تاكی كورد و بەرژەوەندی
وتار/
29/05/2020
1468 جار بینراوە
سوارە حاجی
تاكی كورد و بەرژەوەندی
سوارە حاجی
لە دوای لەدایک
بوونی هەر مرۆڤێکەوە چ لە قۆناغی منداڵی
تا دواتر کە گەشە دەکات و قۆناغ قۆناغ گەورە دەبێت لە ڕووی هزر و جەستەیەوە لەگەڵ
خۆیدا بەرژەوەندیە شەخسیەکانیشی وەک بەشێک لە پێداویستیەکانی گەورە دەبێت کە زۆرجار
سەردەکێشێت بۆ خۆ بەقوربانی کردن لە پێناو بەرژەوەندەی شەخسیدا یاخود کردنی خەڵكی
بە قوربانی بەرژەوەندی شەخسی چ مادی و چ مەعنەوەی.
یەكێك لەو گرفتانەی
كە بە درێژایی مێژوو تاكی كورد نەیتوانیوە تێیپەڕنێت بەرژەوەندیە شخسیەکانە،چ لە کۆمەڵگادا
و لەکاتی بەرکەوتنی بەرژەوەندی لە نێوان دووکەسدا و چ ئەو کەسە لەناو پێگە و شوێنی
حکومی یان حیزبی بێت بۆ نموونە زۆرجار لە نێوان حیزبێکی کوردی دەست لەکارکێشانەوە
دروست دەبێت کە بە هۆی بەرژەوەندی شەخسیەوە کە مەیسەر نەبوە کەسەکە لە حیزبەکە دەکێشتەوە
بەڵام هەڵوێست و نیشتمان پەروەری بەخەڵکی دەفرۆشێتەوە، کارکردن لە پێناو بەرژەوەندی
تایبەتی ئاسایە بەڵام نەک لەسەر حسابی کەسانی تر کە بێگومان لەم حاڵەتەشدا نا یەكسانی بەرپا ئەبێ و
ئەبێتە پاشاگەردانی و ھەركەس بۆخۆیز
لێرەوە ئەمەوێ بچمە ناو باسەكەوە و تاكی كورد بە گشتی و نوخبەی دەسەڵات بكەم
بە نمونەیەكی زیندوو ، بە بڕوای من یەكێک لەو سیفەتە شاراوانەی كە زۆر بە كەمی باس
ئەكرێ لە میدیا و تیڤیە ئۆپۆزسیۆن سەربەخۆكانیش كە لە ئێستادا ئازادی و سەربەخۆیی
ئەوانیش كەوتۆتە ژێر پرسیارەوەو چونكە بەشێكی زۆرینەیئەوانیش بەرژەوەندی خۆیانیان
خستۆتە پێش بەرژەوەندی گشتیەوە ، یەكێک لەو خەسڵەتە ناشرینانەی كە ئەبێتە لەمپەر لە
بەردەم یاسا و ھەیكەلەی ئیدارە بەكارھێنانی پلە و پۆستە بۆ بەرژەوەندی تایبەت وەك
خزم خزمێنە و تەكەتولات و دانانی كەسی نەشیاو یاخود نەخوێندەوار لە شوێنی شیاودا تەنھا
لەبەر ئەوەی ناسیاو یان لە ھاو ئاوازی تۆیە لە فڵان گروپ و فیسار ڕێکخراو ، یاخود
نا شەفافی لە وەزیفە و بەرپرسیاریەت کە دانانی ئەم کەسە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی
کەسێکی تردایە .
بە بڕوای من ئەم سیفەتە
گەورەترین وەرەمی دواكەوتن و ھۆكاری سەرەكی گەندەڵیە
ئێمە ھەمیشە نمونەی
ئەوروپا دەێنینەوە بۆ پێشكەوتن و یەكسانی چونكە ئەوان ئەو وەھمە كۆمەڵایەتیە دواكەوتوەیان
زوو تێپەڕاند، هەروەها ئەوان تێگەشتون لەوەی كە بەرژەوەندی مرۆڤ سنوردار نەكرێ زۆر
جار كارەسات ئەقەومێنێ و لە ماوەیەكی زەمەنی كورتدا وڵاتێك ئەبێتە قوربانی ئەو ئەقڵێتە
ئەوەی ماوە بیڵێم ئەم سیفەتە لە خوێنی زۆربەی
ئێمەدا ھەیە، وەک هاوڵاتی ئیتر بە چ ڕویەك لۆمەی دەسەڵاتداران بكەین خۆ ئەوان لە مەملەكەتێكی
ترەوە نەھاتون ھەر دەرھاویشتەی ئەم كۆمەڵگایەن، ھەر ئەمانەن كە بەبێ وەزیفە (بن دیوار
)سودمەند بون لە دەسەڵات و بە معاشێكی چەن سەد ھەزاری ھەیمەنەی ئەو دەسەڵاتە خاك
فرۆشەیان پاراستوە، بۆیە تۆی ھاوڵاتی ئەگەر تا ئێستاش داوای واستە و دامەزراندن و
چاوپۆشی لە كەم و كوڕی پیشەكەت لە فڵان خزم و فیسار ھاوڕێت ئەكەیت چاوەڕێی لەم دۆخە
باشتر مەكە، چونكە ئەم دەموچاوانەش ئەگەر بڕۆن و بەدیلێكی باشتر نەبێت لە ئارادا كەواتە
ھیچمان نەكرد .
نوێترین نوسینەکانی سوارە حاجی