كێشه گه‌وره‌كه‌ی دوای ده‌وڵه‌تی كوردی
وتار/
04/12/2016
881 جار بینراوە
أيوب الياس
كێشه گه‌وره‌كه‌ی دوای ده‌وڵه‌تی كوردی
بیربكه‌وه ئێستا ساڵی 2045 ه
ئه‌م وڵاتی كوردستانه سه‌ربه‌خۆیه‌و هه‌موو
حیزب و لایه‌نه‌كان له‌خه‌می خه‌ڵك و پاراستنی وڵاتدان ، به‌ڵام چینێكی جیاواز
زیادیان كردووه، ئیشی ئه‌م چینه كوردانه زیاترنوێنه‌رایه‌تی ڕه‌وت و ده‌وڵه‌تێكی
دژ به‌كورد ده‌كه‌ن ، ئه‌مانه به‌رده‌وام كارتێكن كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌كاریان
ده‌هێنێت دژ به ده‌وڵه‌ته كوردیه‌كه ئه‌گه‌ر
ده‌وڵه‌ته كوردیه‌كه ئامانجه‌كانی ئه‌و جێ به‌جێ نه‌كات ئه‌وا ئه‌م چینه به‌كارده‌هێنێت،
ئه‌مانه له ڕووی ئابوری و ته‌نانه‌ت عه‌سكه‌ریش له‌ده‌ره‌وه هاوكاری ده‌كرێن ،
هیچ كوردێكیش بۆی نیه له ڕووی ئه‌مانه‌دا تف فڕێ بدات، ئه‌مانه به‌شێكن له په‌رله‌مانی
ده‌وڵه‌ته كوردیه‌كه ، به‌ڵام هێزی چه‌كداریان هه‌یه، تاوای لێدێت ده‌بنه خه‌ته‌رێكی
گه‌وره له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كه‌و ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌ته كوردیه‌كه‌ش ده‌بنه‌وه و
كوشتارێكی زۆر به‌رپا ده‌كه‌ن و ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌كه‌نه گۆمی خوێن، به‌هیچ
كۆبونه‌وه‌یه‌كی نه‌نجومه‌نی ئاسایش چاره‌سه‌ر نابێت، ئه‌مانه له پارێزگای
سلێمانیه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پایته‌خت و هه‌ولێر داگیر ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌مانه
له پارێزگای سلێمانی زۆرینه‌ن و مه‌خزه‌نی چه‌ك وتفاقیان له‌سلێمانیه و شاخه‌كانی
پیره‌مه‌گرون و دابان و سه‌رگه‌ڵو به‌رگه‌ڵو عایدی خۆیانه وده‌وڵه‌ت له‌م ناوچانه‌دا
بێ ده‌سه‌ڵاته بۆیه له پارێزگای سلێمانی زۆرینه‌ن چونكه به‌درێژایی ده‌یان ساڵ
له‌وێ ده‌ستیان واڵا كراوه‌و بێدڵیان نه‌كراوه‌و ناوه‌ندو شوێنی تایبه‌تیان له‌سه‌ر
حسابی حوكومه‌ت بۆ دروستكراوه، كاتێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌ولێر ناچار سه‌رۆك
هه‌ڵدێت، كاتێك سه‌رۆك هه‌ڵدێت به‌ڵام ناچێت بۆ ئێرانی دراوسێ!! بۆچی ؟؟ چونكه ئه‌م
تێكده‌رانه شیعه‌ن و درێژكراوه‌ی هیلالی شیعه‌ن و باڵی سه‌ربازی ئێرانن له ده‌وڵه‌تی
كوردستان، جگه له كوشتار‌و داگیر كاری و سوكایه‌تی ،گریمان له‌و كاته‌دا پیاوه‌كانیان حه‌زیان له موتعه بێت ئه‌وا ئاسانه! كه‌سێكی خۆیان ده‌نێرن بۆ گه‌ڕه‌كێك كه كچ و
ژنی جوانی لێبێت له‌و گه‌ڕه‌كه‌وه ته‌قه له هێزو چه‌كداره‌كانیان بكات ئه‌مانیش
به‌و به‌هانه‌یه ده‌چن كیژۆڵه‌ی جوان و ژنه تازه ماڵه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن ، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی جێ ی سه‌رنجه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كان به‌سۆز ده‌بن به‌وه‌ی كه ئه‌م ژنانه‌یان
ته‌نها بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك لێ ده‌ستێنن! مه‌گه‌ر پیاوێك بێ عه‌قڵ بێت ژن و كچه‌كه‌ی به ئاسانی ته‌سلیم نه‌كات
بیكوژن ئه‌گینا پیاوه‌كانی دیكه ته‌نها به تێهه‌ڵدان و جنێو نه‌جاتیان ده‌بێت!
له‌م كاته‌دا كورد خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه له‌و
خه‌وه‌ی كه مادده‌ی بێهۆشكه‌ری ئازادی ئایینی و مه‌زهه‌بی بێهۆش كراوه، وه‌ك ئه‌و
خه‌وه‌ی كه یه‌مه‌نیه‌كان كاتێك به‌هۆش هاتنه‌وه له خه‌وه‌كه‌یان سه‌یر ده‌كه‌ن
وڵاتیان گۆمی خوێنه‌و گروپێك بۆته ئاغای وڵات، یان وه‌ك خه‌وی به‌حره‌ینیه‌كان كاتێك
چه‌ند كرێكارێكی شیعه چوونه ئه‌و به‌حره‌ینه‌ی شیعه‌ی تێدانه‌بوو به‌ڵام كاتێك
به‌خه‌به‌ر هاتن سه‌یر ده‌كه‌ن زیاتر له 40% ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان به پاره‌و سه‌فه‌ری
ئێران بووه به شیعه، لوبنانیه‌كان كه هه‌ر زۆر له‌مێژه وڵاتیان زه‌لیلی ده‌ستی
موعه‌ممه شیعه‌كانه فرمێسكی په‌شیمانی كه‌ناری ئه‌و ڕووبارانه‌ی زیاد كردووه كه
موتعه‌چیه‌كان موتعه و پیاسه‌ی به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن.
ئه‌م قسانه بۆ ئێستا پوخته‌ی خه‌یاڵێكی دوور ئه‌نجامه
نه‌ك به هه‌ڕه‌مه‌كی به‌ڵكو به‌و ئه‌زمونانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستمانه و بوونه واقیع،
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دووره ده‌ستی كه‌نداو یان ئه‌فریقی ئێران
هه‌وڵ بدات به‌شیعه‌ی(تشیع)ی بكات و بیكاته مه‌دالیای ده‌ستی، ئه‌وا ئێمه پارووی ئاماده‌ین. ئه‌و خیانه‌تانه‌ی
كه ئێستا باس ده‌كرێن هیچیان ناگه‌نه خیانه‌تی ده‌ست واڵاكردن بۆ به‌شیعه كردنی كوردستان.
نوێترین نوسینەکانی أيوب الياس