شەقی یەکێتی ئازاری کەمترە؟

وتار/ 22/11/2020 539 جار بینراوە

عەزیز ڕەئووف

شەقی یەکێتی ئازاری کەمترە؟

 
عەزیز ڕەئووف
لێدان لە بەرپرسی چێشتخانەیەک لەلایەن کۆمەڵە کەسێکەوە کە جلی سەربازیان لەبەردایە، یەکێکە لەو فەزاحەتانەی لە سلێمانی کە لە ئەستۆی یەکێتیدایە و یەکێتی لێی بەرپرسە.
جیاوازی نێوان شەقی یەکێتی و پارتی ئەوەیە کە پارتی بە نوێژی نیوەڕۆ شەقت لێدەدا و نایشارێتەوە، بەڵام شەقی یەکێتی قسەی خۆشی لەگەڵدایە و لەکاتی تێهەڵدانەکەدا باسی سۆسیال دیموکرات و ڕێبازەکەی مام و هەلی کار و ئارامیت بۆ دەکا. شەقی پارتی بۆنی بنەماڵە و شەقی یەکێتی دوای کۆنگرەش هەر بۆنی بنەماڵەی لێدێ. شەقی یەکێتی و پارتی شەقی دوو هێزن کە شینبوونەوەی شوێنی شەقەکان وەک یەک و ئازاریان وەک یەکە و جیاوازییان نیە. لە ڕۆژی شەهیدانی یەکێتیدا، شەقوەشێنەکان خاڵە شەهابیان شەرمەزارکرد.
چەند بەئازارە شەقی ئارامی، چەند بەئازارە شەقی هەلی کار.

نوێترین نوسینەکانی عەزیز ڕەئووف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌