كۆمەڵ دەتوانێت كۆكەرەوەی توڕەكانبێت لەسیستەمی سیاسیی كوردی

وتار/ 19/02/2021 397 جار بینراوە

محەمەد نوری

كۆمەڵ دەتوانێت كۆكەرەوەی توڕەكانبێت لەسیستەمی سیاسیی كوردی


گۆڕینی ناوی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ كۆمەڵی دادگەری كوردستان و لێكردنەوەی پاشگریی ئیسلامی لە حزبەكە ،هەنگاوێكی دروست و راستی كۆمەڵە ،لەبەرئەوەی لەئێستادا كۆمەڵ بەهۆی كارئەكتەری عەلی باپیرەوە توانیوتی قورسایی دەنگی موعارەزەبونی خۆی بپارێزێت .ئەم هەنگاوی خۆگۆڕینەش دروستە ئەگەر ئیتر كۆمەڵ پابەندبوون وپابەندنەبوونی ئاینی نەكات بەمەرج بۆ كۆكردنەوەی ئەندام ولایەنگر ،بەتایبەت لەئێستادا كە دەنگی هێزی موعارەزەی راستەقینە كەمە، كۆمەڵ دەتوانێت ببێتە كۆكەرەوەی دەنگە ناڕازیەتییەكان.
خاڵێكی تر لێكردنەوەی پاشگری ئیسلامی رێگایەكی تەواو راستە بۆ ئەوەی كە ئیسلام پێویستی بەحزب نییە ،ئیسلام پێویستی بە خوێندنەوە و تێگەیشتنە نەك دابەشكاریی و رەنگكاریی لەسەر بنەمای حزب ودەستەجیاوازەكان.رێگای راستی تێگەیشتن لە ئیسلام لەخودەوەیە نەك لەدەستەكانەوە.
كۆمەڵ بەم هەنگاوە روخسارێكی تر لە كاری حزبایەتی تاقی دەكاتەوە،ئەگەر تەنها ناوگۆڕین نەبێت بەڵكو جیهانبینی خۆی و شیوازی كاركردن و سیمای پەیوەندییە حزبەییەكانیشی بگۆڕێت،بەكورتی كۆمەڵ دەتوانێت كۆكەرەوەی توڕەكانبێت لەسیستەمی سیاسیی كوردی بێ گوێدانە پابەندە ئاینییەكان ،ئەمە لە ئایندەدا رونتر دەبێتەوە.
محەمەد نوری

نوێترین نوسینەکانی محەمەد نوری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌