کەناڵی کوردستان 24 بێ حورمەتی ڕاگرن.

وتار/ 23/02/2021 939 جار بینراوە

ئەحمەد کەرکوکی

کەناڵی کوردستان 24 بێ حورمەتی ڕاگرن.

 
مامۆستایانی بەڕێزی لیژنەی فەتوا لەوەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری بەشێک لەمسوڵمانان کە ئایا تاتۆکردن حەرامە یان نا، دەفەرموون (تاتۆکردن حەرامە) ئەم قسەیە لەڕووی شەرعیەوە هیچی تێدانیەو سەدەرسەد تەواوە کەچی هەرزەیەکی ئەوکەناڵە بێ ئەوەی بۆ یەک ڕۆژیش بۆنی زانستی کردبێ خەڵکی سەرشەقام دەدوێنێ و گاڵتە بەلیژنەی فەتوا دەکات و دەڵێ مادام زەرەری بۆ کەسی تر نیە کەواتە حەرام نیە بۆچی حەرامی دەکەن، تەبعەن ئەمە یەکەمجاری نیە ئەم کەسە زیاتر لە 3 جاری تر بەم شێوەیە بێڕێزیکردنی بەرامبەر بە مامۆستایان و لیژنەی فەتوا دووبارە کردووەتەوە.
بەڕاستی چەندە گلەییم لەو کەناڵە هەیە هێندەش گلەییم لەمامۆستایانی بەڕێزی لیژنەی فەتوا هەیە بۆچی سکاڵا لەدژیان ناجوڵێنن هیچ نەبێ لەسەر حەقی خۆتان بەجواب بێن، لەهەموو کۆمەڵگەیەکدا دەربڕین و ڕای ئازاد بوونی بووەو ئێمەش پشتگیری ئازادی ڕادەربڕین دەکەین بەڵام نەوەک بە ئیستیهزا و گاڵتەپێکردن و سوکایەتیەوە (من باسم لەکات و ساتی فەتواکە نیە، باسم لەوەش نیە تاچەنێ باسی گەندەڵی دەسەڵات دەکەن یان نا ئەوە پەیوەندی بەقیامەتی خۆیانەوە هەیە چون ئەشێ لەمبارەیەوە قسەی زۆرم لەگەڵ ئەو بەڕێزانەدا هەبێت) بەڵام بەجددی میدیای کوردی لەئێستادا مەترسیەکی زۆر گەورەیە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە بەتایبەتی کوردستان 24 کە هەمیشە فۆکسی لەسەر ئیباحەت و بێ سنووریە بۆ هەمووشتێک و دوورکەوتنەوەو داڕنینی کۆمەڵگە لەدین.
لەلایەکی تریشەوە ئەوگەنجەی دوێنێ لەهەولێر بەچەقۆ لەنێو قوتابخانە مامۆستاکەی بریندار دەکات ئەم کەناڵە خەریکە وەکوو نەخۆشی دەروونی زەقی دەکەنەوە نەوەک وەکوو تاوانبار.
ئەحمەد کەرکوکی

نوێترین نوسینەکانی ئەحمەد کەرکوکی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌