شوێنە گشتی و خزمەتگوزاریەکان هی خەڵکن
وتار/
25/08/2020
469 جار بینراوە
نەوزاد سەعید
شوێنە گشتی و خزمەتگوزاریەکان
هی خەڵکن
نەوزاد سە عید کوردی
زۆرداری پارتی ویەکێتی بگاتە لوتکەش نابێت دەست ببەین بۆشوێنە
خزمەتگوزاری و گشتیەکان چونکە هی خەڵکن
بەندە ، بیرلەوە ناکەمەوە وبە
خەیاڵیشمدانایە ت شوێنێکی خزمەتگوزار تێکبدەم
یان بسوتێنم . بەدیلی خەڵکی مافخوار وزوڵم
لێکراو فراوان کردنی خۆپیشاندان وبەردەوامی
چۆک دادە دات بە پارتی ویەکێتی ...
بە بۆچۆنی بەندە سێ ئاڕاستە هه یە لە پشت تێکدان و سوتاندنی شوێنە خزمەتگوزاریەکان .
ئاڕاسته ی یەکەم خەڵکێکی کەمی مافخوراو وزڵم لێکراو لەبری زوڵم و جەوری پارتی
ویەکێتی پەنا بۆ خراپ کردنی شوێنە گشتی وخزمەتگوزاریەکان دەبات بەو کارەی وادەزانێت تۆڵە لە پارتی ویەکێتی دەکاتەوە نازانیت زەرەریی یەکەم کۆتای خۆمانین ئەم بەڕێزانە زیاتر لە لاوان وگەنجانی دڵساف ودڵگەرمی بێکاروگیرفان
خاڵین، ئەم خۆشەویستانە دەکەونە ژێرکاری گەری هوتافی خەڵکی سەربەپارتی ویەکێتی .
ئاڕاستەی دووەم خەڵکی هه لپەرستن لە ئاژاوەکاندان سودمەند دەبن
ئاڕاستەی سێ یەم بەکرێگیراوانی پارتی ویەکێتن کاربۆئەوە
دەکەن لەو ڕێگەیەوە سیمای خۆپیشاندانەکان وێنای ناشیرین ۆ ناشارستانی وەربگرێت ...
هه تا تۆمەتی ناڕەوا بدەنە پاڵ خۆپیشاندانەکان و لە ڕێگەی پۆساڵەوە سەرکوتی خەڵکی مافخوراوی پێ بکەن.
بۆیە خەڵکی مافخوارو زوڵم لێکراو و عاقڵ نەکەوێتە ژێرکاری گەری ئاڕاستەی دووەم وسێ یەم،چونکە دەزانێت شوێنە گشتی و خزمەتگوزارێکان هی خەڵکن دەبێت خەڵکیش پارێزگاری لێ بکات
نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید
-
نەوزاد سەعید
12/09/2021
-
نەوزاد سەعید
07/08/2021
-
نەوزاد سەعید
29/07/2021
-
نەوزاد سەعید
26/07/2021
-
نەوزاد سەعید
20/06/2021
-
نەوزاد سەعید
17/05/2021