ئەزموونی گەنجێک لە بواری بازاڕکردنی دیجیتالی

وتار/ 01/02/2021 353 جار بینراوە

سەنگەر عەزیز

ئەزموونی گەنجێک لە بواری بازاڕکردنی دیجیتالی

سەنگەر عەزیز محمد ئامادەیە بۆ ئەوەی جیهان بخاتە نێو دەستەکانی! لە ڕێگەی چارەسەرە کاریگەرەکانی بەبازاڕکردنی پێکهاتەی ڤیدیۆییەوە.


سەنگەر عزیز محمد
(سەرچاوەی وێنە:
فایلی وێنە:)

سەنگەر عزیز محمد ڕێگەیەکی دوور و  درێژی بڕیوە. لە کوڕی شارۆچکەیەکی بچوک و سادە بۆ بازاڕکەرێکی جیهانی زۆرباشی پارچە ڤیدیۆ.
ئەو خۆی دەستی بە پڕۆژەی بازاڕکردنی دیجیتاڵی تایبەت بە خۆی کردووە لەژێر ناونیشانی:
creative ideas & DIY simple
دوای ئەوەی لە کۆلێج دەرچوو، بۆ جێبەجێکردنی پێویستی ئەو کڕیارانەی بەدوای چارەسەری بازاڕکردنی دیجیتاڵی کوالێتی بەرزدا دەگەڕان لەگەڵ پاراستنی پێکهاتەی ناو ڤیدیۆکانیان.
ئەو دەستی کرد بە باشترین چارەسەری بە بازاڕکردنی دیجیتاڵی لەپاڵ پێکهاتەی پارچە ڤیدیۆ و شتی تر. لە شارۆچکەیەکی بچوکی عێراق زانکۆی تەواوکردووە، لەناو بواری  IT ژیاوەو گەورە بووە و خۆی پێگەیاندووە. دواتر کۆمەڵێک بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانەی دۆزیوەتەوە لە بواری بازاڕکردنی دیجیتاڵی و چەند لایەنێکی تری ئەو بوارە.
ئەو دەیزانی دەتوانێ زۆر بە ئاسانی سوود لەبەهرەکانی وەرگرێت، لە بواری دروستکردنی پارچە ڤیدیۆی کوالێتی بەرز بۆ چەند بڕاندێکی جیاواز، پەرەپێدانیان لە ڕێگەی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، شوێنی تر بۆ ئەوەی یارمەتیدەربن لە گەشەپێکردنی زیاتر لە تۆڕەکاندا، سەرباری سەختی بارودۆخی بازاڕ.
ئەو دەیزانی دەتوانێ چەندین کاری سەرسامکەر و ناوازە ئەنجامبدات لەم بوارە، سەڕەڕای ئەمەش کەمتر لە ساڵێکی ویست بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ.
لەگەڵ دروستکردنی کورتە ڤیدیۆکانی، کە پاڵپشت بوون بە بازاڕکردنی دیجیتاڵی وردە وردە نەک تەنها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو خۆشبەختانە لە ئەوروپاوە کڕیاری هەبوو.
توانی بە هێواشی و خۆگری کڕیار بۆ لای خۆی ڕابکێشێت، بە تایبەت لە بواری شێوازی ژیان، ئەمەش یارمەتیەکی زۆر گەورە بوو بۆ برەودان و پێشختن بە بڕاندە بازرگانییەکان لەڕێگەی تۆڕەکانەوە.
تەنانەت لە بارودۆخی سەختی بازاڕدا، ستراتیجیەکانی سەنگەر عەزیز لە بازاڕ کردن بە ڤیدیۆ لەگەڵ کڕیارەکانی سەرکەوتووبوو، ئەمەش وایکرد زیاتر دەرکەوێ.
ئەو دڵخۆشە بە خزمەتەکانی، بەڵام هێشتا ڕازی نیە و پێی وایە ڕێگایەکی دوورودرێژی لەبەردەم ماوە و هێشتا لە قۆناغی سەرەتا دایە.
لەگەڵ بوونی هەوادار لە انستاگرام و شوێنی تر  سەنگەر عەزیز ئێستاش بەردەوامە لە کارەکەی لە پێناو گەشەپێکردنی زیاتر، ئەمما  برەودانیش بە بازاڕکردنەکەی و فراوانکردنی چوارچێوەی هەوادارەکانی.
ئەمە تەنها سەرەتایە بۆ ئەو وەک پسپۆڕێک لە بواری دروستکردنی پارچە ڤیدیۆ بەشێوەیەکی نایاب.

نوێترین نوسینەکانی سەنگەر عەزیز

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌