ئەوانەی پشتیوانی بڕیارەکانی باڤڵ تالەبانی دەکەن

وتار/ 05/08/2021 481 جار بینراوە

د. فایەق گوڵپی

د. فایەق گوڵپی: ئەو حزبانەی پشتیوانی بریارەكانی باڤڵ تالەبانی دەكەن وەك داڵە كەرۆخۆرە چاوەروانی كەلاكەكەی یەكێتی دەكەن


🔹ئەوانەی پشتیوانی بڕیارەکانی باڤڵ تالەبانی دەکەن
لە سەردەمی خەباتی چەکداری یەکێتیدا، هەر کادرێک یان بەرپرسێک هەڵەیەکی بکردایە، بە بریارێکی سەرپێی پۆستی لێوەردەگیرایەوە، جاری واش هەبوو دەردەکرا.
مام جەلال و کاک نەوشیروان بە تورەبوون وەلامی هەڵەکانی کادر و بەرپرسانی یەکێتیان دەدایەوە، لێژنەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کێشەکان پێکنەدەهێنا، جاری واش هەبوو کادرەکانیان دەردەکرد.
بەو هۆیەوە یەکێتی دوچاری زۆرترین جیابونەوە بوو، زۆرترین خەڵکی لێدابڕاوە، بەو هۆیەوە چەندان کادر و پێشمەرگە پشتیان لە تیكۆشان کرد، خۆیان رادەستی رژێم کردەوە یان ئاوارەی وڵاتان بوون.
هەر ئەم یەکێتییە دوای ماوەیەک لە بریارە سەرپێیەکانی پەشیمان دەبوە وە ،پەیوەندی بە جیاوەبوەکان و عادزبوەکانەوە دەکردەوە، داوایلێدەکردن بگەڕینەوە بۆ ماڵەگەورە.
دوای کۆچی دوایی مامجەلال، کوڕ و برازاکانی مامجەلال دەستیان بەسەر یەکێتیدا گرت، بەرامبەر بە کێشەکانی ناو حزبەکەیان هەمان سیاسەتی  رابوردو بەکاردەهێنن، بێئەوەی بگەڕێنەوە بۆ بریارەکانی کۆنگرە، بێئەوەی رەچاوی بەندەکانی پەیڕەی ناوخۆی حزبەکەیان بکەن، بە تورەبونەوە بریاری سەرپێیی دەدەن، بەرپرسەکانی خۆیان لە پۆستەکان دەردەکەن، داوایان لێدەکەن کوردستان بەجێبێڵن.
ئەو بریارانەی لە ماوەی رابوردودا لە لایەن باڤڵ تاڵەبانیەوە دژی هاوسەرۆکی یەکێتی لاهور شێخ جەنگی دەرکران، پشتیان بە بریارەکانی کۆنگرەی چوار و پەیرەوی ناوخۆی حزبەکەیان نەبەستوە، لێژنەی لێکۆڵینەوەی بۆ نەگیرا.
 کادر و ئەندامانی یەکێتی، خەڵکی دەرەوەی يەکێتی، بە هۆی ئەو ناکۆکیانە براویان بە یەکێتی لاواز بووە، ئەگەر سنورێک بۆ ئەو کێشە ناوخۆییە حزبییە بنەماڵەییە دانەنرێت، بە زوترین کات  کۆتایی پێنەهێنرێت، ئەم سەردەمە سەردەمی شاخ نییە کە یەکێتی خۆی دەسەلاتداری شاخ و شار بوو، دوای کێشەکان دەیتوانی خۆیبگرێتەوە و هەستێتەوە، ئێستە چەندان رکەبەر بەرامبەر بە یەکێتی وەستاون، ئەمجارە یەکێتی ناتوانێت خۆیبگرێتەوە، ماڵی یەکیتی وێران دەبێت،ماڵی بنەماڵەی تالەبانی وێرانترت دەبێت، ئەگەر هەیە مێژوی سیاسی و نیشتمانپەروەری مامجەلال کۆتایی پێبینێت.
ئەو حزبانەی پشتیوانی بریارەکانی باڤڵ تالەبانی دەکەن، وەک دالەکەرۆخۆرە چاوەروانی کەلاکەکەی یەکێتی دەکەن، تا بەشی خۆیانی لێببچرێنن.
فایق گوڵپی

نوێترین نوسینەکانی د. فایەق گوڵپی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌