پەرلەمان یاخود پرسەخانە
وتار/
02/10/2020
620 جار بینراوە
ئاکام مهحمود
پەرلەمان یاخود پرسەخانە
ئاکام محمود
سەرۆکایەتی پەرلەمان لەسەرەتای دەست بەکار بونی ئەم خولەوە
58 پرسەنامە ئاراستەی کەسایەتیەکان کردوە
پەرلەمان شوێنی پەسەند کردنی پڕۆژە یاساو چاودێری کردنی حکومەتە لە هەموو وڵاتانی
جیهان ،بە پێچەوانەوە لە هەرێمی کوردستان پەرلەمان بۆتە بینایەکی پۆخڵەوات و
چەند سەر مەڕێک ئاسا! دەست بەرز دەکەنەوەیان
بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی حیزبەکەیانە،وەک چۆن مەرو ماڵات شوانیان هەیە.
بە
بڕیاری شوانەکەیان نەبێت ناتوان ئیمزایەک
لەسەر پڕۆژە یاسایەک بکەن ،وەک چۆن لە لێدوانێکیدا ئەندام پەرلەمانێک وتی سوێندم خواردوە چیتر ئیمزا لەسەر هیچ پڕۆژە
یاسایەک نەکەم ،چونکە بڕیارداەوە لەلایەن حیزبەکەمەوە .
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای دەست بەکار بونیەوە
تا ئەمساتە بێجگە لە پڕۆژە یاسایی چاکسازی ، ئەویش چەندین تێبینی لەسەرە ، هیچ پڕۆژە یاسایەکی
گرنگی پەسەند نەکردوە ،بەڵام لەکاتێکدا 58پرسەنامەی بڵاو کردۆتەوە ئاراستەێ لایەنی حیزبی و کەسایەتیەکان کراوە.
سەردانێکی پەیجی
رەسمی پەرلەمانی کوردستان بکە هەست دەکەیت
لە ناو خێمەی پیاوان و ژنانی یەکسەر فاتیحا
دێتە سەر زمانت ،بەجۆرێک سکرتێر و جێگری سەروک
سەرۆکی پەرلەمان هەر یەکەو پێشوازی جیا پرسەنامە دەنێرن هەر یەکەو بۆ لایەنی حیزبی
خۆی تێبینی بکەیت وەک منافەسەیەک دێتە بەرچاوت بزانن کام سەرۆکەیان زوتر و زیاتر پرسەنامە
ئاراستە دەکەن .
پێویستە ئەم دیاردەیە لە ناو سەرۆکایەتی پەرلەماندا نەمێنت
،دیاردەیەکە لە هیچ وڵاتانی دنیا بونی نیە بێجگە لەم هەرێمە سەر لێشیواوە
لەوێنەکان بڕوانە هەر سەرۆکەو بەشێوازێک پرسەنامەی ناردوە
بۆ یەک کەسایەتی سێ پرسەنامە نێردراوە
ئەگەر کەسایەتیەک پارتی بێت بەس هێمن هەورامی پرسەی
ناردوە
ئەگەر یەکێتی
بێت بەس سەرۆکی پەرلەمان پرسەنامەی ناردوە
تورکمان
بێت مونا قوەچی پرسەنامەی ناردوە
نوێترین نوسینەکانی ئاکام مهحمود
-
ئاکام مهحمود
03/03/2021
-
ئاکام مهحمود
02/10/2020
-
ئاکام مهحمود
14/07/2020
-
ئاکام مهحمود
11/05/2020
-
ئاکام مهحمود
08/05/2020
-
ئاکام مهحمود
07/05/2020