قوڵکردنەوەی کێشەکان یان...

وتار/ 05/08/2016 559 جار بینراوە

مه‌جید سالح


لەو هەواڵانەی کە جاربەجار لە میدیاکانەوە دزەی پێ دەکرێت گوایە پارتی ئەم چارەسەرانەی بۆ دۆخی هەرێم هەیە:
یەکەم: گۆرینی سەرۆکی پەرلەمان بە یەکێک لە فراکسیۆنی یەکێتی..ئەم چارەسەرە جگە لەوەی لە لایەن یەکێتی و گۆڕنەوە رەفز کراوە ، ئەوا گەر بکرێتە عەمەلی کێشە بۆ فراکسیۆنی یەکێتی دروست دکات.. ئاخۆ کێ ببێت بە سەرۆک؟ ئەوە جگە لە دروستکردنی کێشە بۆ یەکێتی و گۆڕان، بۆیە هەردوو لا رەفزیان کردەوە
دووەم: دانانی جێگرێک بۆ گۆڕان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران... کێشە بۆ یەکێتی و گۆران دروست دەکات..
سێیەم: وەرگرتنی پۆستی سکرتێری پەرلەمان لە لایەن گۆڕانەوە...ئەم چارەسەرە کێشە لە نێوان گۆڕان و کۆمەڵ دروست دەکات کە بیروبۆچونەکانیان زۆر لە یەک نزیکن و کۆمەڵ لەسەر باوەڕەکانی بە سیستمی پەرلەمانی باجی زۆری داوە.. بۆیە کۆمەڵیش رازی بێت گۆڕان شتی وا قەبوڵ ناکات.
بۆیە ئەو چارەسەرانە سەرەڕای ئەوەی عەمەلی نین، نانەوەی کێشەیە بۆ بزوتنەوی گۆران و لایەنەکانی دیکە و دروستکردنی پشیوی لە ناو لایەنەکان ...نەگۆڕان پێی رازی دەبێ نە یەکێتی و کۆمەڵیش .. تاکە چارەسەر گەڕانەوەی دۆخەکەیە بۆ پێش ئۆکتۆبەر.

نوێترین نوسینەکانی مه‌جید سالح

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌