زۆرمان ھاوارکرد ، بەڵام بەداخەوە گوێتان لێ نەگرتین .

وتار/ 10/12/2020 397 جار بینراوە

د.کەریم شەریف قەرەچتانی

زۆرمان ھاوارکرد ، بەڵام بەداخەوە گوێتان لێ نەگرتین .

✧د.کەریم شەریف قەرەچتانی
١-وتمان لە خێزانە گەورەکەمان ، دەسەڵات و حکومەت باوکە.
٢-کاتێک باوک دکتاتۆر دەبێت و مافی منداڵەکانی پێشێل دەکات، منداڵەکانیشی شەڕانگێز دەبن.
٣-کاتێک باوک جیاوازی لە نێوان منداڵەکانی دەکات،بێگومان منداڵەکانی توشی گرێی دەروونی قابیل دەبن و دەکەونە کوشت و ئەتککردنی یەکتری.
٤-کاتێک باوک درۆ لەگەڵ منداڵەکانی دەکات ، نابێت چاوەڕوانی راستگۆیی لە منداڵەکانی بکات.
٥-کاتێک باوک قومارچی دەبێت، نابێت چاوەڕوانی ئەوە بکات کە دەغیلەی ناوماڵ پارەی تێدا بێت.
٦-کاتێک باوک ھەرخەریکی تێرکردنی حەزوو ئارەزووەکانی خۆی دەبێت، دەبێت پێشبینی ناپاکی ھاوسەرگیریش بکات.
٧-کاتێک باوک منداڵەکانی بەرەڵا دەکات، دەبێت پێشبینی ئەوە بکات ھاوڕێی خراپ و دۆست و دراوسێکانی منداڵەکانی لە خشتە بەرن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاری بھێنن.
٨-کاتێک باوک وەعدو پەیمانەکانی جیبەجێ ناکات و رۆژانەی منداڵەکانی نادات ، دەبێت پێشبینی یاخی بوونی منداڵەکانی بکات.
٩-کاتێک باوک عنادو کەللە رەق دەبێت، منداڵەکانی لە ئەو عنادو کەللەرەقتر دەبن.
ئێستاش ئەو باوکە دەتوانێت پێداچوونەوە بە خۆیدا بکات و رۆڵی راستەقینەی باوک نەک زڕ باوک بگێڕێ، پێویستە ھەموو ئەندامانی خێزانە گەورەکە ئەو راستیە بزانن ئەوەی ئێستا لە خێزانە گەورەکە دەگوزەرێ، تەنھا لۆلۆیەو ھیچ نیە لە چاو رۆڕۆ ترسناکەکە کە تەڕو وشک پێکەوە دەسوتێنێ، لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە پێش رۆڕۆ ترسناکەکە باوک بە ھۆش خۆی بێتەوە، بۆ ئەوەی خێزانە گەورەکە لە ئەمە زیاتر توشی لێکترازان نەبێت و نەگاتە تەڵاق و لێکجیابوونەوە.

نوێترین نوسینەکانی د.کەریم شەریف قەرەچتانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌