چیڕۆکی گەڕانەوەی جولەکەکانی دۆڵی ڕوست بۆ ئیسڕائیل

وتار/ 02/09/2020 902 جار بینراوە

کرێکار ڕوستایی

چیڕۆکی گەڕانەوەی جولەکەکانی دۆڵی ڕوست بۆ ئیسڕائیل

دیمانەساز / کرێکار ڕوستایی
مام حاجی احمد ڕوستایی لەساڵی 1930 لەگوندی ڕوست لەدایکبووە،لەسەردەمی مەلیک فەیسەڵدا دوو ساڵ لەسەر یەک عەسکەری کردووە،کەسێکی کۆمەڵاتیەتی و قسەخۆشە،مام حاجی احمد کەشکۆڵەیەکی پڕ لەزانیاریە هەر کەسێ بیدوێنێ شارەزایەکی تەواوی جوگرافی و مێژوویی هەیە لەسەر دۆڵی ڕوست.

دەپرسین : کەی جولەکەکانی دۆڵی ڕوست گەڕانەوە بۆ ئیسڕائیل ؟


مام حاجی احمد ڕوستایی دەڵێ :گەڕانەوەی جولەکانی دۆڵی ڕوست دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1948)ئاماژە بەوە دەکات و دەڵێ لەساڵی پێش 1948 دا جولەکەکانی دۆڵی ڕوست سالانە پارەیان کۆدەکردەوە دواتر هەموو پارەی کۆکراوەیان دەدا بە حاخامێکی خۆیان کەناوی(مالم دانێل)بوو،ئەو مالمە سەرجەم پارەی کۆکراوەی دەبردەوە بۆ فەلەستین بۆ دروستکردنی دەوڵەتی ئیسڕائیل.

مام حاجی احمد ڕوستایی لەدرێژەی قسەکانی دا باس لەوەش دەکات دەڵێ : لەساڵی 1948 کاتێ ڕۆیشتن،کۆچیان کرد لەدۆڵی ڕوست هەموو موڵک و ماڵی خۆیان هەرچی کەل و پەلی پێداویستی خۆیان بوو بەسواری(کەرو هێسترو ماین)گواستیانەوە بۆ سۆران لەسۆرانیشەوە بۆ هەولێر لەوێشەوە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێر گەڕانەوە بۆ فەلەستین،دواتر دەوڵەتی ئیسرائیل دروست بوو.

بەپێی بەڵگە مێژوویەکان جولەکەکان  هەموویان لەساڵی 1948 گەڕانەوە بۆ ئیسڕائیل،تەنها جولەکەکانی ئێران نەبێ.


جولەکەکانی دۆڵی ڕوست مێژووی نیشتەجێبوونیان بەدروستی دیاری نەکراوە،ئەوەی باسی لێوەکراوە بۆ ئێمە لەسەر زمانی خەڵکی بەتەمەنی ئەم گوندە کەوا لەگەڵیان ژیاوون، نەقڵ کراوە و ئێمەش نوسیومانەتەوە بەدواداچوونمان،لێکۆڵینەوەمان کردووە بۆ ئەوەی بزانین لەچ ساڵێک نیشتەجێ بوونە لە دۆڵی ڕوست،بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی دروست لەبەر دەست نیە تاوەکو بزانرێ لەکەیەوە لەوێ نیشتەجێبوونە و ژیاون.


دەپرسین چەند ماڵە جولەکە لە دۆڵی ڕوست هەبوونە؟

مام حاجی احمد ڕوستایی : پیاوێکی بەتەمەنی گوندی ڕوستە،کاتی خۆی لەگەڵیان ژیاوە،دەڵێ 23 ماڵە جولەکەی لێ بووە،ناوی زۆربەشیانی بیرماوە ئەوە خۆی دەڵێ ئەو بنەماڵانەی لەوێدا ژیاوون ناویان دێن و دەڵێ :

1_ ماڵێ مورده‌خای كوڕه‌كانی ( ئاهودا _ خالیله‌ _ میڕۆكه‌_ خێزانه‌كه‌شه‌ ی ناوی بولبول)بوو.

2_ ماڵێ ئاقۆنی خێزانی ناوی نازێ بوو كوڕه‌كانی(حه‌نه‌نی _ شه‌به‌تا _گۆجه‌)

3_ ماڵێ شه‌مێری خێزانه‌كه‌ی ناوی شیرین بوو، كوره‌كانی ( بنیامین _ زه‌خۆ _ پنحاس _ جینجڕ)

4_ ماڵێ سۆنۆی خێزانه‌كه‌ی  ناوی ستیرۆك بوو، كوڕه‌كانی ( مالمه‌ كۆر _ موتخایی)

5_ ماڵێ داوده‌ كۆری خێزانه‌كه‌ی ناوی له‌ یل بوو هیچ كوڕی نه‌ بووینه‌.

6_ ماڵێ میكائیلۆك خێزانه‌كه‌ی ناوی ره‌فقه‌ بوو، هیچ كوڕ و كچی نه‌بووینه‌.

7_ ماڵێ مالم دانێلی ناسراوه‌ به‌ دانێله‌ زار گه‌وره‌، خێزانه‌كه‌ی ناوی مه‌ركانۆك بوو هیچ كوڕ و كچی نه‌بووینه‌.

8_ماڵێ جیڕشۆنی كوڕێكی هه بووه‌ به‌ناوی ئینل یۆكه‌، هیچ كچی نه‌بووینه‌.

9_ ماڵێ برایمۆكی ئیسقێلی، كوڕێکی هه بووه‌ به‌ناوی ئیسقیل و مالمه‌ كۆر برایمۆك.

10_ ماڵێ دانێله‌ شێتی دوو ژنی بووە، ستیرۆك و زیانه‌ كوڕێكی هه بووه‌ به‌ناوی ئاقۆن
.
11_ ماڵێ عه‌یمی پێی ئەلێن مالم عه‌یم كورێكی هه بوو به‌ناوی حنوكه‌ و ڕحیمۆك

12_ ماڵێ مالم زه‌فتی خێزانه‌كه‌ی ناوی خوچ بوو. چوار كوڕی هەبوون به‌ناوی لاسۆك و ئۆسێ و ڕحیمۆك و شه‌له‌مۆ.

13_ماڵه‌ مه‌سیحیه‌كی لێ بوو دكتۆر بوو له‌ گوندی به‌ ناوی زمیا خێزانه‌كه‌ی ناوی
سینه‌م بوو كوڕی ناوی ئه‌پیرم و بیجان و جۆرج. كچێكی
هەبوو به‌ ناوی شوشان،بەڵام له‌سه‌رده‌ستی كه‌سێكی دیندارو خواناس موسلمان بوو. ناویانا گونام.

لەساڵی 1948 ئەو (23) ماڵە جوله‌كه‌یە له‌ گوندی روست گه‌ڕانەوە بۆ فەڵەستین،چونکە لەو ساڵەدا بوو دەوڵەتی ئیسڕائیل ڕاگەیێندراو دامەزرا.

نوێترین نوسینەکانی کرێکار ڕوستایی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌