بریارەکەی عێراق لە بەرژەوەندی کوردە
وتار/
13/11/2020
470 جار بینراوە
پشدهر بابهكر
بریارەکەی عێراق لە بەرژەوەندی کوردە
پشدهر بابهكر
بەپێی بریارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت حکومەتی هەرێم
لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە نەوتەکەی بفرۆشێت۰ ئەمە کوێی خراپە؟ کۆمپانیای سۆمۆ بە شەفافانە نەوتی عێراق دەفرۆشێت و رۆژانە
و مانگانە و ساڵانە راپۆرتی بری هەناردە و داهات ئاشکرا دەکات٫ ئەمە باشترە یان ئەوەی یەکێتی و پارتی زیاتر لە 10 ساڵە نەوتی هەرێم بۆ خۆیان
دەبەن و داهاتەکەی تەنانەت بۆ پەرلەمان و دامەزراوە چاودێریەکانیش ئاشکرا ناکەن و
موچەی خەڵکیش نادەن٫
دوای شکستی دامەزراوە چاودێریەکانی هەرێم لە شەفاف کردنی
کەرتی نەوت باشترین چارەسەر رادەستکردنی نەوتی هەرێمە بە حکومەتی عێراق بەمەرجێک
شایستە دارایەکانی هەرێم بدات۰
بۆ ئەوەی کۆتایی بهێندرێت بە مافیای نەوت و باڵادەستی
پارتی بەسەر ئەو کەرتەوە۰
پارتی لەرێگەی داهاتی نەوتی هەرێم دەستوەردان لە پارچەکانی
تر دەکات و حزبی کارتۆنی دادەمەزرێنێت و حزبی سیاسی دەکرێت و دەیکاتە پاشکۆی خۆی۰
بۆیە بریارەکەی پەرلەمان لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و
دژی بەرژەوەندی دەسەڵاتدارانی هەرێمە۰
سەبارەت بە دەروازەسنوریەکانیش ئەرێ ئەو دەروازانە لە ژێر
دەستی یەکێتی و پارتیدا بن و قاچاخچیەتی تێدا بکەن و داهاتەکەی بۆ حزب و شەخس و بنەماڵە
بێت باشترە یان بخرێتە دەست دەستەی دەروازەسنوریەکانی عێراق؟ بەمەرجێک 50% ی بۆ
پارێزگاکانی هەرێم بێت۰
کاتی ئەوەیە چیتر خەڵک دوای فر و فیشاڵەکانی پارتی نەکەوێت
بە تایبەت ئەوانەی خۆیان بە پارتی نەفرۆشتووە.
نوێترین نوسینەکانی پشدهر بابهكر