کۆمەڵگەی کوردی کۆمەڵگەیەکی فرە چاکە
وتار/
15/04/2021
556 جار بینراوە
نەوزاد سەعید
کۆمەڵگەی کوردی کۆمەڵگەیەکی فرە چاکە
نەوزاد سە عید کوردی
دوای وردبوونەوەو تـێڕامان لە تاکی کورد وخـــێزانە کان بە بۆچونی بەندە هه تائێستا لە ڕووی ئەخلاقی ودزی وکوشتن و ئالودەبوون بەمادە هۆشبەرەکان لە
چاو ووڵاتان و گەلانی تر هێشتا ئێمەی کوردانی عێراق لە لوتکەی چاکیداین .
ئەوەشی ئەو خەڵکەی هێشتوەتەوە ئیسلام و داب ونەریتی ڕەسەنی کوردەواریمانە ..
بەبۆچونی بەندە ئەوانەی تێوەگلاون بە خراپەکاری لە ناو میلەتێکی 6ملیۆنیدا ڕێژەکەیان لە ٢% کەمترە یان تۆزک زیاتر تێ ناپەرێت ئەو ڕێژەیەش دابەش بووە بەسەر
هه موو خراپەکاریەکاندا.
لەو ڕێژەیەش خراپەکاری گەورە کـەمە بەشداربووانی خراپەکاری
هـــــــــــــه رئەوە ڕێژەیەن هه رجارەو بەجۆرێک خۆیان نمایش دەکەن ودەردەخەن .
زۆرێکیشی لەو خراپەکارانە لە غەیرە
ئیسلامە
ئەی بۆ واخـــــــراپەکاری گـــــەورە کراوە لەکوردستان
یەک لەبەرپاکی تاک وخێرانی کورد خراپە بچوکەکانی
لا گەورەیە چجای گەورە بێت بۆیە هه رکات خراپەکاری ناشاز دەر دەکەوێت کاردانەوەی گەورە بەدوای
خۆیدا ڕادەکێشت .
دوو لەبەر ئەوەی بازنەی پیسی خۆیان زۆر بکەن بەباس کردن و ئاسایی کردنەوە ی خراپە .
بەڵام الحمداللە کۆمەڵگەی کوردی وشیارە وپایەندە
بە ئیسلام وکلتوری جوانی کۆمەڵگە کەی بۆیە ڕێگەی نادات خۆی وچواردەوری لە خراپە تێوەگلێنێت.
لەگەڵ ئەوەی ئاسانکاری زۆر دەکرێت بۆ خراپەکاری بەتایبەت بێ ڕەوشتی لە لایەن هه ندێک لەخەڵکانی دەست ڕۆیشتوی ناو دەسەڵات ...
لەگەڵ دروستکردنی ئەو هەمووقەیرانە دروستکراوە وناڕەحەت کردنی خەڵک هێشتا دەیان هه زار تاک و خێزانی کورد بەتاک
وکۆ خەریکی کاری چاکەخوازین نەک ئەوە بەڵکو پێش بڕکی دەکەن لەسەر ئەوەی کامیان باشترین و زورترین کاری چاکە خوازی بکات الحمداللە هه تا ئێستا ئێمەی کورد لە لوتکەداین.
نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید
-
نەوزاد سەعید
12/09/2021
-
نەوزاد سەعید
07/08/2021
-
نەوزاد سەعید
29/07/2021
-
نەوزاد سەعید
26/07/2021
-
نەوزاد سەعید
20/06/2021
-
نەوزاد سەعید
17/05/2021