دایخەن باشترە
وتار/
22/06/2020
527 جار بینراوە
م.هندرین بالیسانی
دایخەن باشترە
پەڕلەمانێک ئاوابێت
بۆ چی باشە جگە لە داخست
م هندرین بالیسانی
تاقانەی ئەنفال
لە ڕابردوو هەموو حیزبەکان
هەر یەک بە شێوەیەک جگە لە پ د ک گلەییان
هەبوو کە پەڕلەمان شکۆی نەماوەو بێ ڕێزی پێدەکرێ و کاری خۆی ناکات.
بە تایبەتتر لەسەر
کێشەی سەرۆکی هەرێم لە 23/6/2015ــەو داخستنەکەی بۆ دوو ساڵ و ئەوجارەش بڕیاری
ژمارە چوار لە 7/5/2020 هەڵگرتنی حەسانەی
پەڕلەمانتارێک گلەییەکان زیاتر بوو بوون، ئەو شەو دوای بڕیارەکەی سەرۆکی پەڕلەمان
بە هەڵوەشاندنەوەی (رفع الحصانة)ی پەڕلەمانتارەکە، لەو بەیاننامەکانیان دیارە پ د
ک ــیش گلەیی شکانی شکۆی پەڕلەمان دەکەن و زۆریش توڕە دیارن.
لۆیێ پەرلەمانێک
ئاوا بێ شکۆو بێ ئەرزش بووبێت و کەس حیسابی بۆ نەکات، هەمووشمان دەزانین هەموویان
بێ جیاوازی بە فیتی حیزب ئیش دەکەن، لای ئەوان حیزب هەموو شتێکە نەک میللەت و خاک
و کوردستان.
ئەمن پێم باشە دەرکۆکەی پەرلەمانی
قەپات بکەن و ئەو مووچەو پارە زەبەللاحەی پەڕلەمانی بدەنە کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی
و خەڵکی فەقیرو هەژار بێت هەزار قات باشترەو جێگەی باشتر دەگرێت.
👈👈 ئێوەی خۆشەویست چۆنتان پێ باشە ؟؟
من دەڵێم #دایخەن_باشترە
یا بۆ نەخۆشخانەی کۆڕۆنا بێت.
نوێترین نوسینەکانی م.هندرین بالیسانی