه‌د