ماکڕۆن و ئیسلام

وتار/ 01/11/2020 447 جار بینراوە

د.ئیسماعیل ره‌سول بۆسكێنی

ماکڕۆن و ئیسلام

د.ئیسماعیل ره‌سول بۆسكێنی
ئەوەی کە دەگوزەرێت شتێک و ڕووداوێکی نوێ نی یە، پشتگیری ماکڕۆن لە سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری ئیسلام ـ سەلامی خوای لەسەرـ تەنها زەللەی زمان و کاردانەوەیەکی کاتی نی یە، بەڵکو درێژکراوەی جەنگی خاچپەرستانی سەدەی یازدەو داگیرکاریەکانی فەرەنسای سەردەمی ناپلیۆن و جەنەڕاڵ دیغۆڵ و ـ کاتێک لە جەنگی جیهانی یەکەم دا کە چووە دیمەشق چوو بۆ سەر قەبری سەڵاحەددینی ئەیوبی و پێی لە قەبرەکەی داو گووتی:( ها سەڵاحەددین وا گەڕاینەوە) ـ کوشتنی یەک ملیۆن جەزائری و وێرانکردنی بەشێکی ئەفریقا. وە ئەو هەڵوێستەی ئێستای فەڕەنساش تەواو کەری هەمان سیاسەت و بیروباوەڕە.
هۆکاری سەرەکی ئەو هەڵوێستەی ئێستاش زیادبوونی ڕێژەی موسڵمانانە لە ئەوروپا بە گشتی و لە فەڕەنسا بەتایبەتی کە ساڵانە نزیکەی ٤ هەزار نەسڕانی مسوڵمان دەبن. وە ئەوەی کە ساڵی ۲۰۰٦ لە دانیمارکیش کرا لە سوکایەتی هەر هەمان هۆکاربوو کە (٤ـ٦) هەزار کەس لە ماوەی (۱ـ۲) ساڵ مسوڵمان ببوون.
فەڕەنسا پێدەچێت لەوە بترسێت کە لە داهاتوویەکی دووردا مسوڵمانان ببنە زۆرینە، بەوەش جڵەوی دەسەڵات لە دەستیان دەربهێنن و ئەو سیستەمە عەلمانی یە بکەوێتە مەترسی یەوە، ئەگەرنا هیچ پەیوەندی بە ئیسلامی ڕادیکاڵ و توندڕەوو میانڕەوو ...هتد نی یە، بەڵکو ئەوان زۆر بوونی ڕێژەی مسوڵمانانیان پێ قبوڵ و هەزم ناکرێت.
ئەوان دەیانەوێت لە وڵاتی مسوڵمانان ئیسلام نەهێڵن، چۆن لە وڵاتی خۆیان ئەوە قبوڵ دەکەن؟
با بزانین ئەوەی ماکڕۆن گوتی کە بەردەوام دەبن لە بێڕێزیانە چەند لەگەڵ جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتی فەڕەنسی کە بەرهەمی شۆڕشی فەڕەنسی ساڵی ۱۷٨۹ بوو دەگونجێت.
هاتووە لە مادە 11:( حرية تداول الأفكار والآراء مكفولة وهي من أهم حقوق الإنسان، فكل مواطن له حق الكلام والكتابة وله أن ينشر ما يريد بحرية لكنه سيكون مسئولاً إذا أساء استخدام هذه الحرية مسئولية سيحددها القانون). کەواتە ئەو ئازادی ڕادەربڕینەی کە ماکڕۆن و فەڕەنسیەکان و هاو ئاوازەکانیان باسی دەکەن بەزاندنی سنووری ئەو ئازادی یەیە کە لە جاڕنامەکەدا هاتووە. جگە لەوەش هەر دوو دەستوری جمهوری فەڕەنسی ساڵانی ۱۹٤٦ و ۱۹٥٨ جەخت لە ناوەڕۆکی ئەو جاڕنامەیە دەکەنەوە. کەواتە قسەکانی ماکڕۆن پێچوانەی بنەماکانی شۆڕشی فەڕەنس و دەستورەکانی فەڕەنسایە بە دەستووری ئێستاشەوە کە لە ساڵی ۱۹٥٨ دەرچووە. جگە لەوەی ڕق لێبوونەوەو دەمارگیری دروست دەکات کە ئەوەش پێچەوانەی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانی ساڵی ۱۹٤٥و جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤی ساڵی ۱۹٤٨ و عەهدە دەولیەکانی ۱۹٦۹یە.
لە لایەکی دیکە پێچەوانەی بنەما ڕەوشتیکانە کە تۆ سوکایەتی بە کەسایەتیەک بکەی کە شانازی مرۆڤایەتی و ڕزگارکاریەتی و بگرە زۆرێک لە ڕۆژهەڵات ناسە بە ئینسافەکان و بیرمەندە ئەوروپیەکان ئاماژە بەو ڕاستیە دەکەن و نایشارنەوە. وە پێچەوانەی بنەماکانی پەیوەنی یە نێودەوڵەتیەکانە کە دەبێت لەسەر بنچینەی ئاشتی و پێکەوە ژیان مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەن، لە کاتێکدا ئەو بابەتە پێچەوانەی ئامانجی ئەو پەیوەندی یەو یاسای نێودەوڵەتی یە.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە پەرلەمانی کوردستان بە دوو گرووپی جیاواز دوو هەڵوێستی جیاوازیان نواند، یەکەم بۆ ئیدانە کردن و دووەم بۆ پشتگیری فەڕەنسا. لای هاوڵاتیان زۆر سەیرە، بەڵام ئاسایی یە، بەوەی کە هەر گرووپە و تەعبیر لە ناخی خۆی دەکات، لە کاتێک دا ئەوەی کە پێیوایە تەعبیر لە زۆرینە دەکات ـ کاتێک کە لە سەدا ۹٥ ی میللەت مسوڵمانەـ پشتگیری دەوڵەتی فەڕەنسا دەکات.
لە کۆتاییدا پێموایە هەمووی بە باش دەشکێتەوە هەم بۆ دین هەم بۆ مسوڵمانان، وە دەمێکیش بوو پێویست بوو کۆمەڵێک ناسنامەی نادیار ئاشکرابن، لە کاتێک دا لە ڕابردوودا هەر خەریکی چەواشەکاری ئایینی و گەوجاندنی سیاسیبوون.
اللهم صل على محمد وعلى آله وصحبه وسلم تسليما كثيرا...
والسلام عليكم

نوێترین نوسینەکانی د.ئیسماعیل ره‌سول بۆسكێنی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌