مامەڵەی نا عەقڵانی و نا ئەخلاقی فەڕەنسا بەرامبەر پرسی کاریکاتێرەکان و سوکایەتی بە پێغەمبەر(د.خ)

وتار/ 24/10/2020 413 جار بینراوە

م.یاسین وەرتی

مامەڵەی نا عەقڵانی و نا ئەخلاقی فەڕەنسا بەرامبەر پرسی کاریکاتێرەکان و سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لێ بێت) ...

م.یاسین وەرتی
هەڵوێستی حکومەتی فەڕەنسا لەسەر کاریکاتێرکان و سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لێ بێت) کە ڕایان گەیاند بەردەوام بن لەسەری، مامەڵەیەکی هەم ناعەقڵانی و هەم نا ئەخلاقیه.

ناعەقڵانیە لەبەر ئەوەی ملیۆنەها مرۆڤی ئەم سەرزەویە دەکاتە دوژمنی خۆی، لەکاتێکدا دەکرا بەتوندی بەرپەرچی کردە توندوتیژیەکان بدەنەوە بێ ئەوەی لێدوانی لەوجۆرە بدەن کە هاندەری سوکایەتی زیاتر بێت و کۆی موسڵمانان تووڕە بکات.

نا ئەخلاقیشە چونکە ئەوان بەو سوکایەتیانە بەرامبەر پێغەمبەری ئیسلام هەستی زیاتر لە ملیارێک موسڵمانی جیهان و نزیکەی شەش ملیۆن موسڵمانی نیشتەجێی فەڕەنسا بریندار دەکەن، لە کاتێکدا خۆیان ڕازی نین هیچ کەس و دەزگایەک دەست بۆ باوەڕو بنەما عەلمانیەکان بەرێت یان گێڕانەوەی ڕووداوەکان وەک ئەوەی ئەوان دەیانەوێ ڕەت بکاتەوە، بە ڕشتنی خوێنی فەڕەنسیەک شێتگیر دەبن بەڵام خۆیان خوێنی سەدان و هەزاران موسڵمان دەڕێژن و باکیان نیە.

بەداخەوە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەگشتی لەمامەڵەیان لەگەڵ ئیسلام و جیهانی ئیسلامیدا دووفاقی و دووڕووییەکی زۆریان پێوە دیارە، بەڵام چونکە خاوەن هێزو باڵادەستن و بۆیان دەچێتە سەر، تەنانەت زۆرێک لە موسڵمانانیش پاساویان بۆ دەهێننەوە.

نوێترین نوسینەکانی م.یاسین وەرتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌