سەرەتای قۆناغێکی نوێی دیکتاتۆری لە کوردستان

وتار/ 07/07/2021 341 جار بینراوە

توانا ئیبراهیم

سەرەتای قۆناغێکی نوێی دیکتاتۆری لە کوردستان

توانا ئیبراهیم

"ھەر کەسێک گەندەڵی بکات دەیکەم بە سەد پارچە" لاتان سەیر نەبێ ئەوە قسەی وەزیری نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان بوو لە بەناو دیموکراسیترین باڵەخانەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان وێرای بێدەنگبوون و نەھاتنە دەنگی پەرلامانتاران بگرە بە چەپڵەرێزان پێشوازیان لە عەقڵیەتی خێلەکی و شکاندنی شکۆی پەرلەمان و دادگا کرد ،کە دەبوو پەرلەمانتاران بەتووندی دژی ئەو قسە بازاری و خێڵەکیە بھاتبانایە دەنگ و راستەوخۆ دوای کۆبوونەوەکە جەنابی وەزیریان بدابا بە دادگا. چونکە بە ئاشکرا بانگەشەی بۆ فیکری دیکتاتۆری کرد لەناو پەرلەمان و بەبەرچاوی سەرجەم پەرلەمانتاران و میدیاکاران. 

ئەو قسانەی جەنابی وەزیر راستیەکی زۆر تاڵی پشتراستکردەوە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر دادگا بریاری سزای زیندانی چالاکوانانی بادینانی بە فشاری سیاسی و حیزبی پەسەندکرد و ھیندەی تر بواری ئازادی ڕادەربرین و رۆژنامەوانی تەسکترکردەوە و ھیوایەک نەما بۆ خاوەن بیرە ئازادەکان.

ئەو زمانە دیکتاتۆری و شۆڤێنیەی جەنابی وەزیر کە زۆر بێمنەتانە لە پەرلەمانی کوردستان پێی دووان پەردە لەسەر مەترسیەکی زۆر گەورەتر لادەدات بەوەی لە کوردستان ئیتر نەک رێزێک نەما بۆ دادگا لە راستێدا ھیچ دادگایەک نەماوە بریاری تاوانباربوونی ھیچ تاکێک بدات ، ئەوەی لە ئەرزی واقع دەگوزەرێ بریاری کەسیە و لە ھەر کاتێک جەنابێ وەزیر و ھاورێیانی ھەر کامێکمانیان بەدڵ نەبێ دەمانکەن بە سەد پارچە.

نوێترین نوسینەکانی توانا ئیبراهیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌