بۆچی پڕۆسەی هاوسەرگیری سەرکەوتونابێت

وتار/ 27/03/2021 738 جار بینراوە

نەوزاد سەعید

بۆچی پڕۆسەی هاوسەرگیری سەرکەوتونابێت

نەوزاد سە عید کوردی
ڕۆژانە گوێمان لەکێشە خێزانیەکان دەبێت ودێته بەردەستمان بە بۆچونی بەندە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی
زۆربەی ئەو کچانە بەخەیاڵی ڕۆمانسێتی موسەلسەل وبەڵێنی بێ بنه مای  زۆربەی کوڕان وچونی کچان بۆ پڕۆسەی خوێندن لەپەیمانگا و زانکۆکان  وا لەکچان دەکات لەو واقیعەدا کە خۆیانی تێدا دەژین شوونەکات، بەڵکودەیەوێت  بۆئەندێشەیەک کە بوونی زۆر مەحاڵە شووبکات ،کە دوا جار  شوودەکات بەخەیاڵ پڵاوی خۆی دەچێتە پرۆسەی  هاوسەرگیری دەبینیت لە ئەرزی واقیعدا هاوسەر گیری  شتێکی  ترە . بەڵام تازە دەبێت یان ڕایکێشێت یان بەجل وجانتاکەیەوە بگەرێتەوە بۆماڵ باوکی ..
دەبێت کچ و کوڕ پێش  بڕیاری پرۆسەی هاوسەرگیری پرسی لە خۆیان گەورەتر بکەن بەتایبەت دایکی وباوکیان چونکە ئەوان هه م  دڵسوز وخەمخۆری منداڵەکانیان هه م  ئەزمونی  ژیانی حەقیقییان لە ژیانی  هاوسەرگیریان پراکتیزەکردوە.
زۆربەی  کوڕانی گەنج  پاڵنەری سێکسی هاندەری ژن هێنانێتی بۆیە دەکەوێتە بەڵێنی قەبە قه بەوە  بە کچ دوای دامرکاندنەوەی  پاڵنەرە جنسیەکانی ، کچ داوای بەڵێنەکان دەکات . کوڕەش  توانای جێ بەجێ کردنی نیە لێرەوە کێشەکان سەرهه ڵدەدەن .
سادە ترین قسەی کچ دەڵێت  نابێت کەس تەداخولی ژیانم بکات  مەبەستی لەوە کەس وکاری کوڕەکەیە بۆیە کوڕە ناتوانێت داخوازیەکەی  جێ بەجێ  بکات کێشەکان سەر هه ڵدەدەن ودواجاربە  تەڵاق کۆتایی پێ دێت.
بۆیە هه رکات  کچ وکوڕ بەعەقڵ بڕیاری ژیانی هاوسەرگیری بدات لەژێر چاودێری ئەزمونداران بەتایبەت باوک ودایک داحەتمەن پڕۆسەکە سەرکەوتوو دەبێت بە دەگەمەن نەبێت  پەشیمانی  لێ ناکرێت ..
شووبەعەقڵ دەکرێت نەک  ئەندێشەی خۆت.

نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌