مرۆڤایەتی و ڕێگای ڕاست و چەوت

وتار/ 29/10/2020 789 جار بینراوە

نەوزاد سەعید

مرۆڤایەتی و ڕێگای ڕاست و چەوت

نەوزاد سە عید کوردی
لەوساتەوە کە خوای گەورە مرۆڤی خوڵقاندوپاشان بە هۆی  هه ڵەی ئادەم علیەسلام  وحەوای  دایکی مرۆڤایەتی  لە بەهه شت وەدەرنرا وجێگیر بوونیان لەزەویدا و دەژایەتی شیطان  بۆ ئادەم ونەوەکانی هه تا کۆتایی  ژیانی  ئەم  سەر زەوییە ڕاگەیەندرا.
بەڵی هه رلەسەرەتای  دروست  بونی  مرۆڤایەتیەوە دوو ڕێگاو ئاڕاستەی جیاواز و دژبەیەک  ڕاگەیاندرا .
ڕێگاو ئاڕاستە ی یەکەم ودروست کە لەبەرنامە و ڕێگای خوای  گەورەدا خۆی دەبینێتەوە ،  کە وەک بەرنامە ودین  ناردوونی بۆ قۆناغە جیاوازەکانی مرۆڤایه تی  بە پێی  هه ل ومەرج و ئاستی  تــێگەیشتی و پەرەسەندنی مـــــــــــرۆڤ لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە علیەسلام  لە لوتکەدایە بۆ ئاوەدان کردنەوەوبەختەوەرکردنی  مرۆڤایەتی  بە بێ جیاوازی  . ڕێبەرایەتیـــــــــــــــکردنی ئەم ڕێگا جوان و مرۆڤدۆستیە پێغەمبەران  علیەسلام و  شوێن کەوتوانی سەر ڕاستن
ڕێگاوئاڕاستەی دووەم   لەدینی پوچەڵی  شیطان  خۆی دەبینێتەوە..  ئەم ڕێگایە زاڵم وطاغوتان وخراپەکاران  ڕابەرایەتی  دەکەن  لەناو مرۆڤایەتیدا ئامانجیان فەسادو خــــــــراپەکاریە لە زەویــــــــدا بە شـــــــێوازێکی  گشتی
لەم دوو ڕێگاو ئاڕاستەیە ڕێگەی  سێ  هه ممان نیە
جا موسڵمان و شوێن کەوتوانی پێغەمبەران بە هه مو کەموکوڕیەکانیانەوە لە هه موو سەردەم و قۆناغە کانی ژیانی  مرۆڤایەتدا لە هەموو ڕووەکانی مرۆڤبونەوە پێ شەنگ  بوو ن لە چاکە کاری  و ئاوەدان کردنەوە ی زەویدا هە تا ئەم  ساتەی  مرۆڤایەتی  تێدا دەژی ....لەبەرامبەردا شوێن کەوتوانی   زاڵمان وخراپەکارنمان هه یە کە بەردەوام کار بۆ تێکدانی زەوی دەکەن لە هە موو ڕوەکانی  ژییانەوە بۆ فریودانی  مرۆڤ ...
ئەوەی  کەماوە ئێمە  قسەی جدی لەسەربکەین ئەوەیە لە م ژیانی دنیایەدا  ئازادی تەواو فەراهه م  هاتوە  بۆ مرۆڤایەتی  کەچی  ڕێگاو ئاڕاستەیەک  بۆ خۆی  دیاری دەکات .
شـــــــــوێن کــــــــەوتوانی بەرنامەی خوای  گەورەو پێغەمبەران  پاداشتیان  بە هه شت دەبێت بەهە میشەیی  ئەو موسڵمانانەی  کە تاوان و خراپەیان کردوە  دوای وەرگرتنی سزای  تاوانەکانیان دەچنە بە هه شتەوە .
شوێن کەوتوانی  بەرنامەی  شیطان وزاڵمان وفیرعەون ابوجەهلەکان  بۆهه میشە جهنم جێگایان دەبێت ئەوانەی لەم نێوەندەدا  بەدوو ڕووی  کاردەکەن  بەسیما خۆیان بە موسڵمان  نیشان  دەدە ن  بەڵام  ناخەوە بێباوەڕن سزایان لەکافری  ئاسایی قورسترو بەئازارترە ئەوانەیشی  کافری  سالمن شەڕخوازنین سزایان  سوکترە لەچاو ئەوانەی  دژایەتی خوا و پێغەمبەران و موسڵمانان  دەکەین .
دواجارئەوە لای  هه مووان  ڕوونە  ژیانی  دنیا کۆتایی پێ دێت  شــــــکۆمەندی بۆ ئەوانەی ڕێگای  خواو پێغەمبەرانیان هه ڵبژارد.
دەبێت  ئێمە ی  موسڵمانان ئەوبزانین  شوێن  کەوتوانی ڕێگای  خوا وپێغەمبەران  کەمن  دەبێت شانازی بە چۆنێتی پابەندبونت  بە ئیسلامەکەتەوە بکەیت ،نەک چەندێتی  .

نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌