لە نێوان کرێکار و سامي الحاج دا.

وتار/ 03/04/2020 492 جار بینراوە

د. عومەر عەلی

لە نێوان کرێکار و سامي الحاج دا.

کەم نین ئەو دۆسیانەی لە نێو دادگاکانی ئەمریکاو ئەوروپادا یاری سیاسی پێوە دەکرێت، لە کەسێکی وەك (جولیان ئەسانگ) خاوەنی پێگەی (ویکیلیکس) تا دەگاتە مامۆستا کرێکار.
دۆسیە کەسایەتیە بەهێزو کاریگەرەکان، هەردەم یاری پێکراوە، دادگاو دیموکراسی و مافی مرۆڤیان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
خوێندەوارو کەسە باڵاکان دەخاتە دۆخی تێگەشتنێکی قوڵ لە پایەکانی بەناو دادگەری!
هەر لە کەیسی عبداللە ئۆجەلان و (ئەبو حەمزە)، تا دەگاتە (عومەر بەکری) و (ئەنجەم چاوداری).
لە دۆسیەی سامی الحاج، کە کامیرەمانێکی کەناڵی الجزیرة بوو، ئەمریکا لە ئەڤغانستان گرتی، بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵ لە گوانتانامۆ زیندانی کرد، چونکە سامی الحاج خاوەن وڵات بوو (سودان)، وە دەزگایەکی ڕاگەیاندنی وەك الجزیرة ش لە پشتی بوو، لە کۆتایدا توانرا سامی الحاج، بە ڕێزو شکۆیەکی گەورەوە بگەڕێننەوە ناو ماڵ و منداڵەکەی خۆی.
وە کامیرای ڕاستەوخۆش هەنگاو بە هەنگاو دەیگواستەوە، تا دواجار باوەشی بە منداڵەکەیدا کرد، لەگەڵ ڕشتنی فرمێسکی خێزانی سامی الحاج و منداڵەکەیدا، مەلاین خەڵك فرمێسکی دەڕشت، بەدیار شاشەی کەناڵی الجزیرة ەوە.
ئێستەش کاتی ئەوەیە پەرلەمانی کوردستان و نووسینگەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بوونی خۆیان و بێلایەنیان بسەلمێنن، نیشانی بدەن کە لە خەمی هاوڵاتیانی خۆیاندان، هەرێمێك گەر بیەوێت بەرەو دەوڵەت بوون بچێت، نابێت وەك کەسێکی ئایدۆلۆژی بیر بکاتەوەو مامەڵەی تاکلایەنانە بێت.
بە تایبەت پەیوەندی ئیتالیاو حکومەتی هەرێمی کوردستان، زۆر پەیوەندیەکی تایبەتیان هەیە.
لە ئەنجامدا، بوونی کرێکار لە ئێستەدا گرنگی خۆی هەیە، بۆ شوێنکەوتەو هەوادارانی، هەروەك چۆن ئۆجەلان گرنگی هەیە، ئازاردان و لەناوبردنیان بەم شێوە نا شەفافی و لەژێر زەبردا، پشێوی زیاتر دروست دەکات.
هەڵەو تێکدانی چەمکەکانی دادگەری لە وەها دۆسیەیەکدا کە ئەوروپا دروستی کردووە، حکومەتی هەرێم دەتوانێت بەلانی کەمەوە بەرانبەر بەخۆی ڕاستی بکاتەوە.
بەم شێوەیە نووسینگەی نوێنەرایەتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، قورسانی لە دڵی کوردانی هەندەراندا دروست دەکات، گەرچی وڵاتیشمان نەبێت خۆمان بە خاوەن پێگەو وڵات بزانین.
نابێت یەك کەس دڵی بە ئازارو لەناوچوونی کرێکار خۆش بێت لە وەها دۆخێکدا، دادگا نەیتوانی هیچ کەیسێکی تیرۆری بەسەردا ساغ بکاتەوە، گەر بە مردنی خوایش بمرێت لەوەها دۆخێکدا خوێنیان دەچێتە سەریان و متمانەی خەڵکیش بە گشت لایەك لەق دەکات.
کرێکار ڕوی دیموکراسی ڕەش کرد!

د. عومەر عەلی

نوێترین نوسینەکانی د. عومەر عەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌