بورجەکانی هێڵی پەیوەندیکردن ( مۆبایل ) چ رۆڵێك دەبینیت لە لێکۆڵینەوەی تاوان؟

وتار/ 03/01/2021 844 جار بینراوە

پارێزەر/ پروشە قەلەندەر کەسنەزانی

بورجەکانی هێڵی پەیوەندیکردن ( مۆبایل ) چ رۆڵێك دەبینیت لە لێکۆڵینەوەی تاوان؟

بورجەکانی گواستنەوەی شەبەکەی ئامێری پەیوەندیکردن واتە مۆبایل ڕۆڵێکی گرنگ دەبینیت لە لێکۆڵینەوەی تاواندا بە تایبەت بۆ دیاری کردنی شوینی ئەنجامدانی تاوان و دۆزینەوەی تاوانبار لە کاتی تاوانەکەدا یان دوای ئەنجامدانی تاوانەکە .
ئایە ئامێری پەیوەندی بە چ شێوەیەک رۆڵ ئەبینێت لە لێکۆڵینەوەی تاواندا ؟
ئامێری مۆبایل سەرجەم پەیوەندیە هاتوو رۆشتووەکان لە میمۆری تەلەفۆنەکەدا خزن دەکات و هەروەها هەموو زانیارییەکانی تری وەك نامە ، مەسیج و. وێنە ، ڤیدیو ، هتد ....
بێجگە لەم بەکارهێنانانەی کە باسمان کرد سودی دەبێت بۆ دیاری کردنی شوێنی جوگرافیای تاوانبار.
پ/ چۆن شوێنی جوگرافیای تاوانبار دیاری دەکرێت؟
ئەتوانرێ شوێنی جوگرافیای ئامیری پەیوەندیەکە دیاری بکرێ لە رێگای شەبەکەی تەلەفون بورجی شەبەکەی تەلەفۆنەکەوە ئەمەش بە گوێرەی نزیكترین بورج لەو هێڵی تەلەفونەوە لەو کاتەدا . هەربۆیە بورجە پێشکەوتوەکان لەسەر سیستەمی ٣ گۆشەییە ، بەواتایی ئەوەی کە شەبەکەی مۆبایلەکە دەخاتە سنوری سێگۆشەیەکەوە کە سەر بەو بورجە بێت و بە شێوەیەکی ورد و دەقیق شوێنی جوگرافیایی تەلەفونەکە دیاری دەکات . بەجۆرێک کە لە دورو نزیکی ٥ بۆ ١٠ مەتر دیاری دەکات وە کە ئەم ئامێری تەلەفونە لە بازنەی شەبەکەی بورجی تەلەفونەکە نزیك ئەبێتەوە کۆدی ئەو بورجە وەردەگرێت بە شێوازێکی ئۆتۆماتیکی کات و شوێن بەروار تۆمار دەبێت وە ئەچێت بەشی history مێژووی هێڵی بورجەکە خەزن دەبێت . هەر بۆ نموونە کاتێک گەشتی دەرەوەی ووڵات دەکەیت و فڕۆکەکە دەنیشێتەوە ئەوا دەست بەجێ مۆبایلەکە بەتۆڕی پەیوەندیکردن ئەو ووڵاتەوە گرێ ئەدرێت .
پ/ چۆن زانیاریەکانی ئەم هێڵی ئامێری پەیوەندیە بەکاردێت؟
وەک باسمانکرد کۆمپانیایی هێڵی پەیوەندی هەڵدەستێ بە تۆمار کردنی هەموو بەروار و کات شوێنی ئەم پەیوەندیانە و لەسەر سیستەمی GPS ئەم ئامیری پەیوەندیانە دروست کراون و وە زانیاری تەواوەتی شەبەکەکە خزن دەبێت بەجۆرێک کە چ تەلەفۆنەکە بەکار بێت بۆ پەیوەندی یاخود بەکار نەیەت تەنها کارا بێت تەلەفونەکە ئەم زانیاریانە تۆمار دەکرێت.
بۆ ئەم مەبەستەش تەنها لە رێگای دادگاوە دەتوانرێ داوا بکرێت
ئەم زانیاریانە بەردەست بێت و ئەمەش بۆ کاتێک دەبێت کە پێویست بێت بە تایبەت کاتێک تاوانبار ئینکاری دەکات کە لە شوێنی ڕووداوەکە بووببێت هەربۆیە بۆ لێکۆڵینەوە لە شوینی تاوانبار کە ئایە لە ساتی رودانی تاوانەکەدا ئەم کەسە لەو شوێنە ئامادە بووە یاخود ئامادە نەبوە یارمەتی دەرێکی گرنگ دەبێت بۆ لێکۆڵینەوە .

پارێزەر/ پروشە قەلەندەر کەسنەزان
ماستەر لە لێکۆڵینەوەی تاوان / بەریتانیا

نوێترین نوسینەکانی پارێزەر/ پروشە قەلەندەر کەسنەزانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌