پەیامەکانی پشت دیمەنەکانی ئەمرۆی کوردستان لە نێوان ترس و هیوا٠٠٠٠

وتار/ 11/12/2016 1389 جار بینراوە

ئاڵا تاڵەبانی

پەیامەکانی پشت دیمەنەکانی ئەمرۆی کوردستان لە نێوان ترس و هیوا٠٠٠٠
*ئاڵا تاڵەبانی
رۆژی شەممە ۱٠/۱۲/۲٠۱٦، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دکتۆر سەلیم الجبوری بەسەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای سیاسی پەرلەمانی و ئاینی گه‌یشته‌ هەولێر، بۆ گەیاندنی سەرەخۆشی لەجەنابی کاک مسعود بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی ( خاتوو ئقلیمە) ی خوشکی گەورەیان خوا عەفوی بکات... ئەو د٠ سلیم جبورییەی کەپێش مانگێک لەکاتی سەردانەکەی کاک مەسعود و وەفدەکەی هەرێم رایان گەیاند کەتەنها لەگەڵ سەلیم الجبوری کۆنابێتەوە لەبەر ئەوەی دەستی هەبوو لەسەندنەوەی متمانە لەخاڵی ( هۆشیار زێباری) لە کاتێکدا د.سلیم سەرۆکی باڵاترین دەسەڵاتی یاسایی وچاودێری هەڵبژێردراوی عێراقە، کۆنەبونەوە لەگەڵی یەکەم سەیرکردنی دەزگا دیموکراسیەکانی ووڵاتە. شەخسەنەکردنی کێشەکانی هەرێمە لەگەڵ بەغدا بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی و حیزبی نەک لەبەرژەوەندی میللەت٠٠ پەیامی سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێمان دەڵێت ئەوەبەغداد نیە کێشەکان بەشەخسی تەماشا ئەکات ئەوەئێمەیین!
رۆژی شەممە لەیەک ساتەوەختدا لەهەردوو پایتەختی سیاسی و رۆشنبیری و هەرێمی کوردستان دووخۆپیشاندای زۆر جیاواز بەرێوەچوون. لەهەولێر خۆپیشاندانێکی گەورە پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی کردبوو بۆ ئیدانەکردنی لێدوانێکی پەرلەمانتاری عێراق( سروە عبد الواحید) لەو هەولێرەی تائێستا هەموو جۆرە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی جەماوەری و کۆبونەوە بۆدەربرینی را تیایا قەدەغەیە!٠
ئەگەر بۆداوای رەوای خەڵکیش بێت٠٠ بێگومان بەرگریکردن لەهێزی پێشمەرگەی کوردستان و خانەوادە سەربەرزەکانیان ئەرکی سەرشانی هەموومانە٠ کەسمان قبوڵی ناکەین سوکایەتی بە پێشمەرگە بکرێت٠ سەری رێز بۆ شەهیدە نەمرەکان٠٠٠ بەڵام دەبێ بپرسین چۆن ئەمرۆ رێگا درا بەم خۆپیشاندانە، تۆبڵێی ئەمەدەرگایەک بێت، ئیتر هاوڵاتی لەهەولێر بتوانێت خۆپیشاندانی هێمنانەو مەدەنیانە ئەنجام بدات؟؟.. لە هەمووی سەرنج راکێشتر لێدوانەکەی منصور بارزانی بوو کە لەناوخۆپیشاندەراندا وتی: داوای لێبوردنیش قبووڵناکەین!! ٠ ئەم نامەیە چ پەیامێکی ترسناکی لەخۆگرتووە٠٠خوای گەورە کەناوی خوای بەخشندەو میهرەبانە لەدەیان ئایەتی قورئانی پیرۆز باس لە لێبوردن دەکات٠٠ لەزۆر شوێنی سەر ئەم زەمینەیاسای لێبوردنی تایبەت و گشتی بۆ زۆرتاوانی لەوەی پەرلەمانتار خاتوو سروە هەیە٠٠چیان ئەوێت پێمان بڵێن کەئەوان لەسەروی عەدالەت و شریعەتی خواو یاسان٠٠٠ هەقمانە بپرسین چی دوارۆژێک چاوەرێینەوەکانمان دەکات لەسێبەری ئەم پەیامانە؟!!!٠
هەر رۆژی شه‌ممه‌ لەسلێمانی پایتەختی رۆشنبیریەکەی کوردستان شاری ئازادی و قوربانی خۆپیشاندانێکی جەماوەری کە جەماوەر و مامۆستاو فەرمانبەری شارەکە ئامادەیان کردبوو بەرێوە چوو٠٠ ئەوان هاتنە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لەسلێمانی بۆ ئەوەی دەستخۆشی لە ئێمەی نوێنەرانی کورد لەبەغداد بکەن٠٠ خۆپیشاندانێک پەیامی جێبەجێکردنی عەدالەت ، شەفافیەت، نان، سەروەری یاسای لەخۆ گرتبوو، پەیامێکی ئومێد بەخش و پر لەهیوا٠ پەیامەکەی شاری سلێمانی پێی وتین: کە میللەت هێشتا زیندووە و داوای مافی رەوایی خۆی ئەکات بە یاسا...
دڵنیام لە کۆتایدا حوکمی گەل و سەروەری یاساسەرئەکەوێت بەسەر حوکمی بێدەنگردنی دەنگەکان و چەواشەکردنی میللەت٠
*سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق

نوێترین نوسینەکانی ئاڵا تاڵەبانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌