کابینەی فاشیل و پرۆسەی خوێندن
وتار/
10/01/2021
597 جار بینراوە
دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین
کابینەی فاشیل و پرۆسەی
خوێندن
دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین
کابینەی سێ قۆڵی
شکستخواردو تائێستا و ئەوەی دیارە پرۆسەی خوێندن لایان پرسێک نیە،کە شیاوی ئەوەبێت
کاتی زێڕینی خۆیانی بۆ تەرخانبکەن!!
کۆی قسەکانیان چاوەڕێی ڕاپۆرتی لیژنەی باڵای کۆرۆنا
و کەمکردنەوەی پشوەکانن،کە هەموی دو هەفتەیەک دەکات،ئەگەر ماوەی خوێندن درێژنەکەنەوە،من
دەزانم،لە بەشێک لە پەروەردەکانەوە پێشنیاز و پلانی جێگرەوە هەبوە،بەڵام وەزارەتی
پەروەردە و ئەنجومەنی وەزیران،وەک زۆر پرسی تر ئەوەی دەبینرێت،لە ئاستی مەترسییەکانی
دواکەوتن و شکستی پرۆسەی پەروەردەدانیین.
ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت،نایانەوێت،ژیانی
بکەرانی پرۆسەی پەروەردە دابینبکەن،کە هۆکاری بنەڕەتی بەردەوامی پرۆسەکەیە.
لەڕاستیدا و ئەگەر خۆمان
نەبان نەکەین،لە ساڵی ۲٠۱٦ و
دوای سیاسەتی نایاسایی پاشەکەوتی موچە هیچ ساڵێکی خوێندنی نیمچە ستانداردیشمان نەبوە.
هەر ساڵەو بەناوێک خوێندن
بەڕێکراوە،وەک با پرۆسەی خوێندن،لەفەوتان ڕزگارکەین یان فریای پرۆسەی خوێندن بکەوین
و هەر ناوێکی تر...
راستە کۆرۆنا هۆکاری سەرەکی
وەستانی ژیان و پرۆسەی خوێندن بو،لە تەواوی جیهاندا،بەڵام هیچ حکومەتێک هێندەی ئەم
حکومەتەی هەرێم بێباک و بێپلان سەیری پرۆسەی پەروەردەی نەکردوەو ناکات،ڕەنگە بڵێن
ئێمە،لە ڕێگەی خوێندنی ئەلکترۆنی و تەلەفزێۆنی پەروەردەییەوە تاڕادەیەک لەگەڵ
قوتابی و خوێندکاران بەردەوام بوین،بەڵام ئەوەی دەبینرێت و خۆشم چاودێریم کردوە،هەر
دو ڕێگاکەیان،لە ئاستی نەبوندان و پڕ کێشەن.
ئەم دەسەڵاتە بنەماڵەییە
چەتەییەی هەرێم،کە حکومەت بوتە پەرژینی پاراستنی بەرژوەندی دەسەڵاتەکە،هیچ لەخەمی
ئێستا و ئایندەی نەوەکانی ئەم کوردستانەدا نیە،ئەوان خۆیان،لە هەسارەیەکی ترن و لە
ژیانێکی سوڵتانیدان،کە هۆکارێکی مانەوەیان،لە درێژەکێشانی ئەم دۆخەدا دەبیننەوە.
وەک ئاشکرایە،لەم نزیکانە
کۆدەبنەوەو بڕیار،لە پرۆسەی خوێندن دەدەن،هاوشانی ڕێگا و شێوازەکانی دەستپێکردنەوەی
پرۆسەی خوێندن،زۆر گرنگ و مەرجی بنەماییە،موچە و ژیانی مامۆستایان و بکەرانی پرۆسەی
پەروەردە چارەسەرو دابینبکرێت،کە دەتوانرێت و ئەرکی حکومەتە ژیانی تەواوی خەڵک دابینبکات
و دەشکرێت،ئەگەر لەبری خەمی بەرژوەندی بنەماڵە و خێزانە سیاسییەکان،وەک حکومەتەکانی
دنیا،لەخەمی هاونیشتمانیاندابن.
راستە ژیان و سەلامەتی
مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابی و خوێندکار گرنگە و پێویستە پارێزراوبێت،بەڵام زیانەکانی
وەستانی پرۆسەی خوێندنیش هەروا ئاسان نین و نەوەکان باجەکەی دەدەن،وک ئێستا دەبینرێت و لە سایەی ئەم دەسەڵاتەدا و کۆی ژیان پایماڵکراوە
.
نوێترین نوسینەکانی دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین