ساتێک لە خزمەت عومەردا،رەزای خوای لێبێ

وتار/ 16/08/2021 403 جار بینراوە

حه‌سه‌ن عه‌لی بۆسکێنی

ساتێک لە خزمەت عومەردا،رەزای خوای لێبێ

مامۆستا حه‌سه‌ن عه‌لی بۆسکێنی
الحمد للە وکفی والصلاة والسلام علی نبیە المصطفی وعلێ آلە وصحبە ومن اهتدی بهداە
1. لەدایک بوی 586_590 م
2. شوینی لەدایکبون مەککە
3. وەفاتی ٦٤٤
4. شوێنی وەفات مەدینە
5. قوڕەیشی یە
6. بەنی عەدیە
خەزوری پێغەمبەری خوایە
خاوەنی چواردە مناڵە
دەوترێ خاوەنی زیاتر لە چوار ژن بوە،بەڵام بەپێی ژمارەی مناڵەکان بێ ئەمە پشت ڕاست ناکرێتەوە،ماشاء اللە عەرەب حەزیان لە بلاغەو مبالغەیە
7. لەپێش ئەو ئەبوبەکر خەلیفە بو
8. لەدوای ئەو عوسمان بو بە خەلیفە
9. لەساڵی پێنجەم یان شەشەمی پێغەمبەرایەتی مسوڵمان بو
10. پێغەمبەر علیە الصلاة والسلام  دوعای کرد یەکێک لە دوو عومەرەکان مسوڵمان بو ،واتە ئەبو جەهل ،یان عومەری کوڕی خەتان ،کەواتە دوعای پێغەمبەر بو
11. بەمسوڵمان بونی مسوڵمانان بە هیزو بە عیززەت بون
12. مسوڵمان بونی خۆی ئاشکرا کرد
13. بەمسوڵمان بونی سەدەمی نەهێنی کۆتای پێهات
14. بەئاشکرا هیجرەتی کرد
15. خەزوری پێغەمبەری خوایە
16. لەهیچ غەزوەو مەشهەدێکا لەپێغەمبەر بە جێ نەماوە
17. بەردەوام یارمەتی دەری پێغەمبەر بوە
18. وەزیری دەستە چەپی بوە
19. دوای ئەبوبەکر خۆشەویسترین کەس بوە لای پێغەمبەری خوا
20. پێغەمبەر شایەتی زانیاری و ئیمانی بۆ داوە لەکاتێک کە پێغەمبەری خوا خەونی بینی قەمیصەکەی عومەر لەهی هەموو کەس درێژتر بو ،وتیان  ئەی پێغەمبەی خوا چۆنت مانا کرد فەروی ئیمان و زانستە
21. چەندین ئایەت لەموافیقی ئەو دابەزیون وە، کوشتنی دیلەکانی بەدر،نوێژ نەکردن لەسەر مونافیق،باڵا پۆشی ئافرەتەکانی پێغەمبەری خوا علیەالصلاة والسلام
22. پێغەمبەری خوا مزگینی بەهەشتی پێدا بو
23. یەکێک بو لەدەکەسە مزگێنی پێدراوەکانی بەهەشت بو
24. یەکێک بو لەوانەی کە لە ژێر درەختەکەدا خوای گەورە لێی ڕازی بو بەیعەتی بە پێغەمبەر دا
25. پێغەمبەری خوا لێی رازی هەتا وەفاتی کرد
26. پێغەمبەری خوا زۆر جار  کاری پێ سپاردوە
27. پێغەمبەری خوای پێی وتوە شەیتان لێت تۆقیوە
28. لە غەزوەی تەبوک نیوەی ما ڵەکەی هێنا بۆ جیهاد
29. ڕەخنە گرێکی بەهێز بو هەتا لە وجودی پێغەمبەریشدا علیە الصلاة والسلام
30. حافیزی قوڕئان بو
31. لەگەڵ ئەبوبەکردا بەو پەری هێزەوە بەرامبەر کودەتا چیە کان ڕاوەستا لەدوای ئەوەی ئەبوبەکر  قەناعەتی پێ هێنا بە ڕوو بەڕوو بونەوە
32. لە خزمەت ئەبوبەکردا بەو پەڕی هێزەوە پشتیوان بو لە خیلافەتەکەیدا
33. زۆر ئازایانە کێشە دانانی خەلیفەی هەڵبڕی بەوەی دەستی ئەبوبەکری گرت و بەیعەتی پێکردو کۆتای بەو کێشە گەورە هێنا
34. زۆر جار بڕیاری ئەبوبەکری هەڵدەوە شاندەوە لەدڵسۆزی ئەبوبەکریش بڕیارەکەی پەسەند دەکرد
35. لە خزمەت ئەبوبەکردا بەسەر کودەتا چیەکاندا سەرکەوتن
36. پێشنیاری کردبۆ ئەبوبەکر  بەوەی فەرمان بکا بەکۆکردنەوەی قوڕئان
37. ئەبوبەکر هەتا وەفاتی کرد تا ئەوپەڕ لێی ڕازی بوو
38. ئەبوبەکر پێش وەفاتی پێشنیاری کرد عومەر ببێتە خەلیفە،مسوڵمانانیش قەبوڵیان کرد،چونکە عومەر شایستەی خۆی سەلماندبو بۆ ئەو پۆستە بۆیە کەمترین خیلاف ی لەسەر بو جیا لەخەلیفەکانی تر
39. عومەر  سەرکەوترین خەلیفە بو لەڕوی هەمەجۆرییەوە
40. تەواو عەدالەتی جێ بەجێ کرد
41. هیچ خزمێکی خۆی لەپۆستەکان دانەدەنا
42. تەواو سەڕاست بو لە دانانی بەر پرسەکان
43. بەردەوام لێپێچانەوەی هەبو لەبەر پرسان
44. ئەگەر خەڵک لەوالیەکانی ناڕازیبا لای دەدان بەبێ گوێدانە خزمایەتی کەسایەتی،هەوەک چۆن خاڵی پێغەمبەری لەپۆست لادا کاتێک خەڵک ناڕازیبون ،مەبەست سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسە
45. لە شام خالیدی کوری وەلیدی لەپۆست لاداو ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەراحی لە جێ دانا
46. لەقەبی فاروقی لێنرا لەسەردەمی پێغەمبەردا
47. لەقەبەی ئەمیر ی ئیماندارانی پێدرا بۆ یەکەم جار
48. سەری ساڵی هیجری دامەزراند
49. یەکەم کەس بو لە ئیسلام دا دەواوینی دانا واتە ئامار کردن و بەداتا کردنی کارەکان
50. یەکەم کەس بو لە ئیسلام دا بەیتولمالی دامەزراند
51. مەزگەوتی پێغەمبەری گەورەکرد بۆ یەکەم جار
52. چەندین شاری سەر لەنوێ دروست کرد بۆ نمونە ،کوفە،بەسرە
53. بەتەوای نیزامی جیزیەی ڕێک خست و سەرانەی لەسەر پیرو پەک کەوتەو هەژارەکان لادا
54. موچەی بۆ ئەوانە بڕیەوە کە غەیرە مسوڵمان بون لەبەر ئەوەی هەژار بون
55. موچەی بۆ خەڵک بریەوە،واتە سیستەمی موچەی داهێنا
56. موچەی بۆ مناڵانی شیرە خۆرە بڕیەوە
57. لەسەردەمی ئەودا ،شام،عیراق،میسر،ئیران،ئازبایجان بەشێکی زۆر لەئەفریقا فەتح کرا
58. پاشەکشەی بەڕۆمکرد لەشام  لەدوای سەدان ساڵ لەباڵادەستیان لەو شوینە
59. لەشازدەی هیجری قودسی ڕزگار کرد
60. دەوڵەتی هەزاران ساڵەی فارسی روخاند
61. نیزامی سەربازی بەتەواوی دامەزراند
62. جولەکەکانی بەتەواوی لەجەزیرەی  عەرەبی دەرکرد لەدواو چەندین جار غەدرو خیانەتیان
63. شەوانە بەسەر خەڵکدا دەگەڕا بزانێ حاڵی خەڵ چۆنە
64. خۆی بەدەستی خۆی دەرمانی وشترە کانی بەیتولمالی دەکرد
65. لەمەوسیمی حەجدا هەمو والیە کانی جیهانی ئیسلامی کۆ دەکردەوەو تەوجیهی پێ دەدان و لێپێچانەوەی لەگەڵ دەکردن
66. بەتەواوی  کاری کرد  لەسەر دروست کردنی ڕێگاو بان ،دەیفەرمو ئەگەر وشترێک لە عێراق هەڵەنگوێ  دەترسم خوای گەورە پێم بفەر موێ عومەر بۆ ڕێگات بۆ تەخت نەکردوە؟
67. خەڵکی لەسەر نوێژی تەڕاویح کۆ کردەوە
68. خیلافەتی کرد بەشورا لەدوای خۆی
69. مەقامی ئیبراهیمی لەجێگای خۆی لاداو بردیە دواوە
70. مەنعی کرد دەسکاری پەرستگاکان بکرێ لە کاتی فتو حاتدا
71. لەسەردەمی ئەودا ئەوقاف دروست کرا
72. خەڵاتی ئەوکەسانەی دەکرد قورئانیان  لەبەردەکردو فێری خەڵکیان دەکرد
73. یەکەم کەس بو ماڵی بەر پرسەکانی دەژماردو موحاسەبەی دەکردن
74. یەکەم کەس بو درهەمی لیداو کردیە پارە پێش زەمانی عبد الملک ی کوڕی مەڕوان
75. لەسەردەمی ئەودا موعاویە والی بو لە شام بەڵام نەیدەوێرا لەترسی ئەملاو لا بکا
76. ڕێزی تایبەتی لەخێزانە کانی پێغەمبەر دەناو  موچەی بۆ بڕیبونەوە
77. یەکەم کەس بو مناڵە هەڵگیراوەکانی لەسەر حیسابی مالیەی دەوڵەت موچە بڕیەوە
78. یەکەم کەس بو لەئیسلام دا سەربازگەی تایبەتی کردوە و یارمەتی بۆ سەربازەکان بڕیەوە
79.  کاتی دیاری کرد بۆ سەربازەکان چەند لەمەیدانەکاندا بمێننەوەو سەردانی ماڵەوە بکەنەوە
80. هێزی یەدەکی دا مەزراند نزیکەی ۳٠ هەزار سەرباز بو
81. زۆر باش کەسایەتیەکانی دەخوێندەوە
82. بەردەوام هەواڵی هاوەڵاتی و سەربازەکانی دەپرسی
83. لەسەر قائیدە سەربازیە کانی پێویست کردبو  ڕاپۆرتی تێرو تەسەلی بۆ بنوسن لەسەر حاڵی جەنگ و سەربازەکان و دوژمنەکانیان
84. یەکەم کەس بو زیندانی دامەزراند
85. یە کەم کەس بو دیوانی قەزای دامەزراند
86. بڕیاری ئەوەی دا لەگەڵ جەیشدا قازی و تەرجومان و دکتۆرو شارەزایان بنێرێ
87. یەکەم کەس بو لە ئیس ام مەخزەنی تایبەتی خواردەمەنی دامەزراند
88. عومەر نمونەی خواناسی و لە خوا ترسی بوە
89. عومەر زۆر دەگریا لەترسی خوا
90. شەوی بۆ خوای خۆی تەرخان کردبو  ،ڕۆژیش بۆ خەڵک،مەگەر کاتێک پێویست بوبێ لەشەودا بمێنیتەوە بۆ کاری مسوڵمانان
91یەکجار کاریگەر بو بەقوڕئان خوێندن
92. لەڕیزی پشتەوە نوێژ خوێنان گوێ یان لەگریانی عومەر دەبو
93. بەردەوام پینەو پەڕۆ بە جلەکانیەوە بو
94. لەنوێژی بەیانی کابرایەکی مەجوسی شەهیدی کرد
95. پێش وەفاتی خەونی بینی کە شەهید دەبێ
96. لەسەر کێوی ئوحود پێغەمبەر فەرموی ئەی ئوحود پێغەمبەرو سددیقێک و دوو شەهیدت لەسەرن
97. لەکۆتا حەجدا لەخوا پاڕایەوە ئەی پەروەردگارم  ئیسکەکانم لاواز بون،رەعییەتەکەم زۆرو پەرش و بڵاو بوە،داوات لێ دەکەم بمبەیەوە بۆ لای خۆت بەبێ ئەوەی توشی ئاشوب و کەمتەرخەمی بم
98. کەبریندار بو وتی کێ لێی دام؟ وتیان ئەبو لوئلوء،وتی سوپاس بۆ خوا کەبەدەستی مسوڵمان نەکوژرام،وتی بۆ وای کرد ئەو پیاوە خۆمن فەرمانم کردبو لەگەڵیدا چاک بن
99. لەسەرەمەرگا شوڕای دیاری کرد ،وەناوی شەش کەسی هێنا، وتی دەبێ لە نێوان خۆیاندا یەکلای کەنەوە
100. بانگی عەبدواللەی کوری کرد وتی عبداللە سەرم بخەرە سەر زەوی ،وتی بۆ باوکە؟ وتی بەڵکو خوای گەورە بەزەیی پێم دابێتەوە
101. وتی کورم دوای مردنم قەرزەکانم بۆ بدەوە لەماڵی خۆم، ئەگەر بەشی نەکرد لە ماڵی خۆتان واتە کورەکان،ئەگەر هەربەشی نەکرد لەماڵی خزمەکانم بۆم بدەنەوە
102. عبد اللە ی کوری نارد بۆ لای عائیشە پێی بڵێ ئەگەر ئیزنی لەسەر بێ دەمەوێ لەتەنیشت هەردو خۆشەویستەکانم بنێژرێم،بەڵام مەڵێ ئەمیری  م سوڵمانان بڵێ عومەر،ئەگەر عبدالە چو عائشە دەگریا بۆ عومەر ،داواکەی عومەری پێڕاگەیاند ،وتی من ئەو جێگایەم بۆ خۆم دانابو چونکە ئەویان پێغەمبەرو هاوسەرم بو ئەویشیان باوکم،هەردوکیان لەم جێگایە بۆمن مەحڕەم بو،بەڵام بۆ عومەر ڕازیم و ڕێگا دەدەم
103. عومەر ئەوا سەری نایەوە ،کەجێگای ڕەزامەندی خواو پێغەمبەرو مسوڵمانان و هەموو هاوڵاتیەکانی بوو
104. عبداللەی کوڕی مەسعود دەفەرموێ لەوکاتەوە عومەر مسوڵمان بو ئیمە بە عیززەت بوین
105. عبداللە کوری عەبباس دەفەرموێ نۆ لەسەر دەی زانست مرد بەوەفاتی عومەر
106. بەپێی فەرمودەی پێغەمبەر عومەر دەرگای فیتنە بو ،هەتا ئەو لەژیاندا بو وەڵاتی مسوڵمانان لە ئارامی و فراوانی دا بو
107. یەکێ لەنوێنەری وەڵاتان هات،  ویستی پیاوە عیملاقەکەی ئیسلام ببینێ ئەوەی لەهەموو دونیای ئەوکات ناسراو بو، باس هەر باسی ئەو بو، وەیزانی کۆشک و باڵەخانەی عومەرسەری دەسەڕمێنێ،وەیزانی لەبەر سەر بازو  حەرەس و پرسگە پێی ناگا، وتی عومەرم نیشان دەن وتیان لەبن ئەو دارە لەسەر خۆڵ خەوتوە ئیسراحەت دەکا!، کەبینی وتی دادگەری دڵسۆزی بۆیە بە دڵنیای لەناو خۆڵدا خەوتوی
108. عومەر ئەی پیاوە گەرەکەی ئیسلام، مامۆستای ئازادی،شێری ئازایەتی،باوک و پەنای هەژاران،ئەی ڕزگار کەری وەڵاتەکەم ،ئەی خەلیفەی بەحەقی پێغەمبەرەکەم ،هەزار جار تۆزی بەرپێت بم،شەرمەزارم ئەگەر جورئەتی ئەوەم کرد دەمم کوتا لەباسی باڵاو شەوکەتی بەقەدەر ئاسمان بەرزت، من چیم باست بکەم لەکاتێکدا خوای گەورەو پێغەمبەرەکەی لێت ڕازی بن،هەزاران جار ڕەزاو ڕەحمەتی خوات لێبێ
تێبینی: سەرچاوەکان ئەوەندە زۆرو ڕوونن بۆیە بەپێویستم نەزانی باسیان بکەم، چونکە نەوەک زیادەڕەویم کردبێ، بەڵکو هیچم نەوتوە
وصلی اللە وسلم علی سیدنا محمد وآلە وسلم

نوێترین نوسینەکانی حه‌سه‌ن عه‌لی بۆسکێنی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌