سەرت سوڕنەمێنێت بەزۆری شتی خراپ و پیس
وتار/
16/05/2020
616 جار بینراوە
نەوزاد سەعید
سەرت سوڕنەمێنێت بەزۆری
شتی خراپ و پیس
نەوزاد سە عید کوردی
مرۆڤە ژیرەکان ناکەونە ژێرکاریگەری قەرەباڵغی پۆخڵەوات و پس وگەندەڵ و خراپەکار وزاڵمان بازۆریش بن
چونکە دەزانیت .زۆری پیسی و خراپە تێکدانی ئارامی خێزان و
وکاولکاری بەدوادادێت . پێچەوانەی پاکی
وچاکیە کە ئاسودەیی خێزان و ئاوەدانی وئارامی ووڵاتی بەدوادا دێت ئەگەرهەڵگرانی کەمیش
بن .
ئەگەر وردبینەوە دەزانین ئەوانەی هه ڵگری پاکی وچاکین
باشتروچاکتردەتوانن خزمەتی کۆمەڵگەی خۆیان بکەن
چونکە بە عەقڵیان ئیش دەکەن نەک چاو .
کاتێک مرۆڤە خاوەن عەقڵ سەلیمەکان دوای زۆری وبۆری
ناکەون .
چونکەپەیامی پاکێتیان پێیە بۆکۆمەڵگە . دەیانەوێت کۆمەڵگە لەزۆری پیسی
وخراپە ڕزگاربکەن پاکان پێش هەرشتێک لەگەڵ هۆشیان ئاخاوتن دەکەن هه تا بتوانن خەڵکێکی باش پەروەردەبکەن هه تاخەڵک لەزەلکاوی پیسی وخراپە ڕزگاربکەن کارکردن بۆ بڵاوبونەوەی پاکێتی
هه نگاوی کرداری دەوێت.
لەکاتێکدا دەزانین لەکوردستان زۆری خراپەو پیسی سەری هه مومانی سوڕماندوە.
دەبێت ئێمەی مرۆڤی کورد تۆزێک بە بیری خۆماندا بچینەوە و نەکەوینە ژێرکاری گەری کەمێکی دەسەڵاتی سه رانی خراپەکار وپیسی علمانی ..
سەرفرازی وسەرکەوتنی من وتۆ بەندە بەپاک کردنەوەی خۆمان وچواردەورمان ،
دوورکەوتنەوە لەهه موجۆرەکانی پیسی ئیتر فکری بێت یان سیاسی یان کۆمەڵایەتی یان حەرام وپیس خۆری بێت وەک ئێستا لەکوردستاندا باوە.
ئاخرلەکوێ دنیادا
هه یە مرۆڤ ئەوەندە زەلیل بێت دەسەڵات بە لێشاوپارەو داهاتی بێتە
دەست و فەرمانبەران بێ موچە یان بەچەندمانگێک
نیو موچەیان پێبدا ئەوانیش چاوشۆڕبکەن وبێ دەنگ بن، لەکاتێکدا نزیکی یەک ملیوین فەرمانبەر
دەڵێن هەیە ئەگەر پیس خۆرنین بۆ سەرشۆڕی
هه ڵدەبژێریت. ؟!
لەکاتێکدا دەبینین چەندسەدکەسێک دێنەسەرجادە ئەویش بەس بۆ
داواکردنی موچە !
نەک ڕاماڵینی پیسی وخراپەکاری کەبەرۆکی هه مولایەکی گرتووەتەوە، لەلایەن کەمینەیەکی
خراپی پیس خۆری دەسەڵات
لەکۆتیدا دەڵێم ئەگەر بمانەوێت ئەم ژیانە سەرشۆڕانەیە
بەردەوام نەبێت دەبێت عەقڵت بەکاربخەیت.
هه تاسەفرازوسەرکەتوبیت ،ئەویش تەنها لەپاکیدا دەست
دەکەویت . بۆیەخۆت پاککەرەوە ...
وەک خوای گەورە دەفەرموێت
قُل لَّا يَسْتَوِي الْخَبِيثُ وَالطَّيِّبُ
وَلَوْ أَعْجَبَكَ كَثْرَةُ الْخَبِيثِ فَاتَّقُوا اللَّهَ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ
لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ
(ئهی
پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: پیس و پاک یهکسان نین، ههرچهنده زۆریهتی
ئهو پیسه سهرنجی ڕاکێشا بیت، کهواته ئهی هۆشمهندان له خوا بترسن و پارێزکار
بن، بۆ ئهوهی سهرفراز و سهرکهوتووبن.
نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید
-
نەوزاد سەعید
12/09/2021
-
نەوزاد سەعید
07/08/2021
-
نەوزاد سەعید
29/07/2021
-
نەوزاد سەعید
26/07/2021
-
نەوزاد سەعید
20/06/2021
-
نەوزاد سەعید
17/05/2021