گۆڕان لە چاکسازییەوە بۆ گیرفانسازی!

وتار/ 12/08/2020 420 جار بینراوە

بژار حەکیم

گۆڕان لە چاکسازییەوە بۆ گیرفانسازی!


بژار حەکیم
بزووتنەوەی گۆڕان چش، نەھیوای خۆپیشاندان و گۆڕانکاری ھێشتەوە، نە بەھایەکی بۆ دیموکراسی جێھێشێت، بزووتنەوەیەک دروست بوو، خەونی ھەمووانی بە زیندووی خستەژێر گڵ و دروشمی دەیگۆڕینیشی لەجێی خۆی چەقبەستووکرد.
قسە لەسەر مێژووی گۆڕان و ئامانجەکەی ناکەم، چونکە لەوەتەی گۆڕان دروست بووە، کاری لەسەر ئایدۆلۆژیا نەکردووە ھێندەی کاری لەسەر سایکۆلۆژیای خەڵک کرد، ئەمەش دەچێتە خانەی ھەڵخەڵەتاندنی تاکی کورد.
دەمەوێ بپرسم، گۆڕان چی کردووە بۆ خەڵکی کوردستان جگە لەقسەی زل، دەستکەوتی گۆڕان بۆ خەڵکی کوردستان چی بووە، ئومێد چنینەوە یان ھیوا کوشتن؟ دەپرسم و بپرسن کوا ئەم چاکسازیەی گۆڕان بانگەشەی بۆ دەکات؟
تیمی گۆڕان لە حکومەت دەستکەوتیان بۆ خەڵک چی بووە، ئەی لە پەرلەمانی کوردستان چیان کردووە، لە کاتێکدا زۆر پۆستی گرنگ لای ئەوانن.
گۆڕان وەک خۆیان دەڵێن بەمەرجی چاکسازی ھاتنە نێو حکومەت، کەچی بەڵێن و قسەو کرداریان بەرانبەر پارتی بووەتە بڵقی سەرئاو! دەیگۆڕن نا نایگۆڕن!  گۆڕان ڕێککەوتنی پێشوەختەی لەگەڵ پارتی ھەبوو، کە پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری چاکسازی وەربگرێت، کە جەلال جەوھەری بەناو عەڕابی چاکسازیخوازی گۆڕان وەری بگرێت، بەڵام تا ئێستا پارتی ئەو پۆستەی پێنەداون، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە گۆڕان ئەھلی چاکسازیخواز نین و ھەموو گوفتارەکان لەسەر کاخەزێکی دڕاوی فڕێدراو جێمان.
باشماخ سەربە پێنجوێنەو مدیری باشماخ و قایمقامی پێنجوێن گۆڕانن، پەروێزخان مدیرەکەی گۆڕانەو سەر بەکەلارەو قایمقامی کەلار گۆڕانە، هەردوووکیان لەسنووری پارێزگای سلێمانین و پارێزگارگۆڕانە !
ئەم مەرزانە سەر بەوەزارەتی دارایین و وەزیرەکەی گۆڕانە ! عەلی حمە ساڵح سەرۆکی لیژنەی سامانەسروشتییەکان و بازرگانی و پیشەسازییە کە گۆڕانە ! ھێشتا ئەوان رەخنە دەگرن و باسی داھاتی گومرگ و سنوورەکان دەکەن.؟
لە وەتەی دۆخی مووچەو مووچەخۆران خراپ بووە، ھەمووی لەم سەردەمانەدان کە وەزیرەکانیان گۆڕانن، دۆخی خەڵک خراپتر بووە، ھەرچی بڕیاری خراپە دژی مووچەخۆران لەکاتێکدایە کە وەزیرەکان گۆڕانن، تەنانەت لێبڕینی ٢١٪‏ پێشنیازی ئەوان بووە بەوەش نەوەستاون دەیانەوێ بیکەن بە ٥٠٪‏ و دوو مانگ جارێک بێت .
کەس ھیوا لەسەر گۆڕان ھەڵنەچنێ و بەتەمای چاکسازی نەبن، چونکە ھیچ گومانی تێدانییە ئەوان بۆ چاکسازی نەچوون بەڵکو بۆ پۆست و گیرفانسازی چوونەتە حکومەت.

نوێترین نوسینەکانی بژار حەکیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌