چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵێکدا بکەین کەلەتاریکی دەترسێت؟ !

وتار/ 28/06/2021 557 جار بینراوە

ئیدریس نوری

چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵێکدا بکەین کەلەتاریکی دەترسێت؟ !
ادریس نوری
ــــــــــــــــــــ
زۆرێک لە دایک و باوکەکان گلەیی ئەوە دەکەن کە منداڵەکەیان زۆر لەتاریکی دەترسێت و ڕەتی دەکەنەوە شەوانە لە ژوورەکەی خۆیدا بخەوێت، یان ئەگەر ژوورەکە تاریک بێت، ئەوا بە هیچ شێوەیەک ڕازی نابێت  لەژوورەکەی خۆی بمێنێتەوە، یان کە شەو دەڕوات منداڵەکە بە دایکەوە دلکێت و دەڵێت: دەترسم...
پسپۆڕێکی دەروونی منداڵ و ڕاوێژکاری دایک و باوک  لەزانکۆی تاران دەڵێت:  "هۆکاری جیاواز دەتوانێت ببێتە هۆی ترس لەلای  منداڵ ، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان، (خەیاڵی دەروونیی منداڵە) بەتایبەت لە خوار تەمەنی شەش ساڵییەوە"
ئەوەشی گووت: لە تەمەنی خوار شەش ساڵیدا، منداڵێک لەوانەیە فیلمێک یان کارتۆنێک ببینێت، کە تێیدا مرۆڤانی خەیاڵی ڕۆڵی تێدا بینیوە، یان دیمەنی ترسناکی بینیوە، کە هەرچەندە لە ئێمە ناترسێت، بەڵام بە پێی  بارودۆخی ئەو منداڵەی کە ئەم وێنە و ڤیدیۆ ویاری یه ترسێنەرانەی بۆ  دروست بووە، بەهۆی ئەو خەیاڵە بەهێزەی باڵ و پەڕ و دیمەنی ترسێنەر لە مێشکیدا دەدات. هەر بۆیە کاتێک لە ژوورێکدا تاریک دەبێت هەموو ساتێک وا بیردەکاتەوە کە لە دەرگایان یان لە پەنجەرەوە یان لە پشتی شتە سەرنجڕاکێشەکانی ژوورەکەوە دێتە ژوورەوە،
بۆیە ڕەتیدەکاتەوە لەژوورەکەدا بەتەنیا بێت و بەردەوام لەگەڵ دایک و باوکیدا نزیک و وابەستەدەبێت .
ئەو پسپۆڕی دەروونییە منداڵان، باسی لەوە کرد، کە هۆکاری دیکەی ترسی شەوانەی ئەو منداڵە دەکرێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت لەنێوان ئەو یان هاوڕێکانی یان گەورە ساڵاندا کە بیستوویەتی، دەڵێت: "هۆکارێکی تری دروستبوونی ترسی منداڵ دەتوانێت ئەو وشەو چیرۆکانە بێت کە منداڵان لە ڕۆژدا بە یەکتری دەڵێنەوە، بێگومان هەندێک جار ئەو منداڵانە لە کۆمەڵگەی گەورەدا گوێبیستی ئەو شتانە دەبن، کە ترس و تۆقینی زیاتریان لێ دروست دەبێت، وەک قسەکردن لەسەر بوونەوەرە ئەفسانەییەکان یان دڕەندە و هەندێ جار باسی پۆلیس بەخراپەو دکتۆرو ... یان شتی سەیر کە بەسەر کەسێکدا هاتووە ، بۆیە شتێکی سروشتییە کە لەم هەلومەرجەدا بە یارمەتی ی خەیاڵە بەهێزەکانی خۆی چەند دیمەنی ترسناک لە مێشکیدا بە خەیاڵدا بکات و هەر کە شەو بە ویدا دەڕوات چاوەڕوانی شتێکی ناخۆش بکات کە لە تاریکیدا بەسەری بێت " .
ئاماژەی بەوەشدا، کە ترس و دڵەڕاوکێی ئەو منداڵەش دەکرێت بەهۆی چەند بابەتێکی ترەوە بێت ،کە بەم شێوەیە دەرکەوتووە، وەک ئەو خێزانانەی کە دایک و باوکان ناکۆکی توندیان هەیە، چونکە منداڵەکە ترسی ئەوەی هەیە کە دایک و باوک یان منداڵی لەدەست بدات کە تازە چونتە ناو ژینگەی باخچەی ساوایان و خوێندنگایان یان بە زۆر یان دەستدرێژی سێکسییان بەرامبەر دەکرێت لە ژینگەی قوتابخانەدا، لەوانەیە ترس و دڵەڕاوکێیان لە شێوەی ترس لە تەنیایی یان تاریکی دا بەرجەستە بێت .
بۆ ئەوەی ڕێگری لە ترسی منداڵ بکەن
سەرەتا لەگەڵ منداڵەکەتان قسە بکەن و بزانن چی لە ناو بیر و خەیاڵیدا ڕوودەدات .
پێوانەی ئامۆژگاری دایک و باوک لەگەڵ ئەو جۆرە منداڵانەدا سەرەتا لەگەڵ منداڵەکەیان قسە بکەن بۆ چارەسەر کردن و یارمەتیدانیان تا بزانن چی لە ناو بیرو و خەیاڵیدا ڕوودەدات بۆ نمونە :ئەگەر منداڵەکەیان لە بوونەوەرە خەیاڵاویەکان دەترسێت ، ڕووناکی هەڵبکەن و هەموو کەسێکی دەوروبەری ماڵی پێ نیشان بدەن. لەگەڵی بمێنەرەوە ، بەتایبەتی لەکاتی خەوتندا ، دڵنیابە هیچ نییە و ئاگات لێی بێت تا خەوی لێبکەوێت . ئەگەر پێویستت بە هەڵکردنی ڕووناکی خەوی ژوورەکەیە ئەوا گڵۆپێک یان ئامێرێکی ڕۆشن هەڵبکە.
ئەو شارەزایەی باڵای دەروونناسی زانکۆی تاران لە کۆتاییدا گوتی : دایک و باوک نابێت گاڵتە بە ترسی منداڵەەیان بکەن یان بەکەمیان بگرن و بڵێن : " مەترسە ! " تۆ گەورە بوویت .
لەم تەمەنانەدا ترسی منداڵ ئاسایییە و دەبێت قبوڵ بکرێت و هەستی هاوهەستی لەگەڵ ئەودا هەبێت . لەم بارودۆخانەدا باشتر وایە بە منداڵەکە بڵێین : دەزانم تۆ هەست بە ترس دەکەیت ، بەڵام دایە هیچ شتێک لێرە نییە و بۆ دڵنیابوون لەوەی پێکەوە سەیری هەموو شوێنێک دەکەین .

زۆر جار ئەم ترسانە پاش چەند ڕۆژێک چارەسەر دەبێت . بەڵام ئەگەر بینیت کێشەکە هێشتا  ماوەیەکی زۆرە ئەم ترسانە هەربەردەوامی  هەیە ، دڵنیابە کە دەبێت توێژەرێکی  دەروونی یان پزیشک و ڕاوێژکاری دەروونی  منداڵەکە ببینێت ولەگەڵ بەخێوکار قسەبکات . "چونکە لەزۆر حاڵەتدا ترسی منداڵەکە ئاماژەیە  کە دڵەڕاوکێی ئەو یەکێکە لەکێشەکانی تر ،کە دەبێت ڕەگی داکوتابێت"

نوێترین نوسینەکانی ئیدریس نوری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌