پلە دووەکانی خەڵکی کوردستان لەکەشتیەکدا دەژین

وتار/ 24/05/2020 574 جار بینراوە

نەوزاد سەعید

پلە دووەکانی خەڵکی کوردستان لەکەشتیەکدا دەژین

نەوزاد سەعید کوردی

کاسبکاران و فەرمانبەران و پیشە وەران دەبێت بەگشتی
هه ڵوێست وەربگرێت  لەبەرامبەرخراپەکارانی دەسەڵاتی بنەماڵەی  بارزانی و طاڵەبانی
چونکە هه موان لەیەک کەشتیداین پێکەوە نەبین  هه مومان دەخنکێن....
پێشمەرگە  و پۆلیس وئاسایش وملا ومامۆستا و دکتۆر وپیشەوەرو کرێکار و ژن وکچ وپیاو کوڕ  ونە دار و دەوڵەمەند و کرێکار و جوتیار وشوان و مدیرناحیە وقائیمقام هه مومان پلە دووی بێ  ئەرزشین لەم نیشتیماندا.

 بە هه ندێکمان  کەچەک  بەدەستە ڕاوی ئەوەکانی ترمانی پێ دەکەن کە بێ چەکین.
 لەکاتێکدا گشتمان  کەس وکارو دۆستی یەکترین بۆدەبێت  سەنگەر لەیەکتری  بگرین؟ لەکاتێکدا هه مومان گیرۆدەی دەستی  بنەماڵەکانی  بارزانی و طاڵەبانین .
ئه وان  سەروەت وسامانی  کوردستان  دەبەن  بۆ خۆیان  ئێمەش هه موومان  وەک سواڵکەر ی بێ  ئەرزش  دەپاڕێینەوە لێیان هه تا تیکەیەک  نانمان پێ بدەن هه تا تەواوی دەکەین بێ دەنگ دەبین.  خۆ تێ دەگەیت چی  ڕسواییەکە.
تۆی بێ ئەرزشیش   شەڕیان لەسەردەکەیت  وبەشان وباڵیاندا هه ڵدەدەیت  . کە دەش زانم هه ندێکتان لەترس وبرسدا ئەوە دەکەن.
بۆیە چاک  کردنی ژیانمان  پێویستی بە  تێکۆشان و پشتیوانی  هه موومان  هه یە، هه تا کەشتیەکە ڕزگاربکەین  وبیگەیەنینە کەناری ئارام.
لەدەست بەرپرسانی خراپی حکومەتی  پارتی ویەکێتی. وسلێمانی وهه ولێر.
پێویسته  حیزبەکانی دەرەوەی پارتی ویەکێتی هه ڵوێستی ڕوونیان هه بێت دوور لە بەیان نامە بەڵکو بێنە مەیدان بەئاشکرا پێشه نگی  خۆپێشیاندانەکان بکەن  ....

نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌