یەكێتی و پارتی و مه‌یمونەكانی جۆرج ئۆرویڵ

وتار/ 20/07/2020 606 جار بینراوە

هێمن باقر

یەكێتی و پارتی و مه‌یمونەكانی جۆرج ئۆرویڵ

 
هێمن باقر
ـ جارێكیان جۆرج ئۆروێل،ڕۆمان نوسی بەناوبانگی ئینگلیزی وتبوی" مەیمونەكان كاتێك شەڕ دەكەن، تەواوی كیڵگە كشتوكاڵیەكە وێران دەكەن، كاتێكیش لە ئاشتیدان كه‌ پێكەوە تەواوی بەروبومی كێڵگەكە دەخۆن".
ـ لەم ڕۆژانەدا گەڕێكی دیكەی ناكۆكیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی دەستی پێكردەوە، بەدەیان كەناڵ و سەدان سایت و هەزاران پەیج پڕبووە لە شەڕە دەنوك و شەڕە جنێوی پارتی و یەكێتی.
ـ شەڕێكی كۆنی چەند ساڵە هەموو جارێك بە بەرگێكی نوێوە دوبارە دەبێتەوە.
ـ ئەوە نزیك دەبێتەوە لە 60 ساڵ ناكۆكی جەلالی و مەلایی، ناكۆكیەكی دور لە فیكر و روئیاو لێوانلێو لە حقد و بوغز و بەرژەوەندی شەخسی. چی لەم ناكۆكیانە سەوز بوو؟ جگە لەوەی كە خەڵكی كوردستان باجەكەیاندا؟
ـ زیاتر لە 10 هەزار گەنجی كورد كرانە سوتماكی ئەم شەڕ و ناكۆكییە. باشوری كوردستانی لە بناغەوە هەڵتەكاندو كردی بە دوو زۆن و دوو ئاراستەی جیاوازی دژ بەیەك، شیرازەی كۆمەڵگا و ئاشتی كۆمەڵایەتی لەناو برد و لەبری ئەوە براو برا و دراوسێ‌ و دراوسێ‌ و هاوزمان و هاوزمانی كردە دوژمنی یەكتریی.
ـ یەكێتی و پارتی، وەك مەیمونەكانی جۆرج ئۆروێل ماوەی 40 ساڵە لەكاتی ئاشتیدا پێكەوە سەرچاوە و داهاتی ئەم وڵاتە دەخۆن و وەك سەرمایەی شەخسی خیان كەڵەكەی دەكەن.
ـ بەپێی هەندێ‌ سەرچاوە لە دوای 2003 وە تائێستا زیاتر لە 150 ملیار دۆلار هاتووەتە هەرێمی كوردستان و نیوەی كەمتری ئەو بڕە پارەیە بۆ خەڵك خەرجكراوە.بەشی زۆری ئەم پارەیە كراوەتە سەرمایەی بنەماڵە و بەرپرسانی پارتی و یەكێتی و كەسانی دەستڕۆیشتوو لەناو حیزبدا.
ـ ئێستاش كە دۆخی ئابوری هەرێم ڕوو لە لێژییە، خەریكی تێكدان و كاولكردنی كوردستانن و هیچ منەتیان نییە بە چارونوسی هەرێم و بژێوی و ژیانی خەڵك.
ـ بەدڵنیایەوە ناكۆكیەكانی ئەمجارەشیان نە لە پێناوی كوردستان و نە لە پێناوی خەڵكیدایە،بەڵكو لە پێناوی چنینەوەی بەشی زیاتر و بەشداریكردنی هەندێ‌ ناوەندی بڕیاردایە كە هێشتا پێیان وایە كەمیان دەست دەكەوێت لەو تاڵان و بڕۆیەی كە هەیە.
ـ ئەمانە لە هەردوو بارەكەدا زیانن بۆ میللەت، دروست وەك ئەو مەیمونانەی جۆرج ئۆروێل باسی دەكات یان بەیەكەوە كێڵگەكە دەخۆن یان بەهەردوكیانەوە وێرانی دەكەن.

نوێترین نوسینەکانی هێمن باقر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌