بارزانی دەبێت چی بکات؟

وتار/ 20/11/2016 592 جار بینراوە

ناسیح محمد بەرزنجی

بارزانی دەبێت چی بکات؟

کاک مەسعود بارزانی ئەگەر بە فیعلی بە تەنگ قەیرانەکانی کوردستانەوەیە دەبێت جگە لە بەیاننامە بە فیعلی ھەندێک کاری گرنگ بکات بەو پێیەی ھێشتا خۆی بە سەرۆکی ھەرێم دەزانێت و لە ئێستا دەست ڕۆیشتوو ترین کاربەدەستی وڵاتە و پێم وایە حیزب و حکومەتیش گوێی لێ دەگرن...
١- بە زودترین کات چارەسەری کێشەی مووچە بکات بە فەرمان دەرکردن،نەک داواکردن.
٢- چارەسەری کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان و حکومەت.
٣- زیندوو کردنەوەی بڕیارەکانی چاکسازی کە پێشتر دەری کردوە.
٤- دیاریکردنی سەرچاوەکانی گەندەڵی و دزی، بنبڕ کردنیان و دادگایی کردنیان.
٥- خۆی بە موڵکی ھەموان بزانێت نەک تەنھا پارتی.
٦- چارەسەری ئەو کەسانەی بە بێ تاوان زیندانی کراون.
٧- یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و داماڵینی پێشمەرگە لە ھێزی حیزبی و بوونە ھێزی نیشتیمانی.
٨- بە ڕوونی پرسی پەیوەندی لە گەڵ بەغداد بۆ ڕای گشتی باس بکات، کە ئایا کوردستان وەک بەشیک لە عێراق دەمێنێتەوە یان نە؟
٩- چارەسەری کەیسی نەوت، بە شێوەیەک ئەو دەنگۆیانەی لە سەر دزینی داھاتی نەوت باس دەکرێ ئاشکرا بکرێت و نەوت ببێتە سامانێکی نیشتیمانی بۆ خەڵک نەک کەس و لایەن و حیزب.
١٠- ئاشتەوایی نیشتیمانی لە نێوان لایەنەکان ڕابگەیەنێت و ناکۆکی وەلا بنێت.

نوێترین نوسینەکانی ناسیح محمد بەرزنجی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌