یەعنی ئێوە بەهێزترن لە صدام...؟
وتار/
14/12/2020
485 جار بینراوە
شێخ تەها سۆڵەیی
یەعنی ئێوە بەهێزترن لە صدام...؟
بۆ هەشت کوچکەی دەسەڵات ، سێ بەرزانی و سێ تاڵەبانی و دوو نەوشیروانی...
*میلەت ئەزانێ کە یەکێکتان ئەڕوات کلیلی ژورەکەی تەسلیمی دوای خۆی ناکات، ئەمیتریان ئەڕوا و هیچ سەلاحیاتێک بۆ ئەویتر بەجێناهێڵێ..
*مودیر عامێک دەسەڵاتی شوێنگۆڕکێی کارمەندێکی نییە لە حیزبەکەی خۆی نەبێ..باسی حکومەتی بنکەپانی ئەلیکترۆنیش ئەکەن..
*میلەت ئەزانێ ئێوە غیرەتی کەسەبەیەکی بازاڕیشتان نییە ، چونکە ئابڕوتان تکاوە ، لەناوبازاڕا پیاوی وا کاسب هەیە لە موعامەلەیەکا تێ ئەکەوێ ، حەفتا هەشتا دەفتەر $ زەرەر ئەکات ، کە دێنە سەری و داوای پارەی لێئەکەن ، چونکە پیاوە و خاوەنی کەلیمەی خۆیەتی و نیەتی بیانداتەوە ، خۆی ئەکوژێ..
* وەرن ئێوە ئەوەنە پیاوبن لەبەر قەرزاریتان ، خۆتان بەکۆمەڵ بکوژن ، خوا گەورەیە عەفوتان ئەکات بەڵام غیرەت سەگ بتخوات.
*وەعدبێ سەرقەبرانی ڤی ئایپیشتان بۆ دروست ئەکەین بۆ ئەوەی وەکو حەسەن خەیری و ئەبو ریغال تفو بەرد بارانتان کەن..
*لە ئیسرائیلا ئۆڵمەرت و لە فەرەنسا سارکوزی و لە مالیزیا عبدالرزاق ، سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بوون و درانە دادگا و سجن کران و ئەوەشی دزیبویان یان بە بەرتیل وەریانگرتبوو لێیان سەنرایەوە..
*ئێوەش ئەڵێن ٢٧ملیار $ قەرزارین ..ئێ خۆ هەرخۆتان حاکم بوون ، لەخۆتان بپرسن بۆ دیار نەما ؟ ئاخر قەرزاری چی بووین؟ ئازا بن وەرنە پێشەوە و ئیعتیراف بکەن و پارە دزراوەکان بگێڕنەوە.
*پارساڵ من شەرمم ئەکرد کە لەجنوب بووم ئەیانووت دەوامی رەیس جمهور ئەکەین بەدوو دەوام بەیانیان و ئێواران ، بەیانیان با د.بەرهەم و ئێوارانیش فوئاد حسێن بێت ، بەس کاکات رێبکەون...
* میلەت ئەزانێ مەبەستتان لەوە چییە ئیللا وەزارەتی دارایی عێراق لای خۆتان بێ و ئێوەش هەر خەریکی ریحلەتەلشیتائو وەصصەیفن.
* بۆ میلەت نازانێ ئەم هەموو تەلار و سیتی و مۆڵ و شوقە وڤێللایانەتان هەمووی بۆ سپیکردنەوەی پارە رەش و پیسەکانتانە..
*قابیلە نازانین تیجارەتی دووکەڵ و دەرمان و عەرەق هەر لەخۆتان جوانە..
*سەیارەی جامڕەش هەر لەروو رەشی خۆتان دێت و یاساییشە..ئەوە کامە مرورە بتوانێ بڵێ بۆ جامتان رەشە و خێران و موخالیف ئەڕۆن؟
*ئەوە شەرم ناتگرێ سایدی چەپی جادەکان بووە بە گۆلە مەرەزە لە قورسایی باری تەنکەرە نەوتە بێخێرەکانتان...
*ئەوە بۆ خەجاڵەت نابن لەوەی خەڵک سی ساڵە لەخەمی هەڵلەرزینی سەرمای زستان لە هاوینەوە بیر لەوەرگرتنی بەرمیلە نەوت بکەنەوە..
*باشە ئێمە لەشەڕی ڤێتنام گەڕاوینەتەوە ئەو هەموو کەمئەندامەمان هەیە؟
*ئەوە ئێمە لە سجنی ستالین و ئۆشویتزی نازیەکانا بووین وا ئەو هەموو زیندانیە سیاسیەمان هەیە.؟
*خۆشتان شانازیی ئەکەن کە ئەڵێن بەچەند سەد پێشمەرگەیەک خەباتمان کردووە وا ئێستا هەزاران پێشمەرگەی کۆنتان هەیە..
* باشە سی ساڵە توانیوتانە چارەسەر بۆ بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی پەیا بکەن وا بەگازی فرمێسک ڕێژ و بیکەیسی وەڵامی خۆپیشاندەرانی برسی ئەدەنەوە.؟
*شەرمگرتمی تویتێکی عێراقیەکم خوێندەوە لەسەر کوردستان ، کە نووسیویەتی فەرقی نێوان عەرەبی و عەجەمی نییە بە گازی فرمێسک رێژ نەبێ.
*خۆتان کەرکوکتان تەسلیم کرد و لە تیڤیەکانیشتانا ئەنووسن تەعریب بەردەوامە و عەرەبی هاوردە زەوی جوتیارە کوردەکان داگیردەکەن..
*لەبری هەواڵمان لە ئەنجومەنی ئاساییش و یوئێنەوە بۆ بێت کەی سەربەخۆ دەبین و ئەبینە ئەندام تیایاندا ، بەپەلە و نها و گەرماو گەرم و هەرئێستا و راستەوخۆ ...بۆ چی بووە ؟..چۆن برا لەوانەیە مووچە بدرێت..
...
*ئێوەی عەلمانی دەستان بۆ مزگەوتەکانیش بردووە و داوای ئەوە ئەکەن خەتیبەکان یەک وتار بخوێننەوە و وەکو بەنی ئومەییە دۆعا بۆ یەزید بکەن و نەفرەت لە عەلی..
......
بنیشن وەخەیر...هەتا میلەت وا غافڵ بێت ئێوەش غافڵگیریان کەن...
طـــه سۆڵەیـــی
ئەو رۆژانەی خەڵک لەبرسا لە کۆرۆنا نەئەترسا
نوێترین نوسینەکانی شێخ تەها سۆڵەیی