موسڵمانیت یان نمایشکارێکی موسڵمانییت؟

وتار/ 11/11/2020 283 جار بینراوە

بیلال محەمەد

موسڵمانیت یان نمایشکارێکی موسڵمانییت؟

 بیلال محەمەد
    ئەگەر لەگەڵ ئایینی ئیسلام بیت ئەبێ ڕێباز و هەنگاو ئامۆژگاریە جوانەکانی جێبەجێ بکەیت، ئیسلام ئەڵێ وەرە بۆ مزگەوت و عیبادەتی خۆت بکە بەڵام ناڵێ کە ڕۆیشتیتە دەرەوە لە مزگەوت جوێن بدە، بەتۆ ناڵێ کە ڕۆشتیتە دەرەوە لە مزگەوت لەگەڵ ماڵ و مناڵت خراپ بە،پێشت ناڵێ فێڵ لە کڕین و فرۆشتنەکانتا بکە، پێت ناڵێ دوو ڕووبە لەگەڵ خەڵک، پێت ناڵێ ناخۆشی بخە نێوان دوو برا و کەسی یەکترەوە، پێت ناڵی بە خراپ سەیری چواردەورت بکە، پێت ناڵێ باسی خەڵک بکەیت و بوختانی پێبکەیت کە خۆی ئاگای لێنەبێ.

    ئاینی ئیسلام ئەڵێ هەوڵبدە خودی خۆت و ڕەفتار و کردار و گوفتارت چاک بکە لە پاش ئەوەش هەوڵی باشکردنی دەوروبەری خۆتبدە.

    ئەگەر تۆ لەسەر ڕێبازی ئیسلام و موحەمەدیت (د.خ)، نابێ خۆت بە شتی ڕۆتینی و ئەو کارانەی زیانی لەسەر خۆت و کۆمەڵگەکەت هەیە خەریک بکەیت، نابێ کەسانێک گەورە بکەیت لەناو کۆمەڵگا، کە دوورن لە هەموو ئاکارێکی ئەخلاقی و ئنسانی، تۆ وا ئەزانی ئەگەر جوێن و قسەی ناشرینیان پێبکەیت باش ئەکەیت؟ وا ئەزانی ئەکەر دوو پۆستی گاڵتە ئامێزیان لەسەر بکەیت باش ئەکەیت و لاوازیان ئەکەیت؟
     ئەگەر تا ئێستا وات زانیوە، لێرەوە بزانە تۆ گەورە و بەناوبانگیان ئەکەیت و تۆ بەشێکیت لەو تێکدانەی کۆمەڵگا کە دواجار کەسانێکی تر خەتابار ئەکەیت و خۆت بێبەری ئەکەیت لەو تێکدانە.

     گەر خۆت بە موسڵمان ئەزانیت ئەوەش بزانە بە چوار ڕکات نوێژ هەموو شتێک لەسەر تۆ لا نەچووە، موسڵمان بوون یانی ڕێز، خۆشەویستی،ئاشتی، نەرمونیانی، بەخشندەی، نیازپاکی،دەستپاکی، دڵپاکی،دادپەروەری، ڕووخۆشی و ڕۆشنبیری و ئازادی .

    ئێستا بیربکەرەوە تۆ موسڵمانیت یان نمایشکارێکی موسڵمانییت؟!

نوێترین نوسینەکانی بیلال محەمەد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌