پەروەردە بۆچی پێویستە بۆ مرۆڤ؟
وتار/
11/03/2021
708 جار بینراوە
نەوزاد سەعید
پەروەردە بۆچی پێویستە بۆ مرۆڤ؟
نەوزاد سە عید کوردی
لەوەتەی مرۆڤ لەسەرزەوی دەژی و سەرقاڵی ژیان کردنە تێیدا . بە پێی ڕۆژگارو قـــۆناغه کانی ژیــــــــــــان وکلتورە جیاوازەکان .
خوێندەواران و بیرمەندان و زانایان قسەی زۆر
و جوانیان کردوە لە ســــــەرپەروەردە، بەپێی ســــــــەردەم و زەمــــان ئه و ڕۆژگارەی تێدا ژیاون بەڕەچاوکردنی داب ونەریتی کۆمەڵگاکەی خۆیان .
بە بۆچونی بەندە پەروەردە واتە دەستگرتنی مرۆڤ لەکـــــــــــــــاتی لاربونەوەی بەرەو خووە ناپەسەندەکان.
یان داماڵینی مرۆڤە لە خووە ناپەسەندەکان وخستنەوە سەر ڕێگا
دروستەکەی مرۆڤ بوون .
ئەگەر دیقەت بدەین پێغەمبەران ، فەیلەسوفەکان لەگەڵ پێناسەی پەروەردە و وەک پەروەردەکارێکی خۆبەخش لە ئەرزی واقیعدا پراکتیکەی پەروەردەیان کردوە .
بۆنمونە پێغەمبەر صلی علیە وسلم 13ساڵ لەمککەدا بەکردار نزیکی 100پیاو ئافرەتی پەروەردەکرد.
نمونەی ابوبکر و عمر و خدیجە وعائیشە وبیلال هه زارانی وەک ئەوان ولەدوای وەفاتی خۆشی لەڕێگە
ی شوێن کەوتوانیەوە ملێوێنان پەروەردەکران .
عمرکوڕی خطاب کە لە لوتکای دەسەڵاتدایە بەکۆڵی خۆی لەشەودا ئارد بۆ ماڵێکی برسی دەبات وە ڕێگە نادات هیچ کام لە کوڕەکانی دەسەڵات وەربگرن لەدوای خۆی.
یان صلاحەدینی کوردی لەکاتی شەڕدا هێلانەی کۆترێک تێک نادات کەلەسەر خێمەکەی بوو یان لەبەر حەملی ئافرتێکی بێ باوەڕ هه تا دانانی
حەملەکەی شەڕڕادەگرێت ..
عمری کوڕی عبدالعزیز کاتێک دەبێتە
خلیفە هه موو سەروەت وسامانەکەی کە بە میرات بۆی مابویەوە دەیخاتە بیت وماڵەوە
وەک کەسێکی ئاسایی ژیان دەکات ..
ئه و پەروەردەکراوانەی شــــــــوێن
کەوتەی پێــــغەمبەرانن علیەالسلام ..لەبری پەروەردەکردنی کۆمەڵگەی خۆیان کرێیان
وەرنەگرتوە ..
وەک خـــــــــوای گـــــــــەورە
لەسەرزمانی هود علیە السلام دەفەرموێت
وَيَا قَوْمِ لَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مَالًا إِنْ أَجْرِيَ
إِلَّا عَلَى اللَّهِ.
ئهی خزمهکانم (هود ) له بری ئهم بانگهواز و ئامۆژگاریانهم داوای هیچ
ماڵ و خهرجیتان لێناکهم، کرێ و پاداشتم تهنها لای خوایه....
بۆیە لەسەر پەروەردەکاران ئامۆژگاری
وقسەکانیان لەئەرزی واقیعدا بسەلمێنن ..چونکە قسە هه ژارە هه موکەس دەتوانێت بیکات ..
من وتۆی پەروەردەکار و بانگخوازو
زانای ئاینی ئایا ئەوقسە و نوسینانەی کە دەی کەین لە ناوەندەجیاوازەکانی ڕاگەیــــــاندن
بەتایبەت سۆشیال میدیا وتۆڕە کۆمەڵاتیەکان ویـــــــــــــــــوتوب و کتێب ..ئایا
لە ئەرزی واقیــــعدا واین؟
بزانە .. ئەوکارە بۆناوبانگ و پلە وپۆست دەکەیت یان پەروەردەی ڕەسەنی مرۆڤ ..
ناکــــــرێت وڕێگە پــــێدراو نیە پەروەردەکار یان بانگخواز
وزانــــــــــایایەکی ئاینی ئامۆژگاری مـــــــــــەردومان بکات پێیان بڵێت دووربکەونەوە لە خراپەکاری وخووپیسەکان بەڵام خۆی لەگەڵ دراوسێ وهاوڕێ وخێزان ومـــــــنداڵ ولەبازاڕدا، کردارەکانی پێــــچەوانەی قـــــــسەکانی خۆی بێت .
لەوەخراپتر ئەوەیە ناوت پەروەردەکار وبانگخواز وزانابێت و کۆمەڵگە چاوەڕی ئەوەت
لێ بکەن تۆ پەروەردەیان بکەیت بەڵام تۆ لەگەڵ زاڵم وخراپەکاران و
علمانێتێک بیت وپشتیوانی بکەیت ودەست بەسنگە
وە بگرێت بۆ ئەوەی پارویەکی پیست دەست بکەویت یان دەست خۆشیت لێ بکەن ..
زەرورەتی په روردە ئەوەیە مرۆڤە داڕوخاوەکانی کۆمەڵگ بونیاددەنێـته وە وەدەیان کات بە تاک وخێرانی پڕشەهامەت
نەک بۆ پاروێکی پیس بۆهیج
شێک دنیا شەهامەتی خۆی ناشکێنێت ...
نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید
-
نەوزاد سەعید
12/09/2021
-
نەوزاد سەعید
07/08/2021
-
نەوزاد سەعید
29/07/2021
-
نەوزاد سەعید
26/07/2021
-
نەوزاد سەعید
20/06/2021
-
نەوزاد سەعید
17/05/2021