حزبایەتی و میدیای نابەرپرس شارچییەتی تۆخ دەکاتەوە!

وتار/ 04/08/2020 502 جار بینراوە

د.جەعفەر عومەر

حزبایەتی و میدیای نابەرپرس شارچییەتی تۆخ دەکاتەوە!

کاتێک کە رێژەی کۆرۆنا لە سلێمانی بەرزبوو خەڵکێکی زۆر لە حزبییەکانی دەڤەری زەرد شاگەشکەبوون و هێندەیان پێخۆشبوو هەر خەریکی بڵاوکردنەوەی مردوانی سلێمانی بوون، بەتایبەت کەناڵە میدیایەکانی سەر بە حزبی دەسەلاتدار.
بەڵام دۆخەکە پێجەوانەبۆوە، نەداخەوە ئێستا هەولێر، رێژەی توشبوون و مردنی بەرزە. میدیاکانی کە سلێمانیان بە کاولستان پیشاندا ئێستا دەیانەوێت پەردەپۆشی کەمتەرخەمی حکومەت بکەن و ریژەکان بشارنەوە و هۆکارەکان تێکەڵبکەن.
دەرکەوت کارگەی ئۆکسجین لە سلێمانییە و هەولێر کارگەی تێدانییە، کەچی پێشتر هەڵایان دروستکرد لەسەرئەوەی بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە خەڵک لە سلێمانی مردووە، کەچی بۆئەوەی هەولێر کە هەموو هاواریان بوو ئۆکسجین نەماوە و رایانگەیاندن دوێنێ ئۆکسجین نەماوە، میدیا دەیەوێت بیشارێتەوە...
پەیامی من ئەمەیە: "میدیا و حزب دەیانەوێت شارچییەتی بکەن، ئەگەرنا هەردوو زۆنەکە هەر یەکشتن و یەکجۆر حوکمرانین و کەمتەرخەمن و جیاواییان نییە"

نوێترین نوسینەکانی د.جەعفەر عومەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌