خۆپیشاندان و خۆپیشانده‌ر
وتار/
10/12/2020
679 جار بینراوە
قوته‌یبه فازڵ
خۆپیشاندان و خۆپیشانده‌ر
قوته‌یبه فازڵ
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی
كوردستان له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كان بووه‌ته باسێكی گه‌رمی زۆر له ڕاگه‌یاندنه‌كانی
ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، توڕه‌یی ئه‌مجاره‌ی جه‌ماوه‌ر تایبه‌ت نیه به چین و
توێژ یاخود ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو هه‌مووان له نادادی تووڕه و بێزارن.
به داخه‌وه چه‌ندین ساڵه گرفته‌كان كه‌ڵه‌كه ده‌بن و بێ چاره‌سه‌ر جێ
ده‌هێڵدرێن، گه‌نج و لاوانی وڵات بێ ئیش و سه‌رگه‌ردان ده‌كرێن، كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ران
بێ مووچه ده‌كرێن له توانای خه‌ڵكیدا نه‌ماوه چیتر به‌رگه گرتنی ئه‌و باره
ناهه‌مواره، هه‌رچی دروشمی بریقه‌دار و قسه‌ی جوانی سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و مینبه‌ری
وتاره‌كانه پاروه نانێك ناهێنێت بۆ تێر كردنی برسیه‌ك، قڕانێك ناكات بۆ به‌رۆكی
گیرفان خاڵیه‌ك.
خه‌ڵكی هه‌مووان نیشتمانیان خۆشده‌وێت، هه‌مووان ده‌بنه قوربانی بۆ یه‌ك
بست خاكی ئه‌م نیشتمانه، به‌ڵام هه‌موان داوای دادگه‌ری و یه‌كسانی ده‌كه‌ن، هه‌موان
داوای هه‌لی كار و ده‌رباز بوون له بێ كاری ده‌كه‌ن.
هیچ كام له خۆپیشانده‌ران تابووری پێنجه‌م و ده‌ستی ده‌ره‌كی نین هه‌ر ئه‌و
لاوانه‌ن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ دژی داعش و دوژمنانی ئه‌م خاكه سنگیان
كرد بووه قه‌ڵغان و ڕۆحیان به دیاری ده‌به‌خشیه ئه‌م نیشتمانه، ئه‌و تووڕه‌ییه‌ی
ئه‌مڕۆ تیشكی ڕۆشناییه‌كه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ بۆ نیشتمان هه‌وڵێكه بۆ ده‌رباز
بوون له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی هه‌رێم.
گه‌ر بمانه‌وێت یان نا له نێو تووڕه‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌ر فراواندا ده‌شێت
كه‌سانێكی تێكده‌ر و گێره‌شێوێن تێكه‌ڵ ببن كه هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش خۆی جێی
گوومانه كه كه‌سانێك تێكه‌ڵ به جه‌ماوه‌ر كرابن بۆ ناشیرین كردنی ئه‌و داوا ڕه‌وایانه‌ی
جه‌ماوه‌ر .
جێی خۆیه‌تی سه‌ركردایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌رێمی كوردستان له بری جوڵاندنی
هێز و ته‌قه له خۆپیشانده‌ران و ڕژاندنی خوێنی به ناهه‌قی لاوانی خێر له خۆ نه‌دیووی
كوردستان زۆر به په‌له هه‌نگاوی كرداری بنێن بۆ ده‌رباز بوون له‌و دۆخه، پێویسته
قوربانی به به‌شێك له به‌رژه‌وه‌ندیه تاكه كه‌سیه‌كانیان بده‌ن له پێناوی ئه‌وه‌ی
دۆخه‌كه به ئاقارێكی خراپتردا نه‌ڕوات، دوژمنانی كورد ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێمیان بۆ
خۆیان قۆستوه‌ته‌وه و به كه‌یفی خۆیان شه‌ن و كه‌وی ده‌كه‌ن.
ده‌ستی ته‌ماعكاری دوژمنان له هه‌لێكی وا ده‌گه‌ڕێت بۆ داگیر كاری و زه‌وت
كردنی خاكی كورد، له‌م سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانانه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق لیوایه‌كی
سوپایان به‌ره‌و ناوچه‌كانی په‌ڵكانه و گونده كورد نشینه‌كانی كه‌ركوك هێناوه و
داوای چۆڵكردنی ماڵ و زه‌وی له جوتیاره كورده‌كان ده‌كه‌ن، دوژمن بۆ فرسه‌تێك ده‌گه‌ڕێت
و كوردیش خه‌وتووه، ئه‌گه‌ر زۆر به جددی چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه نه‌كرێت له ده‌ست
ده‌رده‌چێت و ته‌نها سودمه‌ندیش دوژمنانی ئه‌م خاك و نیشتمانه ده‌بێت.
پشتگوێخستنی ئه‌و داواكاریانه‌ی جه‌ماوه‌ر چاره‌نووسێكی نه‌خوازراو ڕوو به
ڕووی هه‌موان ده‌كاته‌وه نوشستێكی پشت شكێن به دوای خۆیدا ده‌هێنێت، كات دره‌نگه
ئه‌م دۆخه چاره‌سه‌ری خێرای ده‌وێت.
نوێترین نوسینەکانی قوته‌یبه فازڵ
-
قوته‌یبه فازڵ
21/08/2021
-
قوته‌یبه فازڵ
29/07/2021
-
قوته‌یبه فازڵ
18/01/2021
-
قوته‌یبه فازڵ
10/12/2020
-
قوته‌یبه فازڵ
13/11/2020
-
قوته‌یبه فازڵ
23/10/2020